کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


لە كەركوك پیلانی ئاڵای عێراقچێتی دەبینرێت.

Sunday, 23/01/2011, 12:00


لە شاری كەركوك وا زیاتر لە (10) رۆژە پیلانگێرییەكی تر نوێ بە ناوی ئاڵای عێراق سەری هەڵداوە و زۆر سیستەمانە بەرێوەدەچێت، گومان لەوەدا نییە كە دەستێكی رەشی شۆڤینی بەرنامە رێژی بۆ دەكات، ئەمیش بۆ خۆی زەنگێكی تری مەترسیدارە بە بیانوی یاری تۆپی پێ پیشڕەوی بەو گەمەیە دەدرێت. وای لێهاتووە سەدان ئۆتۆمبێل و ماتۆرسكێل بەبەرز كردنەوەی ئاڵای عێراقی بەناو شارەكەدا هاتووچوو دەكات، بێجگە لەمانەش دەیان لاوی شارەكە ئاڵای عێراقیان لەبەرەو بەدەم رێگاوە گۆرانی بۆ ئاڵای عێراق دەڵێن، هەمان شێوە دەیان دوكان و سۆپەرماركێت ئاڵای عێراق دەفرۆشن، تا رادەیەك وای لێهاتووە شەرم دەكرێ بڵێی كوردم كاتێك بە ناو شاردا تێدەپەری، لە ناو ئاڵای عێراقچێتی نووقم دەبێت و دەخلیسكێیت، هاورێیكەم ئەو دیاردە قێزەونە و شازایەی بە دەستی ئەنقەست پێناسە دەكا و كە لەلایەن بەچكە بەعسیەكانەوە جێبەجێ دەكرێت، لە هەمان كاتدا وتی ئەوەندەی خەتا و تاوانی حیزبە دەسەڵاتدارەكانی خۆمانە كەمتر لایەنی بەرامبەر تاوانبارن، هاورێیەكی تریش گوتی تێبینی ئەوە دەكەی ساڵانی پێشوو یاری تۆپی پێ هەبوو بەڵام ئەم دیاردەییە یا بەرزكردنەوەی ئاڵای عێراقی بوونی نەبوو، هەر ئەمە خۆی دەسەلمینێت پیلانە و هەولی جێبەجێ كردنی بۆ دەدرێت،ئەمە پیلانی لیستی عبراقییە بۆ زیاتر دوور خستنی كەركوكە لە كوردستانێتی بوونی خۆی.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە