په‌یامی شوڕای خه‌ڵکی کوردستان بۆ جه‌ژنی نه‌ورۆز
Tuesday, 20/03/2012, 12:00
جه‌ژنی که‌سێک موباره‌که سه‌ربه‌ست و حور بژی
پا به‌ندی ده‌ستی غه‌یره نه‌بێت چه‌شنی کوڕ بژی
خه‌ڵکی سته‌م دیده و ژێر ده‌سته‌ی کوردستان ده‌بێ هه‌موو لا باش بزانین که ئه‌مڕۆ گه‌وره‌ترین گه‌لی ژێر ده‌ست له دنیا ئێمه‌ی کوردین. ساڵه های ساڵه چاوه‌ڕوانی هه‌لی نێو ده‌وڵه‌تیمان ده‌کرد بۆ ئه‌وه‌ی به‌ڕه‌وای بزانن که ئێمه‌ش وه‌ک گه‌لان به ئازادی بژین. سوپاس بۆ خوا، وا مناڵ و مه‌زن ده‌رک به‌وه ده‌که‌ن که ئێستا (کاتی ئازادیه نه‌ک زه‌بوونیه، هه‌ر یه‌ک پێویسته له‌خۆمان بپرسین: ئه‌ی ئێمه وه‌ک گه‌لان بۆ مافمان بۆ نیه؟!!
هیچ بڕو بیانویه‌ک نه‌ماوه بۆ خۆ دزینه‌وه له ڕاگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی خه‌ڵکی کوردستان، چونکا خه‌ڵکی کوردستان قاڵ بووی ناو بۆته‌ی برسیه‌تی، خۆڕاگری و فیداکاریه...وا دوو ڕۆژه هه‌ندێک له خه‌ڵکی کوردستان ده‌ستیان به پاره و کورسی ڕاگهیووه!! با به‌رژه‌وه‌ندی چه‌ند که‌سێک بۆ ماوه‌یه‌ک بکه‌ین به قوربانی به‌رژه‌وه‌ندی ژیانی به‌رزه‌خی، پڕ عیزه‌تی و سه‌ربه‌خۆیی بۆ هه‌تا هه‌تایه‌ی هه‌موان.
هه‌موولایه‌ک دڵنیا ده‌که‌ین که مه‌سئول و ده‌وڵه‌مه‌نده‌کان بۆ ماوه‌یه‌کی زۆر کورت قبووڵ بکه‌ن که‌مێک لێیان که‌م بێته‌وه، خه‌ڵکه برسی، ڕه‌ش و ڕووته‌که زۆر باش خۆ ڕاده‌گرێت ، چونکا لێ ڕاهاتووه و تا ئێستا شتێکی وای نه دیوه تا لێی تێک چێت.
با هه‌موو ئه‌و به‌ڕێزانه‌ی که له‌گه‌ڵ خه‌ڵکی خۆیان له کوردستان ده‌ست ده‌ده‌نێ بۆ بڕیاری چاره‌ی خۆنووسی، دڵنیا بن گه‌ر ئازاد بووین که‌س چاوی له کورسیه‌که‌ی ئه‌وان نیه!!! هه‌ر که‌س ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ میلله‌تی خۆی دانه‌بڕێ، گومانی تێدا نیه سبه‌ینێ ئه‌و خه‌ڵکه هه‌ر به چه‌پڵه ڕێزان ده‌یان باته سه‌ر کورسیه‌کی زۆر پڕ عیزه‌ت تر له ئێستا. چونکا خه‌ڵک چاوی ته‌نها له سه‌ربه‌خۆیی، داد وه‌ری و ژیانێکی پڕ ئارامی و ئاسیشه.
هه‌موو لایه‌ک دڵنیا ده‌که‌ین ئه‌گه‌ر ئه‌م هه‌له له کیس بده‌ین، به وورد و درشتمان تێدا تاوان بار ده‌بین به‌رامبه‌ر به‌خوا و به هه‌ر دڵۆپه خوێنێک که له لوتی هه‌ر منداڵێکی کورد بڕژێت له ئاینده دا به ده‌ستی داگیرکه‌رانی کوردستان. به دڵنیایه‌وه خوا نوێژ و ڕۆژ و عیباده‌تی هیچ گه‌لێکی قبووڵ نیه، که به ده‌ستی خۆی ژێر ده‌ستی و ناعهدهلاتی بۆ خۆی به ڕه‌وا بزانێت. وه هه‌ر به‌ر پرسێکی کورد له بچوک تا گه‌وره گه‌ر بۆ ڕاگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی خه‌ڵکی کوردستان ده‌ست نه‌ده‌نێ ڕوو ڕه‌شی دنیا و قیامه‌ت ده‌بن و پێویسته خه‌ڵکیش لێیان قبووڵ نه‌کات. کاتی مێوه چنینهوهیه با چیتر لێی نه‌وه‌ستین ئه‌گینا بۆ گه‌ن ده‌کات.
کاتێک که گه‌یشتینه ئازادی با پڕ به‌دڵ له یه‌کتری بکه‌ین جه‌ژنه پیرۆزه و گه‌ردن ئازادی.
یه‌کگرتوو تربێت ڕیزه‌کانی خه‌ڵکی کورستان
سه‌ربه‌خۆبن هه‌موو گه‌لانی ژێر ده‌سته‌ی جیهان به کورده‌وه
ئه‌نجومه‌نی سه‌رپه‌رشتی سه‌ربه‌خۆبوونی خه‌ڵک و خاکی کوردستان
٢٠ ئازاری ٢٠١٢
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست