مژده‌یه‌کی گه‌وره بۆ خه‌لکی کوردستان
Thursday, 04/06/2009, 12:00
مژده‌یه‌کی گه‌وره بۆ لیستی چاکسازی و خزمه‌تگوزاری
مژده‌یه‌کی گه‌وره بۆ لیستی گۆران
ئه‌وه‌ی لێره‌دا ئه‌مه‌وێ به هه‌موانی ڕابگه‌یه‌نم ئه‌وه‌یه که ئه‌م دۆخه چه‌قبه‌ستوه‌ی کوردستان که به هۆی بارزانی و تاڵه‌بانیه‌وه که کایه‌کانی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی و ئابوری و ته‌ندروستی و ته‌نانه‌ت ئاینیشیان بۆ خۆیان قۆرخ کردوه. هه‌مومان به دوای چاکسازی و گۆڕانی ئیجابی د ا وێڵین، زۆربه‌مان هه‌وڵی بۆ ده‌ده‌ین و هه‌ندێکی که‌میشمان پێی وایه گۆڕان ڕوو نادات، وه‌ک ئه‌وه‌ی بارزانی و تاڵه‌بانی نه‌مر بن و هه‌میشه به گه‌نجی بمێننه‌وه‌و له مه‌رگ به هێزتر بن.
ڕاسته ئه‌م دووانه‌ش وه‌ک هه‌موو سه‌رکرده دیکتاتۆره‌کانی تری دنیا هه‌موو شته‌ک ئه‌که‌ن بۆ ئه‌وه‌ی به گه‌نجی بمێننه‌وه‌و نه‌مرن، به‌ڵام هه‌مووان ده‌زانین ئه‌مه ئه‌سته‌مه.
ده‌سه‌ڵاتی تاکره‌و و دیکتاتۆری کوردستانیش که مه‌سعود سه‌رکردایه‌تی ئه‌کات و گه‌وره‌ترین پایه‌ش که ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی هێشتۆته‌وه یه‌کێتی یه به سه‌رکردایه‌تی گه‌نجه ڕۆشنبیره یاخیه‌که‌ی جاران و کۆیله ده‌سته‌مۆکه‌ی ئێسته که جه‌لال تاڵه‌بانیه.
زۆر ڕوون و ئاشکراشه به نه‌مانی جه‌لال تاڵه‌بانی یه‌کێتی هه‌ڵده‌وه‌شێت و ده‌رده‌چێت له کۆیله‌یه‌تی و شاگردێتی مه‌سعود و مه‌سرور و نێچیر.
مژده‌که‌م ئه‌وه‌یه 26 / 5 / 2009 واته پێش چه‌ند ڕۆژێ جه‌لال تاڵه‌بانی کۆبونه‌وه‌یه‌کی کرد به بازرگان و پیشه وه‌رانی سلێمانی که منیش بۆ بینینی تاڵه‌بانی له نزیکه‌وه‌و ئاگادار بوون له وه‌ی باری ته‌ندروستی چۆنه‌و ئاستی قسه کردنی به چی گه‌شتووه چووم.
هه‌ر له‌گه‌ڵ ده‌رکه‌وتنی دا به گۆچانه‌وه‌و ڕۆشتنی ناته‌واوی گه‌شتمه ئه‌و یه‌قینه‌ی که ئه‌م کابرایه ته‌نها 2 ساڵی به‌سه‌ر دنیاوه ماوه (قسه‌م له کاری خوا نیه بیه‌وێ زه‌لیلی زه‌مانه‌ی بکات چه‌ند ساڵێکی تر بیهێڵێته‌وه) به‌ڵام هه‌ر به بینین هه‌مو که‌س تێ ده‌گات که ئه‌م کابره‌یه ته‌واو ناگاته 3 ساڵی تر.
ئه‌مه جگه له‌وه‌ی کۆمه‌ڵێ قسه‌ی کاڵ و کرچ و هه‌ڵه‌ج و به‌ڵه‌جی کرد که دیار بوو خه‌ریکه ئه‌و له‌تکه عه‌قڵه‌ش که هه‌یه‌تی له ده‌ستی ده‌دات. ئه‌مه جگه له دووا که‌وتنی بۆ هاتنه‌که با 1.5 سه‌عات و چه‌ند شتێکی‌تر.
1.هێشتا خۆی زیندو بوو و به گوڕ بوو وا ئه‌و هه‌مووه‌ی له هه‌ڵگه‌ڕایه‌وه وه‌ک نه‌وشیروان مسته‌فا، ئه‌ندامانی مه‌کته‌بی سیاسی و سه‌رکردایه‌تی، هه‌ڵۆ برایم ئه‌حمه‌د...... و چه‌ندانی تر.
2. هێشتا خۆی زیندو بوو چاره‌سه‌ری کێشه‌کانی ناو یه‌كێتی پێ نه‌کرا و ناکرێ.
3. خۆی زیندووه وا پارتی زیڕه‌ی کردووه له هه‌ڵبژاردن.
ئه‌ی که مرد و گۆڕ به گۆڕ بوو چی ده‌قه‌ومێ؟؟؟
ته‌نها چه‌ند پێش بینیه‌ک ده‌که‌م:
1.یه‌کێتی وه‌ک ته‌زبحی پچڕا‌و پارچه پارچه ده‌بێت.
2. پارتی به شێوه ڕاسته‌قینه‌که‌ی خۆی ده‌رده‌که‌وێ که شه‌له و په‌کی ده‌که‌وێ و ده‌بێ بچنه‌وه بۆ که‌ره‌ج وه‌کو قه‌ره‌ج.
3.دیمۆکراسی هه‌ناسه‌یه‌کی به به‌ردا دێته‌وه‌و ده‌سه‌ڵاتێکی شایسته حوکمی کوردستان ده‌کات.
بۆیه دڵتان خۆش بێ هه‌رچیه‌ک بکه‌ن و بکۆشن ته‌نها یه‌ک دو ساڵیان ماوه
ئه‌مه جگه له‌وه‌ی له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا ده‌یان بینین که ڕسوا ده‌بن له به‌رچاوی خۆماندا ئه‌مه‌ش ئه‌ونه‌یتر عه‌مری تاڵه‌بانی کورت ده‌کاته‌وه.
چاوه‌ڕوان بن
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست