کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ساتیره‌ هه‌واڵ

Sunday, 26/07/2009, 12:00


سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ ده‌زگای باخچه‌کانی جه‌میل هه‌ورامی ڕایگه‌یاند كه‌ ئێواره‌ی ڕۆژی هه‌ینی دووای دانیشتنێكی چه‌ند كاتژمێری له‌ نێوان باخه‌وانه‌ دێرینه‌کانی به‌ڕێوه‌به‌ری باخچه‌که‌ی ڕێگای عه‌ربه‌تی جه‌میل هه‌ورامی كۆبوونه‌وه‌كه‌ به‌ توڕه‌بوونی (مه‌حمود سه‌نگاوی) كۆتایی پێهات و ده‌ست به‌ جی ناوبراو دانیشتنه‌که‌ی به‌ جێهێشتوه‌ و چۆته‌وه‌ ماڵه‌وه‌، ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ ئه‌وه‌ی روونكرده‌وه‌ كه‌ كۆبوونه‌وه‌ی ڕۆژی هه‌ینی كه‌ ده‌كاته‌ ڕۆژی پێش هه‌ڵبژاردن له‌باره‌ی ئه‌و كۆبوونه‌وه‌ جه‌ماوه‌ریه‌ی لیستی که‌ره‌دێز بوو كه‌ رۆژی 22/7 له‌به‌رده‌م ماڵی جه‌میل هه‌ورامییدا ئه‌نجامدرا، سه‌رچاوه‌كه‌ ئه‌وه‌ی راگه‌یاند كه‌ پێشتر ئه‌نجومه‌نی به‌رێوه‌به‌ری باخچه‌که‌ به‌ جه‌میل هه‌ورامییان وتووه‌ كه‌ له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا زیاتر له‌ شه‌ست هه‌زار دارو دره‌خت ده‌بێت هه‌ڵبکه‌نرێت و بگوێزرێته‌وه‌ بۆ کابینه‌کانی دوکان، کاک جه‌میل و ژنبراکه‌شی ده‌بێ ئاماده‌ بێت، به‌ڵام له‌ ئه‌نجامدا ته‌نها چوار هه‌زار دره‌ختیان بۆ بڕایه‌وه‌ و ته‌نها چه‌ند ئه‌ندامێکی ناو مه‌کته‌بی سیاسیی ئاماده‌باشی خۆیان ده‌ربڕی و ئاماده‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌ش بوون، ئه‌وه‌ی جه‌میل هه‌ورامیش نیگه‌ران ده‌كات، که‌وا له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م کاره‌وه‌ ده‌ست خۆشی لێنه‌کراوه.
له‌لایه‌كی تر به‌پێی ئه‌و هه‌واڵانه‌ی كه‌ له‌ نێو باخچه‌کانی جه‌میل هه‌ورامییه‌وه‌ دزه‌یانكردووه‌، دوا نیوه‌ڕۆی ڕۆژی هه‌ینی، یه‌کێک له‌و ئافره‌تانه‌ی که‌ بۆته‌ قوربانی ده‌ستدرێژی جه‌میل هه‌ورامی و یاوه‌ره‌کانی، ئیستا له‌ دادگای سلێمانی داوایه‌کی تۆمارکردووه‌ دژی خاوه‌ن باخچه‌ و ده‌وروبه‌ره‌که‌ی، وا چاوه‌ڕوان ده‌کرێت كێشه‌كه‌ به‌ شێوه‌یه‌ك ته‌شه‌نه‌ بسه‌‌نێت كه‌ ده‌نگه‌ ده‌نگ و ده‌مه‌قاڵه‌یان ده‌گاته‌ ده‌ره‌وه‌، ته‌نانه‌ت ئه‌و ئافه‌ره‌ته‌ ده‌ڵی ئه‌گه‌ر لێره‌ چاره‌سه‌ری کێشه‌که‌م بۆ نه‌کرێ، ناچاه‌ ده‌بم په‌نا به‌رمه‌ به‌ر دادگای فیدراڵی له‌ به‌غدا و سکاڵای خۆم تۆمار ده‌که‌م.ا

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە