کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئەگەر لە بەر تموحى مەنسەبەكەت نەبایە دەنگم پێ نەدەدای خۆت بەلێنت داوە ئەبى بم كەى بە بەرپرسى سوپاى 5ى زێرەڤانى ؟؟؟

Saturday, 25/12/2010, 12:00


ئەمە ووتەى كەسێكى نەزانە كەسێك كە فێلى لێكرا بە بەڵێنى پێ دانى مەسولیەت كرایە دەلال و زورناژەن لە كاتى كۆنگرە شەوو رۆژى نەبوو زوڕناى ئەژەنى بۆ ئاغاكەى بۆ ئەوەى ئەندامانى كۆنگرە رازى بكات دەنگ بە ئاغاكەى بدەن زۆر بەگێلى تێ كەتبوو پارەى خۆى ئەبەخشى و لاپتۆپى ئەبەخشى ؟ ئەوەش بزانن كە ئەم كەسە بۆ دڵسۆزى ئاغاكە نەبوو بۆ دڵسۆزى پارتەكەى و سەرۆكەكەى نەبوو كە خۆى ماندوو ئەكرد ئەو بۆ ئەو بەڵێنەى كە پێى دراو بوو زوڕناى ئەژەنىِ ؟ ئاى لەم گێلە نەزانە ؟؟؟

ئەوە روونە كە نجات على فاتێ بە هۆى دابەش كردنى لابتۆپێكى زۆر لەرێگەى هەندێك لە دەلالە زوڕناژەنەكانى توانى هەندێك دەنگ بەدەست بێنی ئەوەى كە جێگاى ئەسەفەو نیگەرانیە ئەوەیە كە نجات فاتى پێش دەسپێكى كۆنگرە بەڵینى بە چەند ئەندام كۆنگرەیەكى نزیكى خۆى دابوو ئەگەر بە باشى دەڵالى بۆ بكەن شوینەكە خۆى كە سوپاى 5ى زێرەڤانیە بەر باشترین دەڵالى ئەكەوێت ؟ ئەم پێشنیارەى نجات فاتێ وا لە (عادل رەش) دەكات كە بۆ گەیشتن بەم پۆستە لە نیوان دەڵالەكانى ترى نجات كێبڕكێ بكات و پارە ببەخشێت خۆى وانیشان بدات كە ئەو یەكێ لە دەڵالە باشەكانە و ئەگەر نجات دەرچوو ئەو پێشنیارەى سوپاى 5ى زێرەڤانى بێت نەوەك دەڵالێكى تر شوێنى ئەو بگرێتەوە, لەم لایەشەوە بە هۆى ئەم پێشنیارەى نجاتى نەزان كۆنگرەى 13ى پارتى تەعنەى زۆرى پێ كەوت چونكە زۆر نەزانانە و گەوجانە هەڵسوكەتیان ئەكرد ئەوەى ئەوان دەیان كرد لە هیچ كۆنگرەیەك نەكراوە وە ناش كرێت , بۆیە خەڵكان و رۆشەنبیران و رۆژنامەو سایتەكان ئەم هەڵەیان قۆستەوە گەوجى و گێلى و نەفامى و نەزانینى ئەوانى بۆ جماوەرى كوردستان و لایەنگران ودۆستانى پارتى روون كردوە پێى ووتن ئەوانەى كە خۆیان ماندوو ئەكەن مەبەستان دڵسۆزى بۆ پارتى و سەرۆكەكەیان نیە مەبەستیان گەیشتن بەم بەلًیًنانەیە كە پاڵێوراوانى سەركردایەتى بە دەلالەكانیان داون ئەم بەڵێنانە واى لە دەلالەكان كردووە كە بیرلە ماڵ و سامان كەرامەتیان نەكەنەوە وە بیر لە یاساو رێساى كۆنگرە و بروسكەى سەرۆكەكەیان نەكەنەوە ؟ ئەوتا دواى كۆتایى هاتنى كۆنگرەى 13ى پارتى یەكێك لە كارەكانى نجات فاتێ ئەوە بوو كە دواى ئەو دەبێت عادلى دەلالى زوڕناژەن ببێتە بەرپرسى سوپاى 5ى زێرەڤانى ؟ ئەم پێشنیارە گالتە جاریەوە منالانەى نجات فاتێ ئەوە دردەخات كە گوایا مەیدان بێ میرو حاكمە چێ مەبستى بێت ئەیكات بۆ بەرژەوەندى خۆى؟ هێشتا زۆر زوو بوو بۆ ئاشكرا كردنى پیلانەكەت دەبوایە تۆزێكى تر سەبرت گرتبایە هیشتا ئەم بابەتانەى نیو رۆژنامەو سایتەكان ماون كە باسى گەندەلى و دابەش كردنى لاپتۆپەكانى تۆیان ئەكرد باسى ئەوەیان دەكرد كە تۆ شیاوى ئەو نیت كە ببیت بە ئەندامى سەركردایەتى ؟ بەڵام بەرێزم تۆ خۆت ئەم بابەتانەت پشت راست كردەووە ئەویش بەوەى كە چەند رۆژ دواى كۆنگرە كەسێكى نزیك لە خۆت لەلایەن تۆوە ئامادە كراوە بۆ شوێنەكەت كە ئەم پیشنیارەت ئەگەریتەوە بۆ ئەم بەڵێن دانەى كە بە ئەندامانى كۆنگرەت دابوو هۆكارێك بوون بۆ ئەوەى بتوانى چەند ئەندام كۆنگرەیەكى گێل و نزان و گەوج بكەى بە دەڵال و زوڕ ناژەن بۆ ئەوەى دەنگ بەدەست بێنى

جەماوەى كوردستان و لایەنگران و دۆستانى پارتى , بەرپرسانى هەرێم و سەركردایەتى پارتى وا دیارە وەرگرتنى پلەى مەسولیەت لە ناو حیزبێكى وەكو پارتى لە سەر ئەم ئەساسەیە ئەگەر وانیە ئەى چۆن ئێستا ئێمە گویبیستى ئەم وشە گالتە جاریە ئەبین كەسانێك لە سەر حیسابى كۆنگرەى 13 مەسەب وەربگرن.

شورەیشە بۆ (عزیز وەیسى بانى) لەم بازارە بێ ئاگا بێت وە ئەگەر ئاگاداریش بێت رێگە بدات بە كەسانێك یارى بە سوپایەك بكەن كە بەرپرسەكەى ئەو بێت؟

تاكو نوسینى ئەم بابەتە نیوانى (نجات لاپتۆپ و عمرعسمان) یەك لایى نەبۆتەوە چونكە هەردوكیان (547) دەنگیان بەدەست هێناوە ؟
پارتییه‌ک

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە