لە نێوان پارتی و حیزبوڵڵادا یا (لوبنان و دەڤەری زەرد)
Monday, 10/12/2012, 12:00
زۆر بەکورتی ئەمڕۆ زۆرترین کێشە و مل ملانێ لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاستە هەرێمی کوردستانیش لەژێر سایەی حوکمی بنەماڵەی خائین زادەی ئاشبەتاڵی کلک گرێدراو لەگەڵ ئیسرائیل دا لەم کێشە و مل ملانێیە بێبەش نابێت، ئەنگینا دەیتوانی وەک سویسرای سەردەمی شەڕی جیهانی یەکەم و دووەم خۆی لەم مل ملانێیە خوێناوی یەی کە بۆی هەیە لەداهاتوویەکی نزیکدا ڕوو لە ناوچەکە بکات خۆی بەدور بگرێت بەڵام ئەمە کارێکی ئەستەمە لەسایەی ئەم بنەماڵەدا ،لەم شەرە ڕۆکێتەی کە لەنێوان حەماس و ئیسرائیدا ڕوویدا وایکرد جۆری مل ملانێکان بچێتە قۆناخێکی ترەوە کە حەماس بە ڕۆکێتی ئێرانی تەل ئەبیبی موشەک باران کرد ، زۆربەشمان گوێ بیستی حەسەن نەسڕوڵلەی لوبنان بووین کە چ هەرەشەیەکی لە ئیسرائیل کرد بە چەک و پاڵپشتی ئێران، بێگومان ئیسرائیل هەروا دەسەووەستان دانەنیشتووە بەرامبەر ئەم پێگە و هەڕەشانەی ئێران، ئیسرائیلیش ژمارەیەک پێگەی لەناوچەکە هەیە بەرامبەر بە ئێران، یەکێ لەوانە ناوچەی ژێردەستی بنەماڵەی بارزانیە..کە ئیسرائیل سودێکی زۆری لێ دەبینێت لە ئێستاو داهاتو بەرامبەر بە ئێران، ئێرانیش بە هەڕەشەیەکی جدی سەرخۆی دەزانێت،،بۆ سنوردانانێک بۆ ئەم زیادەڕۆییەی بنەماڵەی بارزانی، ئەمڕۆ دەسەڵاتی بەغدا کە حوکمێکی شیعەی گرێ دراوی ئێرانە دەیەوێت سنورێک بۆ ئەم هەڕەشانەی سەرخۆی دابنێت، ئەویش بەهێنان و دروست کردنی هیزی دجلە و جوڵاندنیەتی بەرە و هەرێم، گەربێت و ئەمریکا رێگری لەم شەرەنەکات ئەوە کارێکی حەتمیە و هەردەبێت.. بەڵام پێم وایە ئەم شەرەگەر ئێستا رووبدات خەڵک کەمتر دەبێتە قوربانی وەک ئەوەی کە لەداهاتوودا پێشبینی دەکرێت کە لە نێوان ئیسرائیل و ئێران ڕوودەدات.. گەر ئەم شەرە ڕووبدات لەنێوان ئیسرائیل و ئێراندا بۆی هەیە حیزب وڵلە بکەوێتە موشەک باران کردنی ئیسرائیل(ئیسرائیل بەوەناسراوە هەرچی دەرزیەکی پێدابکات ئەو ڕمێکی پێدادەکات) ئەوکات ئیسرائیلیش درێغی ناکات لە وێران کردنی لوبنان، ئێرانیش هەمان هەنگاو دەنێت بەرامبەر پێگەکانی ئیسرائیل لە ناوچەکەدا.
هیوادارم کوردستان بەم بەڵایە دوربێت.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست