قەرەییلان: PKK لەم هەڵبژاردنەدا بێلایەنە
Monday, 01/03/2010, 12:00
موراد قەرەییلان سه‌رۆکی کۆنسه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری کۆما جڤاکێن کوردستان‌و به‌رپرسی گه‌ریلاکانی PKK، لەم گفتوگۆیه‌ی ئاوێنەدا هه‌ڵوێستی PKK به‌رامبه‌ر به‌هەڵبژاردنی په‌رلەمانی عێراق راده‌گه‌یه‌نێت.*تێڕوانینی PKK بۆ ئەم هەڵبژاردنە چییەو پاڵپشتیی هیچ لیستێک دەکات؟- ئێمه وه‌کو PKK له‌پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی ئێراقدا که له‌م قۆناغه‌دا له‌باشوری کوردستان‌و ئێراق به‌رێوه‌ده‌چێت، پشتگیری هیچ لایه‌نێکی تایبه‌تی ناکه‌ین. ئێمه بێلایه‌نین. ئێمه هه‌ڵوێستی نه‌ته‌وه‌یی به‌بنه‌ما ده‌گرین. زۆرێک له‌روناکبیران، دۆستان‌و هه‌ڤاڵان له‌مه‌ڕ هۆکاره‌کانی گرتنه‌به‌ری ئه‌م شێوه سیاسه‌ته له‌لایه‌ن ئێمه‌وه سه‌رنج‌و پرسیاریان بۆ هاتوه‌ته کایه‌وه. بۆیه‌ش ده‌مه‌وێت به‌کورتی ئاماژه به‌هۆکاره‌کانی ئه‌م هه‌ڵوێسته سیاسیه‌ی ته‌ڤگه‌ره‌که‌مان بکه‌م. له‌بارودۆخی ئه‌مڕۆی هه‌رێمی رۆژهه‌ڵاتی ناویندا پرسی کورد پێگه‌یه‌کی بنه‌ڕه‌تیی هه‌یه‌و دۆزی تێکۆشانی ئازادیخوازیی گه‌لی کوردستان به‌قۆناخێکی زۆر هه‌ستیارو تایبه‌تدا تێده‌په‌رێت. ئێمه له‌و باوه‌ڕه‌داین که دوو، سێ ساڵی داهاتو بۆ روونبونه‌وه‌و ئاراسته گرتنی داهاتوو چاره‌نوسی گه‌لی کورد قۆناخێکی زۆر گرنگه. له‌هه‌ر ده‌مێک زیاتر پێویستیمان به‌سیاسه‌تی راست، رێبازی دیموکراتییانه‌و هه‌ڵوێستی نه‌ته‌وه‌یی هه‌یه. له‌م چوارچێوه‌یه‌دا به‌هێز بوون‌و قورسایی سیاسه‌تی کورد له‌باشوری کوردستان بۆ داهاتو رۆڵێکی گرنگی هه‌یه. له‌و قۆناخه هه‌ستیاره‌دا پێویسته لەنێوان هه‌موو پارچه‌کانی کوردستاندا، هاوکاری‌و پشتیوانی‌و په‌ره‌پێدانی سیاسه‌تی دیموکراتی‌و نه‌ته‌وه‌یی به‌بنه‌ما بگیرێت. هۆکاری دووه‌مین ئه‌وه‌یه که له‌و قۆناخه گرنگه‌دا ئێمه سیاسه‌تی سه‌ربه‌خۆی پشتبه‌ستوو به‌هێزی گه‌وهه‌ری خۆی، له‌هه‌مانکاتدا دیموکراتی‌و نه‌ته‌وه‌یی بۆ باشوری کوردستان زۆر گرنگ ده‌بینین. سیاسه‌تێک که زیاتر پشت به‌گه‌ل‌و هێزی نێوخۆیی ببه‌ستێت هه‌تا به‌هێزی ده‌ره‌وه، هێز له‌گه‌لی خۆی بگرێت، ده‌توانێت پشتیوانی ده‌ره‌وه‌ش وه‌ر‌گرێت به‌ڵام پاڵی پێوه نه‌دات، پاڵ بداته گه‌لی خۆی. سیاسه‌تێکی وه‌ها له‌روانگه‌ی ئێمه‌وه زۆر گرنگه. واتا سیاسه‌تێک که خاوه‌ن ناوه‌ڕۆکی قوڵی دیموکراتییانه بێت، بۆ هه‌ر چوار پارچه‌ی کوردستان هه‌ڵوێست‌و نزیکبونه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی هه‌بێت‌و پاڵ بداته هێزو ئیراده‌ی کۆمه‌ڵگای کورد. که به‌م روانگه‌یه‌وه سه‌یری سیاسه‌تی کورد له‌باشوری کوردستان بکه‌ین، که‌موکوڕی زۆری تێدا به‌دی ده‌کرێن. به‌و کەموکوڕی‌و لاوازییانه‌وه هێزی ئافراندنی چاره‌سه‌رییش لاواز ده‌بێت. بۆیه پێویستی به‌سیاسه‌تێک هه‌یه که وەڵامده‌ره‌وه بێت‌و بتوانێت کێشه‌کانی باشوری کوردستان چاره‌سه‌ر بکات. زۆرێک کێشه‌و گرفتی دیموکراتی‌و نه‌ته‌وه‌یی له‌ئارادایه به‌ڵام له‌به‌رنامه‌ی لیسته‌کاندا رێبازی چاره‌سه‌رئامێزانه‌ی به‌هێز نابینین. بۆیه‌ش وه‌کو PKK، پێویست نابینین که پشتیوانی له‌لیست یان رێکخستنێکی تایبه‌ت بکه‌ین. چونکه له‌روانگه‌ی ئێمه‌وه که‌موکوڕییان هه‌یه. هه‌ڵبه‌ت هه‌مویان وه‌کو یه‌ک نین. له‌ناویاندا هه‌یه که هه‌وڵدانی دیموکراتی‌و نه‌ته‌وه‌ییان هه‌یه. ئێمه هه‌موو لیسته‌کان وه‌کو یه‌ک لێکناده‌ینه‌وه، جیاوازییان هه‌یه، له‌هه‌ندێ لیستدا روانگه‌و بابه‌تگه‌لێک که به‌ئه‌رێنی سه‌یر بکرێن ده‌بینرێت، به‌ڵام لایه‌نی لاوازیش رەچاو ده‌کرێت. به‌تایبه‌تی ده‌ڵێن که به‌ناوی سیاسه‌تی ئیسلامیی یان به‌رژه‌وه‌ندیی سیاسی‌و ئابوری‌و یانیش به‌هه‌ر ناوێک‌و هۆکارێکی تر، پێویسته پشت به‌ده‌وڵه‌تانی هه‌رێمه‌که نه‌به‌سترێت. ده‌زانین که ده‌وڵه‌ته‌کانی ئه‌و هه‌رێمه له‌مێژوودا گه‌لێکجار له‌ژێر ناوی ئیسلامییه‌تدا کۆمه‌ڵکوژی گه‌وره‌یان له‌سه‌ر گه‌لی کورد به‌رێوه‌بردووه. گه‌له‌که‌مان زۆرینه‌ی باوه‌ری به‌ئیسلام هه‌یه‌و له‌مۆسوڵمانیشدا له‌هه‌رکه‌س زیاتر باوه‌ڕمه‌نده. به‌ڵام گه‌لی کورد گه‌لێکجار به‌ناوی دین خەڵه‌تێنراوه بۆیه له‌م رووه‌وه پێویسته وشیار بین. هه‌روه‌ها هیچ لایه‌نێک به‌بۆنه‌ی سیاسه‌ت‌و به‌رژه‌وه‌ندیی ئابوریش ده‌بێ نه‌که‌وێته نێو هه‌ڵه‌یه‌کی به‌و شێوه‌یه. له‌به‌رئه‌وه ئه‌و سیاسه‌ته‌ی ئەمڕۆ کە له‌ئارادایه بۆ چاره‌سه‌ریی کێشه‌کان به‌س نییه‌و کەموکوڕی تێدایه. ئێمه ده‌مانه‌وێت سیاسه‌تی کورد له‌باشوری کوردستان‌و له‌ئێراقدا به‌هێزبێت، بۆیه نامانه‌وێت جیاوازیی بخه‌ینه نێو لایه‌نه‌کان به‌ڵام داوا له‌گه‌له‌که‌مان ده‌که‌ین که پشتگیری له‌و که‌س‌و لایه‌نانه بکه‌ن که هه‌ڵوێستی دیموکراسیخوازی‌و نیشتیمان په‌روه‌ری‌و نه‌ته‌وه‌یی ده‌نوێنن. ئێمه به‌پێویستی ده‌بینین له‌گه‌له‌که‌مان له‌باشوری کوردستان‌و ئێراق داوابکه‌ین که به‌شدارییه‌کی چالاکانه له‌و هه‌ڵبژاردنه‌دا بکه‌ن چونکه ئه‌و هه‌ڵبژاردنه بۆ داهاتوی گه‌له‌که‌مان له‌باشوری کوردستان رۆڵێکی گرنگی هه‌یه. هیوادارین که هه‌ڵبژاردن له‌که‌شێکی برایه‌تی، دۆستانه، ئاشتییانه‌و دیموکراتییانه‌دا به‌رێوه‌بچێت‌و ببێته بنه‌ره‌تی به‌هێزبوونی سیاسه‌تێکی راست‌و تایبه‌تیش بنکه‌ی پێشکه‌وتنی دیموکراسییه‌تی کورد. ئێمه هه‌ڵوێستی گه‌لێری، دیموکراتییانه‌و نه‌ته‌وه‌یی زۆر گرنگ ده‌بینین. ئێمه پشتیوانی خۆمان بۆ گه‌له‌که‌مان له‌باشوری کوردستان‌و پارێزوانی له ده‌ستکه‌وته‌کانیان جارێکی‌تر دوپات ده‌که‌ینه‌وه‌و له‌پێناوی سه‌رکه‌وتنی گه‌له‌که‌مان‌و دۆزی کورد له‌هه‌موو کوردستاندا پێداگری له‌سه‌ر هه‌ڵوێستی نه‌ته‌وه‌یی‌و دیموکراتییانه‌ی خۆمان ده‌که‌ین.
*پارتی چاره‌سه‌ری PCDK کە بەشێکە لەکۆما جڤاکێن کوردستان، رایگەیاند کە لەزۆربەی پارێزگاکان دەنگدەدەن بەلیستی هاوپەیمانیی کوردستان، ئایا ئه‌مه رای ئێوه‌شه؟- PCDK، به‌شێوه‌یه‌کی کلاسیک باسکێکی (کۆما جڤاکێن کوردستان) نییە. هه‌مو ئه‌و پارتانه‌ی که له‌نێو سیستمی KCKدا جێدەگرن ده‌توانن به‌گوێره‌ی شه‌رت‌و مه‌رجی ئه‌و پارچه‌یه‌ی که تێدا خه‌بات ده‌کات، بڕیاری سه‌ربه‌خۆ بگرێت. راسته له‌بابه‌ته گشتییه‌کاندا هاوڕایی‌و شتی هاوبه‌ش هه‌یه به‌ڵام هه‌ر پارتییه‌ک ده‌توانێت به‌گوێره‌ی تایبه‌تمه‌ندیی خۆی‌و ئه‌و پارچه‌یه به‌رنامه‌و خه‌بات‌و چالاکیی خۆی ته‌ڤگه‌ر بکات. حه‌ره‌که‌تی ئێمه به‌گشتی له‌پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی باشوری کوردستاندا پشتیوانی له‌هیچ لیستێکی تایبه‌ت ناکات. ده‌خوازین سیاسه‌تی کورد به‌گشتی به‌هێزبێت‌و که‌موکوڕییه‌کانی تێپه‌رێنێت. ئه‌وه هه‌ڵوێستی گشتیی ئێمه‌یه. به‌بۆچونی من PCDK بۆ قۆناخی هه‌ڵبژاردن هه‌ڵوێستێکی راستی وه‌رگرتوه. راسته‌وخۆ به‌شداری هه‌ڵبژاردن نه‌بووه‌و زیاتر قورسایی داوه‌ته خه‌باتی ئایدۆلۆژی‌و سیاسی‌و خۆی بۆ داهاتو ئاماده ده‌کات؛ به‌ڵام له‌لایه‌کی تره‌وه جه‌ماوه‌ریشی هه‌یه که پێویسته ئاراسته‌ی بکات‌و رێنوێنی هه‌بێت بۆ چۆنییه‌تی نزیکبونه‌وه له‌و هه‌ڵبژاردنه. له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا له‌نێو لیسته‌کاندا له‌گه‌ڵ ئه‌و که‌سانه‌ی که خاوه‌ن روانگه‌ی دیموکراتی‌و نه‌ته‌وه‌یی بوون پرۆتۆکۆلیان دروستکردووه‌و هاوپه‌یمانی کردووه‌و به‌گوێره‌ی ئه‌وه‌ش پشتیوانی له‌هه‌ندێ که‌سایه‌تی ده‌کات. ئێمه رێزمان هه‌یه بۆ ئه‌و بڕیاره‌ی PCDK. ئێمه له‌که‌سایه‌تی زیاتر هه‌ڵوێستی سیاسی گشتی گرنگ ده‌بینین‌و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش له‌نێو لیسته‌کاندا PCDK به‌بۆچونی خۆیی‌و له‌سه‌ر ئه‌و پێوانانه چه‌ندین که‌سایه‌تی دیاری کردون که پشتیوانی‌یان لێبکات، ئێمه ئه‌وه به‌مه‌عقول‌و گونجاو ده‌بینین. لەوانه‌یه له‌یه‌ک یان دوو پارێزگا له‌ده‌ستنیشانکردنی ئه‌و که‌سایه‌تییانه‌دا هه‌ندێ که‌موکوڕی PCDKش هه‌بێت، به‌ڵام له‌چوارچێوه‌یه‌کی گشتیدا نزیکبونی PCDK گونجاو ده‌بینین. PCDK له‌سه‌ر بنه‌مای هه‌ڵوێستێکی نه‌ته‌وه‌یی هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ ئه‌و که‌سایه‌تییانه‌دا کردووه. ئه‌وه‌نده‌ی من ئاگادارم له‌ده‌ستنیشانکردندا حیزب به‌بنه‌ما نه‌گیراوه‌و له‌هه‌موو حیزبه‌کان تێدا هه‌یه. ئه‌و پاڵێوراوانه‌ی PCDK دیاریکردون له‌سه‌ر بنه‌مای هه‌ڵوێستی نه‌ته‌وه‌یی‌و دیموکراتییانه‌یه‌و لەگه‌ڵ هه‌ڵوێستی گشتیی ته‌ڤگه‌ره‌که‌مان ته‌واوکه‌ری یه‌کترن.
*ئایا هەستناکەن هێزێکی نەتەوەیی بچێتە بەغدا باشترە که بتوانێ ئیدانەی کردەوەکانی تورکیا بکات دژی گەریلاکانی پەکەکە؟- ئێمه هه‌وڵده‌ده‌ین که له‌سیاسه‌تی پێوه‌ندی کورددا لاپه‌ره‌یه‌کی نوێ بکه‌ینه‌وه، له‌م قۆناخه نوێیه‌دا نه‌ته‌نیا له‌نێو هێزه کوردییه‌کاندا شه‌رو ناکۆکی نه‌بێت، ئه‌وه هه‌موو که‌سێک باسی لێوه کردووه‌و ئێمه‌ش به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ک پشتیوانی لێوه‌ده‌که‌ین. له‌راستیدا ئه‌وه پێویستییه‌که‌و له‌م سه‌رده‌مه‌دا شه‌ڕی نێوخۆیی قه‌ت‌و قه‌ت نابێت‌و قبوڵ ناکرێت، ئه‌وه ئیدی کۆنه‌په‌رستییه‌و پێویسته ئیدی به‌خه‌یاڵی هیچ که‌سێکدا تێپه‌ر نه‌بێت. به‌ڵام ده‌بێ بڵێن ئه‌وه به‌س نییه، ده‌وڵه‌ته داگیرکه‌ره‌کان به‌به‌رده‌وامی کۆبونه‌وه‌ی هاوبه‌ش ده‌که‌ن‌و له‌سه‌ر سیاسه‌تی دژی کورد گفتوگۆ ده‌که‌ن. باشه ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌ته داگیرکه‌ره‌کان له‌سه‌ر سیاسه‌تی کورد گفتوگۆ ده‌که‌ن‌و پشتیوانی یه‌کتر ده‌که‌ن، بۆچی ئێمه‌ی کورد گفتوگۆ نه‌که‌ین‌و پشتگیری یه‌ک نه‌که‌ین؟ پێویسته له‌م لاپه‌ڕه نوێیه‌دا پشتی یه‌ک بگرین‌و پلاتفۆرمێکی نه‌ته‌وه‌یی‌و دیموکراتی ئاوا بکه‌ین، کۆنفرانسێکی نه‌ته‌وه‌یی ببه‌ستین‌و ئیدی له‌سیاسه‌تی کورددا ستراتیژێکی نه‌ته‌وه‌یی بونیاد بنێین. ئێمه هه‌وڵدانێکی وه‌هامان هه‌یه‌و باوه‌ڕده‌که‌م که ئه‌گه‌ر کورد له‌هه‌ر چوار پارچه‌ی کوردستاندا به‌مشێوه‌یه هه‌نگاوی یه‌کگرتن هه‌ڵێنێت، له‌خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا خاوه‌ن هێز ده‌بێت‌و ده‌توانێت قورسایی هه‌بێت‌و پرسی کورد بگه‌یێنێته چاره‌سه‌ری. به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌پێچه‌وانه‌وه هێزی خۆمان نه‌که‌ینه یه‌ک‌و هه‌ر که‌سه‌و پشت به‌هێزێکی ده‌ره‌وه ببه‌ستێت، ئه‌وه بۆ داهاتوی کورد مه‌ترسیداره. له‌م رووه‌وه هه‌ڵوێستی ئێمه زۆر گرنگه. پێویسته گه‌له‌که‌مان له‌باشوری کوردستان ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی PKK به‌باشی تێبگات. راسته سیاسه‌تی ئه‌مڕۆی باشوری کوردستان له‌زۆرێک رووه‌وه تیرۆری ده‌وڵه‌تی تورکیای له‌سه‌ر حه‌ره‌که‌تی ئێمه‌و گه‌له‌که‌مان شه‌رمه‌زار نه‌کردووه، له‌و ماوه‌یه‌دا پارتیی کۆمه‌ڵگای دیموکراتیی داخرا، ده‌وڵه‌تی تورک 1500 کادیرو سیاسه‌تمه‌داری کورد که له‌ناویاندا شاره‌دارو نوێنه‌ری هه‌ڵبژێردراویش هه‌یه به‌بێتاوان گرتون، به‌ڵام له‌سیاسه‌تی باشوردا چ هه‌ڵوێستێک له‌دژی ئه‌وه پێشنه‌که‌وت. ئێمه ئه‌وه به‌کەموکوڕییەک لێکده‌ده‌ینه‌وه. هه‌تا ئێستاش هه‌ندێ رێکخستن هه‌ن که له‌هه‌وڵی ئه‌وه‌دان ئێمه لاواز بکه‌ن، کار له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌که‌ن ئه‌ندام‌و کادیری ئێمه هه‌ڵێن، له‌سه‌ر ئێمه زانیاری کۆده‌که‌نه‌وه‌و ده‌یده‌ن به‌هێزه بیانییه‌کان، ده‌زانین که دژایه‌تی ئێمه به‌ره‌نگێکی شاراوه هێستاش درێژه‌ی هه‌یه، به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌وانه‌ش هه‌ڵوێستی ئێمه ئه‌رێنییه. داواده‌که‌ین که ئه‌و حیزبانه‌ش به‌هه‌ڵوێستی خۆیاندا بچنه‌وه. ئێمه به‌ئاشکرا و له‌پێش گه‌له‌که‌مان ده‌ڵێین که سیاسه‌تی کورد پێویسته ئه‌و لاوازییانه تێپه‌ربکات، له‌و قۆناخه‌دا سه‌داسه‌د پێویسته به‌رژه‌وه‌ندیی نه‌ته‌وه‌یی له‌سه‌روی هه‌موو شتێکه‌وه بێت. ئێمه سیاسه‌تێکی به‌مشێوه‌یه به‌راست ده‌زانین نه به‌شێوه‌یێکی تاکتیکی به‌ڵکو به‌روانگەیه‌کی ستراتیژی ده‌مانه‌وێت سیاسه‌تی باشوری کوردستان به‌هێز بێت. هه‌ڵبه‌ت به‌بێ دیموکراسی، نه‌ته‌وه‌ییبون پێشناکه‌وێت یان ئه‌گه‌ر هه‌شبێت سودی بۆ گه‌لی کورد نابێت. دیموکراسی بۆ گه‌لی کورد ویستێکی ده‌ستلێبه‌رنه‌دراوه به‌ڵام پێویستی به‌هه‌ڵوێستی نه‌ته‌وه‌یی زۆر ژیانییه.
به‌رای ئێمه له‌و پارێزگایانه‌ی که له‌نێو سنوری هه‌رێمی کوردستاندانه، ئه‌گه‌ر لیسته‌کان رای جیاوازیان هه‌بێت‌و رکابه‌ری دیموکراتیی بکه‌ن شتێکی هه‌م ئاساییه‌و هه‌م گونجاوه. ده‌بێ رکابه‌ری دیموکراتییانه هه‌بێت، که‌سێک له‌سه‌ر رێبازی زه‌خت نه‌دات، ئه‌وه بۆ دیموکراسییه‌تی کورد سودی هه‌یه. به‌ڵام بۆ ئه‌و ناوچانه‌ی که هه‌نوکه له‌ده‌ره‌وه‌ی سنوری حکومه‌تی هه‌رێمدان وه‌کو که‌رکوک، خانه‌قین، دیاله، نه‌ینه‌واو موسڵ‌و شه‌نگال‌و ... به‌رای ئێمه پێویست بوو سیاسه‌تی کورد یه‌کگرتو بێت‌و به‌یه‌ک لیست به‌شداری هه‌ڵبژاردن بووایه. ئه‌وه پێشنیاری ئێمه‌یه، ده‌زانین که کاتیش تێپه‌ڕ بووه‌و لیسته‌کانیش زۆر دژایه‌تی یه‌کتر ده‌که‌ن، به‌ڵام هێشتاش ده‌رفه‌ت هه‌یه که بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی نه‌ته‌وه‌یی‌و بۆ پاراستنی ده‌ستکه‌وته‌کانی کورد له‌به‌غداو گه‌ره‌نتیی ئازادی‌و سه‌قامگیری له‌باشوری کوردستانداو دیسان له‌پێناوی نوێنه‌رایه‌تییه‌کی دیموکراتییانه‌و به‌هێزی کورد له‌ناوه‌ند، پێویستی به‌یه‌کگرتویی کورد له‌و هه‌رێمانه هه‌یه. به‌تایبه‌تی بۆ پرسی که‌رکوک‌و ناوچه‌کانیتر به‌شێوه‌یه‌کی عادلانه بگاته چاره‌سه‌ری، نابێت سیاسه‌تی کورد دژایه‌تی یه‌کتر بکات ئه‌ویش له‌ئاستێکدا که لیسته‌کانی تر سودی لێوه‌رگرن. ئه‌وه بابه‌تێکی زۆر هه‌ستیارو گرنگه. دوباره‌ی ده‌که‌مه‌وه که ئێمه هه‌ڵوێستی نه‌ته‌وه‌یی‌و دیموکراتی گرنگ ده‌بینین. با له‌چوارچێوه‌ی هه‌رێمی کوردستاندا لیسته‌کان لەگه‌ڵ یه‌ک‌و له‌به‌رامبه‌ر یه‌کتری تێکۆشان بکه‌ن به‌ڵام له‌و هه‌رێمانه‌ی که هێشتا رزگار نه‌بونه کورد پێویسته یه‌ک بن. دژایه‌تی له‌راده‌به‌ده‌رو پارچه‌بون ناتوانێت به‌رژه‌وه‌ندیی نه‌ته‌وه‌یی بپارێزێت. بۆیه پێشنیاری ئێمه بۆ هه‌موو لیسته کورده‌کان ئه‌وه‌یه که ده‌رفه‌ت به‌په‌ره‌سه‌ندنی ناکۆکی‌و ئاڵۆزی نه‌ده‌ن‌و دۆخێکی ئاشتییانه‌و سه‌قامگیر بێننه‌ئاراوه‌و به‌تایبه‌تی له‌هه‌رێمه‌کانی که‌رکوک‌و موسڵدا دژایه‌تی یه‌کتر نه‌که‌ن‌و ببن به‌یه‌ک. ئه‌گه‌ر نابن به‌یه‌کیش، پشتیوانی لایه‌نیتر نه‌که‌ن له‌پێناوی لاوازکردنی یه‌کتر. پاڵدانه لایه‌نی تر له‌پێناوی دژایه‌تی یه‌کتر به‌رپرسیارییه‌کی قورس‌و مێژویی هه‌یه. بۆیه بانگی ئێمه بۆ گه‌لی کورد له‌و هه‌رێمانه ئه‌وه‌یه که هه‌ڵوێستی خۆی له‌چوارچێوه‌ی نه‌ته‌وه‌یی‌و دیموکراتییانه‌دا پێشبخات. له‌و هه‌رێمانه‌دا هه‌ڵوێستێکی یه‌کگرتوو نه‌ته‌وه‌یی زۆر گرنگه. بۆیه پێویسته گه‌له‌که‌مان که‌سانی دیموکراسیخوازو ئه‌وانه‌ی که له‌هه‌ر شه‌رت‌و مه‌رجێکدا توانای پێداگری له‌سه‌ر مافی نه‌ته‌وه‌یی هه‌یه‌و توانای نوێنه‌رایه‌تی کردنی نرخ‌و به‌هاکانی گه‌لی کوردی هه‌یه له‌گۆره‌پانی سیاسه‌تی ئێراقدا، هه‌ڵبژێرێت.
له سایتی ئاوێنه‌بڵاوکراوه‌ته‌وه.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست