خۆکوشتنی کۆمه‌ڵی ئیسلامیی
Sunday, 20/09/2009, 12:00
په‌رله‌مانی كوردستان له‌دانیشتنی رۆژی 16/9/2009ی خۆیدا، د. به‌رهه‌م ساڵحی وه‌ك سه‌رۆك و ئازاد بهروارییشی وه‌ك جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت ده‌ستنیشانكرد. د.به‌رهه‌م به به‌ده‌ستهێنانی 73 ده‌نگ له کۆی 111 ده‌نگی ئه‌ندام پارله‌مانتاران، وه‌ک سه‌رۆک حکومه‌ت هه‌ڵبژێردرا. ئه‌وه جێی سه‌رنج بو، کۆمه‌ڵی ئیسلامیی ده‌نگی به د.به‌رهه‌م سالح دا بۆ پۆستی سه‌رۆکایه‌تیی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان. ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی رونتر بڵێم "خۆكوشتنه‌ی" کۆمه‌ڵ، جارێکی تریش توشی شۆکی کردم.
ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی کۆمه‌ڵی ئیسلامیی جارێکی تریش وه‌ک رازیبونیان به تێپه‌ڕاندنی ده‌ستور، منی توشی تێڕامان و شۆک کرد. ئه‌وه هه‌ڵوێستێکی زۆر لاوازی کۆمه‌ڵه له به‌رامبه‌ر ده‌سته‌ڵاتدا بۆ جاری دووه‌م نیشانیده‌دات. ئه‌م هه‌ڵوێست لاوازییه‌ی کۆمه‌ڵ، کاریگه‌رییه‌کی نه‌رێنی له‌سه‌ر دروستده‌کات.
کۆمه‌ڵی ئیسلامیی له هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنه‌کاندا دژی د.به‌رهه‌م بانگهشهیدهکرد. هه‌مو نه‌هامه‌تییه‌کانی کوردستانی خسته ئه‌ستۆی لیستی کوردستانی که د.به‌رهه‌م سه‌رۆکایه‌تیی ده‌کرد. بێگومان ئێمه ده‌مێکه گوتومانه ئه‌وه‌ی یه‌کێتی و پارتی ده‌یکه‌ن، دروستکردنی دۆزه‌خێکی دونیاییه بۆ زۆربه‌ی تاکه‌کانی ئه‌م وڵاته.
ره‌نگه شتێکی ئاسایی بێت له هه‌ر وڵاتێکی دونیا دوای هه‌ڵبژاردنه‌کان حکومه‌تێکی یه‌کگرتو له‌نێوان هێزی یه‌که‌م و هێزه بچوکه‌کانی دیکه دروستبێت، به‌ڵام له‌م دۆخه‌ی ئێستا کوردستاندا، ئه‌مه جیاوازه. ئه‌مه‌ش له‌به‌ر چه‌ند هۆکارێک؛ دۆخی ئه‌مڕۆی کوردستان پێویستیی به ئۆپۆزسیۆنێکی به‌هێز هه‌یه. کۆمه‌ڵی ئیسلامیی ئه‌و په‌یمانه‌ی به خه‌ڵک داب‌و که ببێته ئه‌و ئۆپۆزسیۆنه‌ی که خه‌ڵکی هه‌رێمی کوردستان پێویستیی پێیه‌تی. خه‌ڵکێکی زۆریش هه‌ر به‌و خه‌یاڵه ده‌نگی بۆ دان. که‌چی کۆمه‌ڵ نه‌یتوانی په‌یمانی بگه‌یه‌نێته جی، ئه‌مه بێئهمهلکردنی پشتیوانیکهرانییهتی.
کۆمه‌ڵی ئیسلامیی، ئه‌زمونێکی ناخۆشی له‌گه‌ڵ حکومه‌تی یه‌کگرتو له کابینه‌کانی پێشوتردا هه‌یه. سه‌رکرده‌کانی کۆمه‌ڵ خۆیان دانیان به‌و راستییه‌دا ناوه که به‌شداریی ئه‌وان له کابینه‌کانی پێشوتردا، ته‌نها وه‌ک دیکۆڕێک بووه. کۆمه‌ڵ ده‌توانێ به هاوکاریی له‌گه‌ڵ لیستی گۆڕان و یه‌کگرتو، ئۆپۆزسیۆنێکی به‌هێز بن، به‌ڵام گه‌ر بچێته ناو حکومه‌تی لیستی کوردستانیی، بێگومان لێدانێکی بچوک ده‌بێت له به‌هێزی ئۆپۆزسیۆن له پارله‌ماندا.
ئه‌مه‌ی ئێستا کۆمه‌ڵ ده‌یکات، له خۆکوشتن زیاتر هیچی تر نییه. جێی خۆیه‌تی هه‌ڵوێستی به‌هێزی یه‌کگرتو به‌رز هه‌ڵبسه‌نگێندرێت که مه‌بده‌ئییه‌ن رایگه‌یاندووه به‌شداریی حکومه‌تی یه‌کێتی و پارتیی ناکات. ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی یه‌کگرتو له هه‌ڵبژاردنی داهاتوی پارله‌مانیی عێڕاقدا ره‌نگدانه‌وه‌ی ده‌بێت. ده‌نگێکی زۆری ئه‌و که‌سانه بۆ خۆی راده‌کێشێت که ئه‌ندامی یه‌کگرتو یا کۆمه‌ڵ نین، به‌ڵام له‌ڕوی فکرییه‌وه یا له‌ڕوی ئاراسته‌ی سیاسییه‌وه لێیانه‌وه نزیکن. بێگومان خه‌ڵكێکی گه‌لێک زۆر له کوردستاندا هه‌یه که پشتیوانیی هێزی له جۆری کۆمه‌ڵ و یه‌کگرتو ده‌کات، به‌ڵام به‌هۆی بونی "گۆڕان"ه‌وه، ئه‌گه‌ر ئه‌و دو هێزه جدیتر نه‌بن، ئه‌وا بێگومان به‌دواوه ده‌چن. ئه‌وه‌ی ئێستاش کۆمه‌ڵ خه‌ریکه ده‌یکات و له دیاریکردنی د.به‌رهه‌م کردیان، پاشوهچونهوهیهتیان.
کۆمه‌ڵی ئیسلامیی له‌وانه‌یه ته‌نها هۆکارێکی به‌ده‌سته‌وه بێت بۆ چونه ناو حکومه‌تی یه‌کگرتو. ئه‌ویش ئه‌وه‌یه که ئه‌وان وای بۆ ده‌چن که هێزێک پێویسته ئۆپۆزسیۆن بێت که ئه‌مه‌لی ئه‌وه‌ی هه‌بێت له داهاتودا بتوانێ زۆربه‌ی ده‌نگه‌کانی وڵات بباته‌وه ده‌سته‌ڵات بگرێته ده‌ست. کۆمه‌ڵیش ئه‌وه باش ده‌زانێت که هاتنی ئه‌وان بۆ سه‌ر ده‌سته‌ڵات، زه‌مه‌نێکی یه‌کجار زۆری ماوه. به‌ڵام ده‌بێت ئه‌وه‌ش باش بزانن که ئه‌و هه‌ڵوێسته ناتهندروستهیان، چه‌ند زه‌مه‌نێکی تریش دوریاندهخاتهوه له ئه‌مه‌لی گه‌یشتنیان به ده‌سته‌ڵات.
کۆمه‌ڵ که بانگه‌شه‌ی بنه‌ماکان و ئهخلاقییاتهکانی ئیسلام ده‌کات، خۆی ئێستا دژی ئه‌و بنه‌ما و ئهخلاقییاتانه ده‌جوڵێته‌وه. په‌یماندان له ئیسلامدا زۆر گه‌وره‌یه، من چه‌ندان ئایه‌تی قوڕئانی پیرۆز و فه‌رموده‌ی پێغه‌مبه‌ر (د.خ) خوێندومه‌ته‌وه که جه‌خت له جێبه‌جێکردنی په‌یماندان ده‌که‌ن. کۆمه‌ڵ ئێستا دژی ئه‌و په‌یمانانه ده‌جوڵێته‌وه که به خه‌ڵکی داوه.
ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی کۆمه‌ڵ که ده‌نگی به د.به‌رهه‌م و ئازاد بهروارییدا، ده‌یانخاته به‌ر هه‌ڵوێستێکی به‌رپرسیارانه. له هه‌ر گه‌نده‌ڵی، سه‌رپێچییه‌کی "دینی"، سه‌رپێچییه‌کی یاسایی، کردارێکی نابه‌رپرسیارانه، سه‌رپێچییه‌کی مافی مرۆڤ، جوڵانه‌وه‌یه‌کی دژ به "ئایین"، کۆمه‌ڵگه و یاسا، ناشهفافییهک و هه‌ر کرده‌وه‌یه‌کی نابه‌رپرسیارانه‌ی د.به‌رهه‌م و ئازاد به‌رواریی به‌رامبه‌ر هه‌ر شتێک له کوردستاندا، پشکێکی گه‌وره به‌ر کۆمه‌ڵی ئیسلامیی ده‌که‌وێت. هه‌ر خراپه‌کارییه‌ک له‌و وڵاته‌دا روبدات، که بێگومان حکومه‌تی لێبهرپرسیاره، کۆمه‌ڵی ئیسلامیی پشكێكی به‌رده‌که‌وێت.
کۆمه‌ڵ ره‌خنه‌ی له ناهۆشیاریی گه‌لی کورد ده‌گرت که دهنگدهداته لیستی کوردستانی و یه‌کێتی و پارتیی، که‌چی ئێستا خۆی وه‌ک نوێنه‌رایه‌تی به‌شێک له "هۆشیار"ه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی، دهنگدهداته د.به‌رهه‌م، به‌شی گه‌وره‌ی ناهۆشیاریی بۆ خۆی ده‌بات.
ده‌نگدان و ده‌نگنه‌دانی کۆمه‌ڵ به د.به‌رهه‌م و ئازاد به‌رواریی هیچی له‌وه نه‌ده‌گۆڕی که ئه‌و دوانه نه‌توانن ده‌نگی پێویست به‌ده‌ستبێنن بۆ بونیان به سه‌رۆک و جێگری حکومه‌تی هه‌رێم، به‌ڵام هه‌ڵوێستی کۆمه‌ڵمان بۆ گرنگ بو که بتوانێت ده‌نگهه‌ڵبڕێت.
[email protected]
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست