کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


پارتی هەوێنی شەڕی ناوخۆیە...

Tuesday, 08/03/2011, 12:00


ئەوەی لە رووداوەكانی ئەمدواییەی پاش 17ی شوباتەوە بەتەواوی بۆمان روون بووەوە ئەوەیە كە پارتی دیموكراتی كوردستان وەك حزبێكی داخراو و وەك ئەو كاردانەوانەی لەپاش خۆپیشاندانەكانەوە لەسلێمانی و هەوڵەكانی خۆپیشاندانیش لەهەولێر بینیمان ئەوە دەسەلمێنێت كە عەقڵیەتی ئەو حزبە خێڵەكیە هەرئەوەی لێدەوەشێتەوە كە لەكاتی رووبەڕووبوونەوەی بە هەر مەترسیەك لەسەر بەرژەوەندییە حزبی و بنەماڵەییەكانی، دەكەوێتە حاڵەتێكی هیستریایی زۆر مەترسیدارەوە كە بەبی ئیرادە كاردانەوەی مەترسیداری لێدەكەوێتەوە.
ئەندامانی ئەم حزبە هەرلەسەرەتاییترینیانەوە تا گەورەترین بەرپرسیان بەجۆرێك گۆشكراون كە سەرۆك پەرستن و بەرپرسەكانیان لەشوێنی خوای خۆیان داناوە، تەنانەت ئەگەر لەگەڵ لایەنگرێكی زۆر سادەشیاندا لەڕێگای فەیسبووك و تۆڕەكانی تری ئینتەرنێت و چاوپێكەوتنەكانی شاشە زەردەكانیانەوە گوێیان لێبگرین دەبینین و دەبیستین هەموویان ئامادەن بۆ كوشتنی ئەو كەسانەی نەیاری مەسعود و مەسرو و مەفعولەكانی ترن بیانكوژن و رووبەڕوویان ببنەوە بەتوندترین شێوە.
لەدوای خۆپیشاندانەكانیشەوە بینیمان پارتی لەبەرانبەر بەرددا بیكەیسییان بەكارهێناو لەسەر ئاستێكی بەرز هەڕەشەی دەستبڕینیان كرد و هەروەك قەزافیە شێتەكەی لیبیا كە شۆڕشگێڕەكانی وڵاتەكەی بەپێی یاسا سەوزەكەی خۆی بە گێرەشێوێن و دەستی دەرەكی وەسفكرد و بەچەندین یاسا حوكمی قەتڵوعامكردنی دەركردن، پارتیش بەراگەیاندن و بەوتەی بەرپرسەكانیان وەسفی ئاژاوەگێڕییان دایە پاڵ گەنجانی پاك و خۆپیشاندەر و بەناڕاستەوخۆ حوكمی سڕینەوەیان بەسەردا دەركردن.
هەموو ئەو هەڵوێستانەی پارتی و ئەوەی ناتوانێت تەحەمولی تەنانەت خۆپیشاندانێكی بەمۆڵەتیش بكات لەدژی دەسەڵاتەكەی و بەپێی یاسا سەقەتەكەی، ئەو ئیلهامەمان پێدەبەخشێت كە پارتی لەكاتی هەستكردن بە بچوكترین مەترسیدا گەورەترین كاردانەوەی دەبێت بەهێرشكردنە سەر بارەگای پارتەكانی ئۆپۆزسیۆن و ئەمەش سەرەتایەكە بۆ دروستبوونەوەی شەڕی ناوخۆ.
چاودێرێكی راگەیاندنەكانی پارتی

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە