بنه‌ماڵه‌ی مه‌لا مسته‌فا به چاوێکی سووکه‌وه ته‌ماشای سۆرانییه‌کان ده‌که‌ن
Wednesday, 21/04/2010, 12:00
ڕه‌نگه مه‌سینه هه‌ڵگره‌کان و به‌ناو کۆلکه رۆشنبیره‌کانی پارتی ڕه‌خنه له ناونیشانی بابه‌ته‌که بگرن، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ده‌یڵێم ڕاستی ومێژووه وهه‌ڵبه‌ستراو نییه.
هه‌موومان سۆره‌ی قوونده‌ر‌مان له باوکی مه‌سعود بارزانیی بیستووه، خۆشبه‌ختانه ئه‌مڕۆ مه‌لا مسته‌فا به سه‌رۆکی ئاشبه‌تاڵی کورد ده‌ناسرێت، ئه‌و قسه‌یه‌ش دروستکراو نییه، به‌ڵکو له‌و که‌سانه‌وه بیستوومانه که له‌نزیکیه‌وه ژیاون .
هۆشیار زێباری خاڵی مه‌سعود له کاتی تاوڵه کر‌دندا له گه‌ڵ که‌سانی خۆیان که داشه‌که فڕێ ده‌داته ناو ته‌خته‌که‌وه ده‌ڵێ: ئه‌وه‌ش سۆرانییه‌کی قۆنده‌ر.
بنه‌ماڵه‌ی بارزانی هه‌موو ده‌رگاوان وسکره‌تێر و پاسه‌وانه جامانه سوره‌کانی خۆیان به‌و وشه ناشرینه فیرکردووه. کاتێک که‌سێکی پارتی یان به‌حساب نزیکیان ده‌یه‌وێ بیان بینێ وموعید وه‌رگرێ، ده‌پرسن یان بپرسن ئه‌وکه‌سه عیلله‌ته یان میلله‌ته ؟ که وتی میلله‌ت ئه‌وه مه‌به‌ست له که‌سانی خۆیانه، کاتێکیش ده‌ڵێن عیلله‌ت، واته سۆرانی و بادینی وهه‌موو ئه‌وانی دیکه.
بنه‌ماله‌ی مه‌لا مسته‌فا وایان له ده‌وروبه‌ره‌که‌ی خۆیان گه‌یاندووه، گوایه میلله‌ت هیچ نییه له ئاست حیزب و بنه‌ماڵه‌دا و ئه‌وان له کێشه‌کان باشتر تێده‌گه‌ن، ده‌توانن کاری بۆ بکه‌ن. تا ئێستا به‌ده‌یان جار له پارتیه‌کانی نزیک خۆیان گوێم له قسه‌یان بووه و دووباره‌یان کردۆته‌وه. ئه‌گه‌ر ئه‌مه فێرنه‌کرابێ، هیچ که‌س هه‌یه له گه‌لانی تر له‌م سه‌رده‌مه‌دا، یان هیچ گرووپه گیاندارێکی تر هه‌یه که له به‌رامبه‌ر هاوپۆله گیاندارو باڵنده‌کنی تر وه‌ها بیر بکاته‌وه؟
میلله‌ت له لای بنه‌ماڵه‌ی مه‌لا مسته‌فا، ته‌نها خۆراکی چه‌که‌کانیانه له پێناوده‌سه‌ڵات و به‌رژه‌وه‌ندی بنه‌ماله به‌ناو کوردایه‌تێ وه و ژێربه ژێریش خۆیان له‌گه‌ڵ مخابراتی ئیقلیمی ونێوده‌وڵه‌تی ڕێککه‌وتوون که چۆن گه‌لی کورد له داواکردنی مافه‌کانی ماندووبکه‌ن وکێشه‌ی کورد به‌بێ چاره‌سه‌ری بمێنێته‌وه به‌س له پێناوی سه‌لته‌نه‌ت وکه‌ش وفش و خۆشگوزه‌رانی بنه‌ماڵه.
نموونه‌ی تر له پارتییه‌کی شایه‌تحاڵ:جه‌مال مۆتکه به‌درێژایی ته‌مه‌نی پارتی ومه‌سینه‌هه‌ڵگری بنه‌ماڵه ی مه‌لا مسته‌فای بارزانی بوو، له شه‌ری هه‌ولێر پارتی له‌به‌رامبه‌ر یه‌کێتی ئه‌گه‌ر ئه‌م پیاوه نه‌بوایه هه‌موو پارتی به‌شی نیو سه‌عاتی نه‌ده‌کرد و وه‌ک په‌شمه‌ک له به‌رده‌می پژمینی وورچ ده‌توایه‌وه. که‌چی ئه‌م پیاوه 22 ڕۆژ له هۆتێل شیراتۆن شه‌ڕی کرد و هه‌ولێری به‌جێ نه‌هێشت. هه‌ر ئه‌م جه‌مال مۆتکه‌یه به ئه‌مری بنه‌ماڵه قه‌تڵ وعامی کچ وکوڕه گه‌ریلا به شه‌ره‌فاکانی پ.ك.ك به‌برینداره‌کانیشه‌وه کرد ،که له خه‌سته‌خانه‌ی ڕزگاری هه‌ولێر که‌وتبوون میتی تورکیش وێنه‌ی ده‌گرتن. هه‌رله‌م جاشایه‌تێ قێزه‌ونه‌ی جه‌مال مۆتکه بۆ بنه‌ماڵه و میتی تورکی براکه‌ی جه‌مال مۆتکه‌ش کوژرا و کرا به‌قوربانی بنه‌ماڵه و میتی تورک.
هه‌روه‌ها له گۆمه سپان له ساڵی 1997 له شه‌ڕی سوپای تورکیاوجاش بنه‌ماڵه(پارتی) له به‌رامبه‌ر یه‌کێتی، مه‌نسوری کوڕی مه‌سعود (المهیب فریق الرکن) وه‌ک وه‌فا بۆشه‌ڕی هه‌ولێر که له‌سه‌ره‌وه باسم کرد که‌رامه‌تی ئه‌م جه‌مال مۆتکه‌ی شکاند و له‌و جنێوانه‌ی خه‌راپتر پێ گووت که هه‌میشه به‌سه‌ر ده‌می مه‌لامستافای باپیریانه‌وه بوو،که‌چی ئه‌م جه‌مال مۆتکه‌یه وه‌ک تووتکه سه‌گ به‌دوای ده‌که‌وت وده‌ی گووت که‌ره‌مکه ئه‌زبه‌نی.
هه‌مووخه‌ڵکی هه‌ولێر باش ده‌زانن، که دوای ئه‌م هه‌موو سوکایه‌تێش بۆچی جه‌مال مۆتکه که‌وته سه‌رعه‌ره‌بانه وچی تر ناتوانێت به‌قاچی خۆی بڕواته‌وه (خودی جه‌مال مۆتکه‌ش باش ده‌زانێ که پاراستنی پارتی خۆی له پشتی ئه‌م کاره‌وه بوو ئیفلیجیان کرد، چونکه جه‌مال مۆتکه ده‌سه‌ڵاتێکی زۆر زیاتر و جه‌ماوه‌رێکی زۆرتری هه‌بوو وه‌ک له بنه‌ماڵه له ناو هه‌ولێردا. هه‌روه‌ک چۆن مامه ڕیشه له ناو یه‌کێتی دا جه‌ماوه‌ری له جه‌لال تاڵه‌بانی زیاتربوو و جه‌لال ئه‌مه‌ی پێ هه‌زم نه‌ده‌کرا تا به پلانێکی داڕێژراو به شه‌هید کردنی دا).
نموونه‌یه‌کی تر هه‌ر له شایه‌تحاڵێکی تری پارتییه‌وه:
له ماوه‌ی به‌ناو پێشمه‌رگه‌یاتیم له ناو پارتی له به‌نی هه‌ریر دوو بارزانیم له سه‌نگه‌ر له گه‌ڵ دابوون، نێوانمان زۆر خۆش بوو، پرسیارم لێ کردن ئایا له ناوچه‌ی ئێوه‌ش یه‌کێتی هه‌یه ؟
له‌وه‌ڵامدا ووتی هه‌ربادینیه‌ک یه‌کێتی بێت بۆ ئێمه وه‌ک به‌عسییه، بگره به‌عسیمان له بادینێکی یه‌کێتی پێ شه‌ریف تره.
منیش پرسیارم لێکردنه‌وه‌و ووتم: ئه‌ی چی به من ده‌ڵێن وه‌ک سۆرانییه‌ک له گه‌ڵ ئێوه‌دا هاوسه‌نگه‌رم وپارتیم ؟
له‌وه‌ڵامدا ووتیان بۆ ئێمه فه‌رق ناکات، سۆره هه‌ر سۆره‌یه چونکه وافێرکراوین.
منیش له‌و ڕۆژه‌وه شه‌رمم له بوونی خۆم کرد و چه‌کی پارتیم دانا‌و چووم له گه‌ڕاوه‌که‌ی خورماڵ خۆم پاک کرده‌وه‌و بوومه ئه‌و کورده‌ی که خۆم ده‌مویست.
جا لێره‌وه به هه‌موو سۆرانێکانی ناو پارتی و ئه‌وانه‌ی ده‌وروبه‌ری بنه‌ماڵه ده‌ڵیم و دڵنیاتان ده‌که‌مه‌وه به هه‌مووتانه‌وه له سه‌ر تا خوار نه متمانه و ڕێز نه بوێری وئازایی دوو سه‌رۆک جاشتان هه‌یه و تێدا نابێت وه‌ک ئه‌ودوو سه‌رۆک جاشه‌ی له ناو پارتی دابوون وکاتێک تووڕه ده‌بوون حسابی مێشووله‌یه‌کیان بۆ هه‌موو سه‌رکردایه‌تی پارتی نه‌ده‌کرد.
جارێک یه‌کێک له‌و سه‌رۆک جاشانه به ئه‌وه‌ی تریانی ووت:
ئایا ده‌زانی وام زانی ئێمه خۆمان داوه‌ته په‌نای پارتی، به‌ڵام به پێچه‌وانه‌وه ده‌بینی هه‌موو پارتی خۆی داوه‌ته په‌نای ئێمه له ترسی جه‌لالی وده‌وروبه‌ر.
جا به‌ڕاستی سه‌ر شوڕی ڕووڕه‌شی بۆ ئه‌و 10% که له پارێزگای سلیمانی وگه‌رمیان وکه‌رکوک ده‌نگیان به‌پارتی داوه و دڵیان به بنه‌ماڵه به سه‌رلێشێواوی خۆش کرد. له‌وانیش ڕووڕه‌شترئه‌و 50%یه‌ی خه‌ڵکی هه‌ولێر و ده‌وربه‌رین که گوایه گه‌مژه ئاسا ده‌نگیان داوه به‌پارتی وبنه‌ماڵه‌یه‌ک که ده‌بابه‌ی به‌عسی بۆ هێنانه‌وه و.ئه‌وه‌شیان له بیر چۆوه، که وه‌جیهی برای مه‌سعود به عه‌ینه‌کی ڕه‌شه‌وه شه‌وانه چه‌ند ئیهانه‌و سوکایه‌تی به خه‌ڵکی شاری هه‌ولێر ده‌کرد، نیهاد برای مه‌سعود له ناو هه‌ولێردا چی ده‌کرد. هه‌ولێرییه‌کان له‌بیرتان چۆوه ئه‌وه‌ی بنه‌ماڵه کردی له تاپۆکردن وداگیرکردنی زووربه‌ی شوێنه‌کانی شاری هه‌ولێر، هه‌موویان له سه‌ر بارزانێکان تاپۆ کرد؟.ئایا له سه‌رده‌می به‌عس ئه‌مه به ئێوه‌ی هه‌ولێری کرا؟ بنه‌ماڵه چۆن جه‌مال موتکه‌ی ئیفلیج کرد و خستیانه سه‌ر عه‌ره‌بانه، ئه‌وه‌ها ئێوه‌ی هه‌ولێریش به‌هێواشی ده‌تان مرێنن.
براتان
کۆنه پێشمه‌رگه‌ێکی پارتی
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست