کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


كتێبی مانیفیستی دیموكراتی زمانی ئاشتی بیرمه‌ندێكی نێو زیندانه‌

Wednesday, 13/01/2010, 12:00


ئازاد سۆرانی سه‌رۆك ئۆجه‌لان یه‌كێكه‌ له‌و فه‌یله‌سوفه‌ هه‌ڵكه‌وتوانه‌ی نێو نه‌ته‌وه‌ی كورد كه‌ له‌ سه‌ده‌ی ئێستادا ده‌ژی وه‌ له‌ زینداندا ژیان به‌سه‌ر ده‌بات ئه‌ویش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ڕابه‌ری بزووتنه‌وه‌یه‌كه‌ له‌ باكوری توركیادا تا ئێستاش سه‌ركردایه‌تی ئه‌و بزاڤه‌ ده‌كا بۆ به‌ده‌ست هێنانی مافی ڕه‌وای نه‌ته‌وه‌كه‌ی، ئه‌م سه‌رۆكه‌ ده‌ركه‌وتوه‌ی كورد ده‌توانین بڵێین هێنده‌ بیرمه‌نده‌ كه‌ به‌ فه‌لسه‌فه‌ی سه‌رده‌مانه‌ خه‌ریكه‌ كاریگه‌ری گه‌وره‌ ده‌كاته‌ سه‌ر ته‌واوی جیهان و ڕۆژ به‌ ڕۆژ زیاتر لێی نزیك ده‌بنه‌وه‌ كتێبی مانوفێستی دیموكراتی كه‌ له‌زیندانا نوسیویه‌تیه‌وه‌ له‌ دایك بوونی ئه‌و شاكاره‌ هه‌روا به‌ ئاسانی نه‌هاتۆته‌ به‌رهه‌م، سه‌رۆكی كورد به‌ڕێز ئوجه‌لان نزیكه‌ی یانزه‌ ساڵه‌ به‌ ئارامیه‌كی قوڵه‌وه‌ ئارامی گرتووه‌، به‌ڵام له‌ ڕه‌وشێكی وه‌ها دژواریشدا هه‌رگیز ئیراده‌ی نه‌نه‌ویوه‌، ئه‌مه‌و جگه‌ له‌ ڕووی ته‌ندروستیشه‌وه‌ حاڵه‌تێكی هێجگار باشی نه‌بووه‌ له‌ ئامێزی ئیش و ئازارا ململانێی توندی كردووه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پێنج مانوفێستی وه‌ك پارێزگاری نامه‌ نوسیوه‌ته‌وه‌ كه‌ ئه‌مه‌ش بۆ خۆی سه‌لماندنی باوه‌ڕو ئیراده‌یه‌كی پته‌وه‌ بۆ كۆڵ نه‌دان، ئێستا ئه‌م پارێزگاری نامانه‌ زۆربه‌یان وه‌رگێڕاونه‌ته‌ سه‌ر زمانه‌كانی بیانی و كوردی و وه‌ خوێنه‌رێكی زۆریشی بۆ خۆی په‌یدا كردووه‌، كه‌واته‌ كوردیش وه‌ك گه‌لانی تر بێ ڕابه‌ر نیه‌ و ده‌توانین شانازی به‌ هه‌ڵكه‌وتووه‌یه‌كی وه‌ها بلیمه‌ت و جه‌ربه‌زه‌ بكه‌ین كه‌ له‌ توانای ڕووناكبیری دا گه‌لێ له‌ فه‌یله‌سوفه‌كانی دونیای تێپه‌ڕاندووه‌، كه‌واته‌ گه‌ر شانازیشی پێكه‌وه‌ بكه‌ین ئه‌وه‌ مافی خۆمانه‌ نوسه‌ری گه‌وره‌ی ئه‌و كتێبی مانۆفێستی دیموكراتیه‌ هوشیاركردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتێكی چه‌ق به‌ستوی ده‌وڵه‌تێكی نه‌ژاد په‌رسته‌ كه‌ تا سه‌ر ئێسك دوژمنایه‌تی گه‌لی كوردان ده‌كه‌ن وه‌ ده‌یانه‌وێ نه‌ته‌وه‌یه‌ك پاكتاو بكه‌ن و كۆمه‌ڵ كوژی كه‌ن كه‌ زیاتر له‌ بیست ملیۆنه‌ ناوه‌ڕۆك و ده‌قی ئه‌و كتێبه‌ خستنه‌ ڕووی كێشه‌كانی دوو نه‌ته‌وه‌یه‌ كه‌ نزیكه‌ی سه‌ده‌یه‌كه‌ ئه‌و كێشه‌یه‌ چاره‌سه‌ری گونجاوی بۆ نه‌دۆزراوه‌ته‌وه‌ بۆیه‌ ته‌نیا ده‌توانێ په‌ره‌ به‌ ته‌كنیكی دیالوك بدات و به‌سه‌ر ئه‌و ڕه‌وشه‌دا زاڵ بێ وه‌ كۆتایی به‌و هه‌موو خوێن ڕشتنه‌ بێ وه‌ چیتر له‌ سایه‌ی یه‌ك ووڵات و دوو نه‌ته‌وه‌دا تورك و كورد پێكه‌وه‌ بژین، بۆیه‌ شه‌ڕی خوێناوی كوردو تورك گه‌یشتۆته‌ ئاستێك كه‌ ئاسته‌نگ بووه‌ ده‌بێ ته‌نها بیر له‌ چاره‌سه‌ری و ئاشتیه‌كی یه‌كجاره‌كی بكه‌نه‌وه‌، وه‌ به‌ ناوبژیوانانی وڵاته‌ زل هێزه‌كان و هه‌نگاوی جدی بۆ بنێین، وه‌ له‌سه‌ر سه‌رانی توركیش ئه‌وه‌یه‌ چاوێك به‌ خۆیاندا بخشێننه‌وه‌، هه‌ڵبه‌ن ده‌توانن گه‌ر مه‌به‌ستیان بێ ئه‌و هه‌وڵه‌ بده‌ن ڕه‌وشێكی وه‌ها بێننه‌ كایه‌وه‌ كه‌ ڕووداوه‌ تاڵه‌كان به‌ دیوێكی تردا بگۆڕن، وه‌ به‌ جه‌وهه‌ری زمانی ئاشتی بیر بكه‌نه‌وه‌ تا بره‌و به‌ خۆیان بده‌ن و چیتر سه‌رقاڵ نه‌بن به‌ جه‌نگه‌وه‌ وه‌ كات به‌ فیڕۆ نه‌ده‌ن وه‌ ئه‌وه‌نده‌ پێ داگرن له‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی خۆیان و عه‌قڵی نه‌ژاد په‌رستیان نه‌بن، بیر له‌ بیروبۆچونی تازه‌و نوێ بكه‌نه‌وه‌ كه‌چی ده‌بێته‌ مایه‌ی پێش خستنی وڵاته‌كه‌یان و به‌رز بوونه‌وه‌ی باری ئابووری و داراییان، به‌ڵێ جه‌نگ و كشوتار دیاره‌ لای ئه‌وان بازرگانیه‌و پێیان خۆش نیه‌ ئه‌و بازاڕ گه‌رمییه‌یان پێ خامۆش بكه‌ن، به‌ڵام به‌ داخه‌وه‌ ڕه‌نگه‌ سه‌رانی تورك ئه‌و ئه‌ركانه‌ی كه‌ له‌سه‌ر شانیان بێ جێبه‌جێی بكه‌ن و پشت گوێی بخه‌ن وه‌ هه‌وڵ بۆ شاردنه‌وه‌ی ڕاستیه‌كان بده‌ن، ده‌نا ئه‌وان چاك ده‌زانن كه‌ نوێنه‌ری كورد كێیه‌و نه‌ته‌وه‌ی كورد له‌ چ ئاستێكدا ئه‌و سه‌رۆكه‌ به‌ ڕابه‌ری پیرۆزی خۆیان ده‌زانن، كه‌واته‌ سانسۆر كردنی نه‌خشه‌ی ڕێگای سه‌رۆك ئاپۆ كه‌ گۆرانی ڕیشه‌یی پێوه‌ دیاره‌ و وه‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ردوو نه‌ته‌وه‌و وڵاتدایه‌ بۆیه‌ ده‌ستیان به‌ سه‌ردا گرتووه‌و وه‌ نایانه‌وێ ئاشكرای بكه‌ن بۆ ڕای گشتی، چونكه‌ سه‌رانی تورك و نه‌ژاد په‌رسته‌كان و عه‌قڵی عه‌سكه‌رتاریه‌ت داخوازیه‌كانی گه‌لی كورد به‌ هێڵی سوری ده‌زانن وه‌ ئینكاری ده‌كه‌ن له‌ بوونی ئه‌و نه‌ته‌وه‌یه‌ كه‌ ئه‌مه‌ش سه‌ر ئه‌نجامه‌كه‌ی هه‌ر شكسته‌و كه‌لێنی گه‌وره‌ی تێ ده‌بێ، به‌ڵام تا كات دره‌نگ نه‌بوه‌ سه‌رانی تورك ده‌توانن ئه‌و هه‌نگاوه‌ بنێن وه‌ فرسه‌ته‌كان له‌ كیس خۆیان نه‌ده‌ن هه‌نگاوی جدی بۆ ئاشتی بنێ چونكه‌ تاكه‌ موخاتب لای كوردان سه‌رۆك ئاپۆیه‌و باشتر وایه‌ له‌ زیندانا ئازادی بكه‌ن تا ئه‌و ڕه‌وشه‌ ببێ به‌ كرانه‌وه‌یه‌ك بۆ چاره‌سه‌ر كردنی كێشه‌كه‌، وه‌ به‌م شێوه‌ وڵاتی توركیا له‌و سه‌ر ئێشه‌یه‌ ڕزگاری ده‌بێ كه‌ سه‌رده‌مێكه‌ پێیه‌وه‌ ده‌تلێته‌وه‌، بۆیه‌ ده‌سه‌ڵاتدارانی ده‌وڵه‌تی توركیا نابێ نه‌خشه‌ی ڕێگای ئۆجه‌لان سانسۆركه‌ن و ده‌ستی به‌سه‌را بگرن پێویسته‌ بۆ ڕای گشتی و هه‌ردوو نه‌ته‌وه‌ی كوردو تورك ئاشكرای كات به‌م كاره‌ش توركیا پێ ده‌نێته‌ توركیایه‌كی پڕ له‌ گۆڕانكاریه‌وه‌و ئه‌و ساته‌ش داخوازیه‌كانی گه‌لی باكور به‌ سیسته‌می دیموكراتی مافه‌كانی مسۆگه‌ر ده‌كاو وه‌ هه‌نگاوێك ده‌بێت بۆ هه‌وێنی ئاشتی و بۆ كۆتایی هێنانه‌ به‌ جه‌نگ و ئۆپراسیۆنه‌كان و هه‌ردوو نه‌ته‌وه‌ی تورك و كورد ده‌بنه‌ سومبوڵی ئاوه‌دان كردنه‌وه‌ی توركیایه‌كی نوێ، به‌ڵام به‌ داخه‌وه‌ نیه‌ت و نیازی ناپاكانه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی توركیا پێ ناچێ وابێ ئه‌وان سه‌رۆكی كوردان به‌ چاوی كوردانه‌وه‌ سه‌یر ناكه‌ن، سه‌رانی وڵاتی توركیا هه‌رده‌م بیر له‌ تازه‌ كردنه‌وه‌ی ئۆپراسیۆن و پاكتاو كردنی هێزه‌كانی پارتی كرێكاران ده‌كه‌نه‌وه‌، كه‌ ئمه‌ش بۆ خۆی هه‌ڵه‌یه‌كی سیاسی یه‌ له‌ مێژووی توركیادا، چونكه‌ كتێبی مانۆفێستی دیموكراتی شایه‌تی ئه‌و ڕاستیانه‌ن كه‌ به‌ زمانی ئاشتی یه‌كی بێ سنوور نوسراوه‌ته‌وه‌و كه‌ ده‌یسه‌لمێنێت كورد تامه‌زرۆی ئاشتی یه‌كی ڕاسته‌قینه‌یه‌و ڕقی له‌ جه‌نگ ده‌بێته‌وه‌ ئه‌وه‌ هه‌ر ئه‌و نه‌ژاد په‌رستانه‌ی توركن به‌ ژه‌نه‌ڕاڵه‌كانی سوپاوه‌ له‌ مه‌ودای ئه‌و جیهانه‌دا هه‌رگیز بێ شه‌ڕو كوشتار ناتوانن ده‌ستبه‌رداری بن، به‌ڵام ئه‌م هه‌موو ڕووداوانه‌ هه‌ر ده‌كه‌ونه‌ ئه‌ستۆی ئه‌و خوێن ڕێژانه‌ و وه‌ له‌ نێو گه‌لدا تاوه‌نبارن وه‌ ده‌بێ به‌ سزای خۆیان بگه‌ن.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە