بۆ سەرجەم ڕاگەیاندنە ئەهلیەکان ، تەلەفیزیپن ، ڕۆژنامە ڕادیۆ ، گۆڤار هتد ....

Friday, 08/07/2011, 12:00




پاش ئەوەی کە لە زۆربەی گروپ و ماڵپەرەکان بڵاو کرایەوە کە ڕۆژی هەینی ١٥ / ٧ ، خۆپیشاندان ساز دەکرێت ، ئێمە بە پێویستمان زانی کە گروپێک پێک بێنین بۆ پارێزگاری کردنی خۆپیشاندەران و پاراستنیان لەدەستی هێزە میلیشیا چەکدارەکانی حیزب وە ناومان لێناوە (شۆڕش گێڕان) ، کە بۆ پاراستنی پۆست و مانەوەیان بەکاریان دێنن ، ئێمە وەک کۆمەڵێک گەنجی خۆبەخش ئامادەین پارێزگاری لە خۆپیشاندەران بکەین بە گیانی خۆمان بۆیە داوا لە سەرجەم هاونیشتیمانیانی خۆشەویست دەکەین کە لە خۆپیشاندانەکاندا بەشداری بکەن و هیچ جۆرە ترسو دڵەڕاوکێیەک لە دڵیاندا دروست نەبێت ، وە داوا لە دەسەڵات دەکەین کە هەرگیز بیر لە بەکارهێنانی توندوو تیژی نەکاتەوە بەرامبەر خۆپیشاندەران ، هەر بۆیە ئێمە ئامادەین لەبەرامبەر بەکارهێنانی هەر توندو تیژتەک کە ڕوبەڕووی خۆپیشاندەران ببێتەوە ، ئێمەش بە هەمان شێوە وەڵامی بەرامبەرمان دەدەینەوە ،، لێرەوە لە سەرجەم ڕاگەیاندنەکانەوە ڕای دەگەیەنین کە نامانەوێت هیچ جۆرە توند و تیژیەک ڕووبەرووی هیچ لایەکمان بێتەوە ،

گروپی شۆڕش گێڕان
 
٨ / ٧ / ٢٠١١


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە