(ئەنۆرى حاجى عوسمان)ئاگات لە خۆت بێت!!!

Friday, 29/05/2009, 12:00


ئەوەناشاررێتەوە كە جەنابت پێشمەرگەیەكى دێرینى پارتیت ئینكاریش لە ئازایەتى و نەبەردى جارانت ناكرێت بۆ ئەمەش تەنها هێنانەوەى دەستت وەك نمونە كە لەكاتى شەڕى سەنگەردا كردت بە قوربانى بۆ ئەم گەلە وە سەردەمانێك لە شاخدالەهەرجێگەیەكداكەتۆى لێبوایەبەعس ئەسڵەمیەوە لەوجێگایە,بەڵام هەزااااااااارمخابن هەزارجارحەیف !كەدواى ڕاپەڕین و نەمانى گوزەرانى تاڵى شاخ تۆش وەك زۆربەى سەركردەكانى ترى ئەم گەلەهەرزوو ئەوكاتە ناخۆشانەت لەبیر كرد,من نامەوێ هەمووكەماسیەكانى تۆ لێرەدا باس بكەم چونكە ئەگەر وەهاش دابنێین كەجەنابت پاكترین سەركردەى گەندەڵى ئەمڕۆى كوردستانیت ئەوا ئەبێت من دوو هەفتە بەبەردەوامى شت بۆ ئەم سایتە پیرۆزە بنێرم ئەمجابەشێكى ڕاستى دەربخەم چونكە ئەوانەى كەسەرقافلەى ئەم گەندەڵى ودزى ونایەكسانیەن بە ڕۆمان و دوو ڕۆمانیش تەواو نابێت.ئەوەى من ئەمەوێ بەتۆى بەڕێزوخوێنەرانى بەڕێزى ئەم سایتەڕاست هەڵماڵە بڵێم كردارەكانى ئەم دوایەى جەنابتە كە بووەبەهۆى تووڕەبونى هاو سەنگەرو هاوحیزبیەكانت و هاوهەمو شتەكانى تریشت كە هەندێك جار ئەوڕەخنانە ئەگەنە قاڵبى جنێویشەوە , منیش وەك پارتیەكى ڕاستەقینە مافى خۆمە ڕەخنەت لێ بگرم !بەڕێزم جەنابت بیست ساڵ لەبەرامبەربەعس شەڕت كردخەباتى سەختى شاخت لەناڕەزایەتیت بوو بەرامبەر بەودڕندانە ئەى بۆچى ئەمڕۆ زیندویان ئەكەیتەوە ؟ بەعسیەك كە تۆى لەگەنجێتى بێ بەش كردو ڕوت كردە شاخ ئەى تۆ بۆچى ئەمڕۆ بویتە بە داینەمۆى فەراهەمكردنى خۆشگوزەرانى ئەوان ؟بۆچى بۆ بۆ؟؟ خەڵكى سلێمانى لەبچوكیەوە تاگەورە كەسێك نیە كە (عومەرە بچكۆل)ى جاش وخۆفرۆش نەناسێت یاخود (ئەنۆرى حەسۆلى)كە ئەوەى ملازم موحسین و جەعغەرى پرێزگاروئەمن ئیستیخبارات پێیان نە ئەكرا ئەم دوانە كردیان ,هەر ئەم دوانە بون سەرى شوانى داماویان ئەبرد بۆ ئەمن و ئەیانكرد بە پێشمەرگەو پاسدار بۆ چەردەیەك پارە,ئەزانم جەنابیشت ئەمانە زۆرچاك ئەزانیت چونكە ئەمانە شتگەلێك نین كە مەجالى خۆ لێدزینەوەشى هەبێت بەڵام بەداخەوە ئێستە جەنابت دەستى هیواى كوڕگەورەى ئەو عومەرە جاشەو ئەنۆرى جاشت گرتووەو هەر لەوەزارەتى بەناو پێشمەرگەوە هەتا ئەگات بە (ف.ل.ك)ئەیانگێڕیت و سواڵى ڕوتبەیان بۆ ئەكەیت, هیوات كردووە بە دەستە ڕاستى خۆت و ئەو هەمووە برادەرو هاو سەنگەرەى شاخیشت (وەل كردووە)وەك خۆتان ئەڵێن,ئەبوایە جەنابت لە جیاتى ئەم دزوو جاش و بەچكە جاشە بهاتیتایە خەمێكى ئێمەت بخواردایە كە سێ مانگ جارێك بێوە زنانەیەك وەر ئەگرین ,كە ئێستە لە پیرۆزترین چینەوە ئێمەتان كرد بە سوكترین چینى ئەم كۆمەڵگە كە كەس قەرزمان نایاتێ ئەلێن ئێوە پێشمەرگەن متمانەتان نیە .نەك ئەم دوو جاشە بگریتە خۆت و ببیتە سورى بەر لەشكر بۆیان بۆ بەرز كردنەوەیان كە كرجوتن بە كەڵەگابەسەرئێمەى پێشمەرگەى داماوەوە ,هەزار ڕەحمەت لە مەلا على زمناكۆى مەسئول فەرماندەیمان بەس نیە وتبوى من ئەم بەچكە جاشە بەرز ناكەمەوە چونكە ئەمانە گڵاون , لە گەڵ ئەو پەڕى ڕێزم بۆت كاكا ئەنۆر خۆزگە هەر وەك ئەو ئەنۆرەى شەڕى ئالان و حاسڵ كە كردمان بەرامبەر بەعس ئاوا بە پاكى و مەردى بمایتایە .
پارتییه‌ک

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە