بۆ سەرجەم هێزەکانی پێشمەرگەو پۆلیس و ئاسایشی هەرێم .....
Sunday, 10/07/2011, 12:00
هێزە نیشتیمان پەروەرەکان ، ئەو هێزانەی کە لەلایەن دەسەڵاتەوە هەرچی مافو ئازادیە لێتان فەرامۆش کراوە ، ئەی ئەو هێزانەی لەلایەن دەسەڵاتەوە لەپێناو بڕێکی کەم لە مووچە بەکارتان دەهێنن بۆ کوشتنی براو خوشک و کەسو هاونیشتمانیانتان ،،، داواتان لێ دەکەین لەکاتی سەرهەڵدانەوەی خۆپیشاندانەکا...ندا جارێکی تر گوێڕایەڵی فەرمانی ئەو کەسانە نەبن کە تەنیا بۆ مانەوەی دەسەڵتی خۆیان بەکارتان دەهێنن لە دژی میللەتی ناڕازی لە دەسەڵات ، ئێوە نەوەی ئەم میللەتەن ئێوەن کە دەتوانن مێژویەکی سپی بۆ ئەم میللەتە تۆمار بکەن ، داواتان لێ دەکەین چیدی لوولەی تفەنگەکانتان ڕووبەڕوی براو کەسەکانی خۆتان بەرز نەکەنەوە ، وە داوادەکەین کە سەروەری بۆ خۆتان و کەسووکارتان تۆمار بکەن و هەرگیز گوێ بۆ هیچ فەرمانێک نەگرن کە پێتان بڵی تەقەیان لێ بکەن ،،،، هەر سەرکەوتووبن بۆ میللەتەکەتان ،،،
سەرکەوتنتان دەخوازین ،
گروپی شۆڕش گێڕان
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست