لە شیكارێكى سەربازیدا بۆ مەسعودى شیدەكەینەوە كە، بەڵى ئێوە خاوەنى ملیشیان نەك پێشمەرگە!!

Tuesday, 02/03/2010, 12:00


لە دوایى ئەوەى پەرلەمانتار عەدنان عوسمان لە لیستى گۆران هاتە سەر خەت و كۆمەڵگایى كوردستانى هۆشیاركردەوە، لەوەى كە تا ئەمڕۆ هێزەكانى پێشمەرگەى پارتى و یەكێتى ئەوەندەى ملیشیان و بە فەرمانى سەرانى بنەماڵەكانى تاڵەبانى و بارزانى هەڵدەسوڕێن و گەمەیان پێدەكرێت و، لە پاڵ ناوەكانیان بە پێى دەستورى هەمیشەیى ئێراقى پێشمەرگە كراوەتە یاسایى ، بەڵام لە ڕووى مەیدانى و پراكتیكەوەو سەربازیانەوە وەك ملیشیا ڕەفتاریان لەگەڵدا كراوەو، ئەوەندى بۆ مەرامى بۆگەنى حزبى و بنەماڵەیى و خێڵەكى بەكارهاتوون بۆ پاراستنى ئاو خاكى كوردستان و بەرژەوەندیە نیشتیمانى و نەتوەیەكان بەكارنەهاتوون!!
كاتێ لە ڕووى یاسایەوە بۆ بنەماكانى سەربازیى بوونى پێشمەرگەى كوردستان ورد دەبینەوە، بەوەى تا هەنوكە ئێمە خودان بەڕێوەبەرایەتیەكى تۆماركردن و وەرگرتنى ئەو گەنج و لاوانە نین كە ئارەزووى بوونە پێشمەرگەیان هەیە، یاخود دەبوو سەربازى بوون ببێتە ئیلزامى و هەموو تاكێكى كۆمەڵگا بە هەموو نەتەوەو ئاینزاكانەوە بۆ ماوەى زیاتر لە 24مانگ سەربازى بكات !
هەروەها تا ئەمڕۆ وەزارەتى پێشمەرگە لە ڕووى یاسایىەو بوونى هەیە، دەنا هەموو هێزە ملیشیاكانى هەردوو بنەماڵە تیایە ناویان تۆماركراوە، ئەوانەى سنورى سلێمانى شێخ جەعفەر مستەفا سەرپەرشتیان دەكاو لە هەموو ڕوویەكەوە، ئەوانەى پاراتیش فەریق تەزویرەكەى لەشكرى پارتى فەریق شیروانى سەید عەلى سەرپەرشتى دەكاو حاجى ئەنوەر تەنها كارتۆنەو وەك بریكارى وەزارەتى پێشمەرگە ئەمدیوئەودیو ى دەكەن!
مەسعود خۆى توڕە دەكاو دەڵێ ئەوەى ئیهانە بە ناوى پێشمەرگەوە بكات، ئەوە جێگایى لە كوردستان نابێتەوە!
ئەگەر ڕاست دەكەى ئەو بریارە جێبەجێدەكەى ، ئەوا یەكەمین كەس تۆى گێل و گەمژە و قسە نەزانى كە دەبێ كوردستان بەدەر بكرێت، چۆن بەم شێوەیى لەلاى خوارەوە جەنابى نا موشەرەڤتان بە درێژایى ساڵه‌18 سوكایەتیتان نەك بە پێشمەرگەى كوردستان كردووە، بە ڵكو لە كاتى كۆتایى هاتنى شەڕى ناوخۆ كە گووتت گەر دادگایەكى بێلایەن دابنرێت ئەوا من و مام جەلال بێتاوان دەر دەچین؟!!
بەڵێ كاتى ئەوە هاتووە تۆ و جەلال شاربەدەرو كوردستانبەدەر بكرێن....
تۆیەكى نەزان مەنسورى كوڕت كە تەمەن30 ساڵێكە كردوتە عەمیدى سەربازى و تاج و 3 ئەستێرەى هەڵگرتووە، لە كاتێكد كۆلێژى نەخوێندوەو بەشدارى چارەكە خولێكى سەربازى نەكردوەو نازانێت لیوا گەورەترە یا فەریق!
زیاتر لە 5000 چەكدارى ملیشیایى بارزانیەكانت خستۆتە ژێر دەستەڵاتى و دەشتەوێت خۆڵ بكەیتە چاوانمان و بڵێ پێشمەرگە ملیشیا نیە!
یا ڕەوەندى كوڕى ئیدریس براى نێچیرە دزە گەورەكەى كوردستان ئەویشتان كردۆتە فەرماندەى لیواو پلەى عەمیدى لە شەو ڕۆژێكدا بەستوەو تاج و لەنگەرێكى لە خۆى باركردووە!
هەرچى كۆنە جاش و موستەشارو پێشمەرگەى دێرینە كراونەتە عەقید و عەمید و لیواو ، بەوەشەوە نەوستاویت بە گێلى خۆت تەعامولت لەگەڵدا كراوەو هەرچى كوڕى پاسەوانەكانى خۆت و باوكتو فەرماندەكانى ناو ملیشیاكانت كردۆتە ئەفسەرى جۆراوجۆر، لە كاتێكدا نیوەیان نەخوێندەوارن و، یا لە ناوەندى و ئامادەیى دەخوێنن!
كام سەرۆكى وڵاتى دونیا هەیە، هەر خۆى 70000 پاسەوانى هەبێ؟!
جەلالیش لاسایى تۆى نەزان و گەمژەیى كردەوەو ئەویش70000 لیواى سەرسەوزى بۆ خۆى كردۆتە پاسەوان، ئەگەر ئەمانە ملیشیا نەبن ئەى چ ناوێكیان لێدەنرێت!
لە هەمووى سەمەرەتر ئەندامانى مەكتەبى سیاسى حزبە هەڵوەشاوەكەى جەنابتان یەكى 3000 بۆ 900 پاسەوانیان هەیە، لەكاتێكدا ئۆباما چ لەناوەوەو یا لە دەرەوەى ئەمریكا 1000 پاسوانى ئەمنى لەگەڵدایەو، لەناو ئەمریكاش وەك جەنابتان 2000 سەیارەى مۆنیكاو وەنەوشەو جێمسى بەدواوەو نیە، ئاخر مەلا مستەفاش واى كرد بۆیە ئاشبەتاڵ چارەنووسى بوو كوردى بۆ هەزاران ساڵ سوككرد!
ئەگەر ئەمە ملیشیا نەبێ ئەى چیە، كاتێ گەنجێك بیوەێت بچێتە ڕزەكانى ملیشیاكانتانەوە، دەبێ پشتگیریەكى لق و مەڵبەندەكان و كۆمیتەو ناوچەكانى پارتى و یەكێتى هەبێ!
هەرچۆن پۆلیس و ئاسایشیشتان كردۆتە موڵكى حزب و ئەوانیش بە شێكى دانەبرشاوى ملیشیاكانى بنەماڵەن و، پشتیگیرى ناوچەى ناوخۆو كۆمیتەى ناوخۆى پارتى و یەكێتى دەوێت!
لەكاتێكدا پۆلیس و ئاسایش لە ژێردەستى هێزە ئەمنیەكانى دەزگاى پاراستن و زانیارى دا، ئیتر چ فشەو هۆسەو هەرایەكتان ناوەتەوە؟!
هەر دوێنێ بوو شەڕێكى خوێناویتان لە نێواندا ئێوەى زەردى خاوەنى ئاشبەتاڵو ئەوانى خاوەنى هێنانى سوپاى پاسدارن و زیاتر لە 300000 هەزار ڕۆڵەى كوردستانتان لە نێو سەنگەرەكانى كەپكى حەمەد ئاغاو كڵاوقاسم و زیارەت و سەفین و هەورامان و شارەزوورو پێنجوێن و ڕەواندزو باڵەكایەتى و سیدەكان و پشدەرو بتوێن و گەڵاڵەو كانى قرژاڵە لاشەى جوانیان نێژران و دەیان و سەدالنتان وەك دیلى جەنگ بە بلۆك پانكردەوەو هەزارانتان بە زیندووى لە زیندانە نهێنیەكانتان لە سەرى ڕەش و سەڵاحەدین و ئاكریێ و دهۆك و هەولێرو سلێمانى و قەڵاچوالان و سەربازگەى سەلام و تاسلۆجە تا ئەمرۆ تەرمەكانیشیان دیارنیە!
ماڵى هەزاران خەڵك و دۆستى یەكترى تاڵان كردوو، ئەوەى بەعس نەیكرد و تۆى گێل و جەلال خڵافاو كرتان!
ئەگەر هەموو ئەو توندو تیژى و كوشتن و بڕین و كاولكاریە ملیشیاكانى ئێوە نەیانكردووە، ئەى خۆ چەكدارەكانى جەنجەویدى سودانى نەیانكردووە!
یا تەنها بۆ خۆ دەربازكردن لەو هەموو قەیرانانەى كە تێكەوتوون و دەتانەوێت بۆ پڕۆپاگەندەى ناوخۆى هەڵبژاردنەكان بەكارى بهێنن، ئێوەى دوو سەرۆك دزو تاڵانچى و ماڤیا شەرم و شورەیتان نەماوە بەتایبەتى تۆیەكى نەفس نزم و هەزیل و خۆبەزل زان و هەناسە كورت، بەو هەموو سامانەشەوە كە دزیوتانە رۆحتان لەبەر نەماوە لە بوونى دەنگى كاك نەوشیروان و گۆرانخوازانى كوردستان، بەڵێ خۆشتانو بنەماڵەكانیشتان هەر ملیشیان و شتى تریشن!
كاتى ئەوە هاتووە خۆشتان و بنەماڵە خیانەتكارەكانیشتان لە كوردستان وەدەر بنرێن!


 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە