تۆپبارانی ناوچه سنورییه‌كانی هه‌رێم به‌رده‌وامه
Tuesday, 02/02/2010, 12:00
تائێستا پرسی تۆپبارانكردنی ناوچه سنورهییهكانی هه‌رێمی كوردستان به‌بیانووی بوونی په‌كه‌كه‌و پژاك له لایه‌ن توركیا‌و ئێرانه‌وه چاره‌سه‌رنه‌كراوه‌و مەترسیی ئه‌وه‌ش هه‌یه لەگەڵ نزیکبونەوەی بەهار تۆپباران ده‌ستپێبكاته‌وه، په‌رله‌مانتارێكی كوردیش داواكاره حكومه‌تی عێراق‌و هه‌رێم كاربكه‌ن بۆ پاراستنی ناوچه سنورییه‌كان.
تۆپخانه‌ی ئێران‌و توركیا به‌رده‌وامن له‌سه‌ر تۆپبارانی ناوچه سنورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، به بیانوی بوونی چه‌كداری په‌كه‌كه‌و پژاك، رۆژی 29-1-2010 له كاتژمێر 9 بۆ 10ی سه‌رله‌به‌یانی تۆپخانه‌ی ئێران گونده‌كانی (شارۆش، كاسكان، قڕناته و پشت ئاشان) ی له‌سنوری قه‌زای پشده‌ر سه‌ر به پارێزگای سلێمانی تۆپباران كرد.
ناوچە سنورییەکانی نێوان عێڕاق-تورکیا لەلایەک‌و عێڕاق-ئێران لەلاکەی ترەوە، سێگۆشەیەکی پێکهێناوە. ئەو سێگۆشەیە لە هەرێمی رۆژهەڵاتی تورکیاوە درێژدەبێتەوە بۆ قوڵاییەکانی چیاکانی قەندیلی هەرێمی کوردستان. ئەو هەرێمە پارتیی کرێکارانی کوردستان (PKK)ی لێیە. لای PKK ئەو هەرێمە، بە (هەرێمی پاراستنی میدیا) ناسراوە.
چاوەڕیدەکرێت دوای جێهێشتنی هێزەکانی ئەمریکا لە عێڕاقدا، روبەڕوی کێشەی ئارامیی ناوچە سنورییەکانی ببێتەوە.
لە کۆتاییەکانی ساڵی 2007ەوە تا ئێستا، ئەو سێگۆشەیە بە بەردەوامیو پچڕپچڕی لەلایەن سوپای کۆماری تورکیا‌و کۆماری ئێرانەوە بە بیانوی هەبونی هێزەکانی PKK تۆپبارانی ناوچە سنورییەکانی هەرێمی کوردستان دەکەن.
PKK، ساڵی 1978 له‌لایه‌ن سه‌رکرده‌ی کوردی باکور، عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان، به فکره‌یه‌کی ماڕکسیست-لینینی لە تورکیا دامه‌زاراوه. ساڵی 1984 شه‌ڕی چه‌کداری ده‌ستیپێکردووه. له‌وکاتدا تا دوای ده‌ستگیرکردنی عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان لە 1999، PKK داوای کوردستانێکی سه‌ربه‌خۆی ده‌کرد، به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی ئه‌و هه‌موو فشاره‌ی له‌سه‌ر گه‌لی کورد بوو، PKK سیسته‌می خۆی گۆڕی به (کۆنفیدڕالیزمی دیموکڕاتیک) و PJAK یا پارتیی ژیانی ئازادیی کوردستان (هێزێکی چەکداریی بەرهەڵستکاری کوردییەو داوای فیدڕاڵی بۆ کوردستانی بندەستی کۆماری ئیسلامیی دەکات.)،
کۆتاییەکانی مانگی کانونی دووەم، له‌كۆبونه‌وه‌یه‌كیدا له‌گه‌ڵ والی شاره‌كان‌و نوێنه‌رانی ده‌وڵه‌ت، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگانی سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا، جەختیکردەوە كه ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییه‌كانی له‌دژی گه‌ریلاكانی PKK به‌رده‌وامییان ده‌بێت. باسی له رێوشوێنه‌كانی جێبه‌جێكردنی په‌یمانی (ئه‌ماسیا) كرد كه رێگه به ئهرتهشو جه‌ندرمه ده‌دات ده‌ست وه‌ربداته ناو كێشه‌و كاروباره‌كانی حكومه‌ته‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه له‌شاری ئه‌نقه‌ره به‌ڕێوه‌چو، ئه‌ردۆگان وتی: له‌كاتی ره‌وشی نائاساییدا ئه‌رته‌ش ده‌توانێت ده‌ستوه‌رداته ناو كار‌و بارهكانهوه، هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به فراوان بونی ئۆپه‌راسیۆنه‌كان كرد‌و وتی: ئێمه كهموكوڕِیی سه‌ربازی قبوڵ ناكه‌ین‌و به‌هه‌مان هێز به‌رده‌وام ده‌بین.
هەرچەندە چەند سەرچاوەیەک ئاماژەیان بە هاتنی هێزێکی تورکیی کردووە بۆ ناوچە سنورییەکانو نزیکی زاخۆ، بەڵام تا ئێستا هیچ سەرچاوەیەکی رەسمی ئەوەی دوپاتنەکردۆتەوە.
لە بەرامبەردا، مەسعود بارزانیی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، ئەوەی راگەیاندووە کە هەرێمی کوردستان بەشداریی هیچ ئۆپەراسیۆنێک ناکات دژی PKK. گومان لەو سەوداو مامەڵانە ئەکرێ کە بەرپرسانی حکومەتی هەرێم لەگەڵ تورکیا لە دانوستانەکانیاندا بەرامبەر PKK باسی ئەکەن. لەبری ئەوەی هەولبدرێ تورکیا لەبەرامبەر PKKدا راکانی بگۆڕێ، PKK وەک کاڵایەک بەکاردێو گومانی فرۆشتنی دەکرێ.
بەپێی زانیارییەکانی بەرپرسی کۆمیتەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی کۆما جڤاکێن کوردستان، ئەحمەد دەنیز، له ساڵی 2009 دا سوپای توركیا 168 جار تۆپبارانی باره‌گاكانی PKKی كردووه له ناوچه سنورییهكانو 49 جاریش هێرشی ئاسمانی ئه‌نجام داوه. له به‌رامبه‌ردا گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه 273 هێرشیان كردۆته سه‌ر سوپای توركیا.
رۆژ وڵات، ئەندامی باڵای کۆمیتەی دەرەوەی پەیوەندییەکانی PKK، ئەوەی بە چاوی خەڵک راگەیاند کە زۆربەی ئەو هێرشانەی کراون لەناو قوڵایی خاکی تورکیا بونە بەڵام "حکومەتی تورکیا چەندان جاریش ناوچە سنورییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستانی تۆپباران‌و بۆمبا‌باران کردووە."
رۆژ وڵات، ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە لە ئەنجامی ئەو تۆپبارانانەدا بە پلە یەک خەڵکی "گوندنشین‌و جوتیارو ئاژەڵدار بۆتە قوربانیی سەرەکیی."
حاجی خدر محەمەدەمین، لە گوندی ئێندزە بناری قەندیلی سەر بە قەزای قەڵادزە، 200 کم رۆژئاوای سلێمانی، لە نیوەڕۆیەکی زستانی ئەوێدا پشتی لە هەتاو کردبو ده‌یوت: "بەخوا رۆڵە من لەو بەهارە ئەترسێم. زۆر ترسم هەیە سوپای تورکیا ئەم بەهارەمان لێبکاتەوە شین‌و رۆڕۆ."
حاجی خدر، هەر زوش ئەوەی بیرهێنایەوە کە دوو بەهار پێش ئێستا بو کاتێک ژنێک هەر لەو گوندە بو بە قوربانیی‌و چەندان منداڵ بریندار بون. چەندان خان‌و روخان. بە سەدان بزن‌و مەڕو مانگاش بونە قوربانی.
د.مەحمود عوسمان، ئەندامی پارلەمانی عێڕاق لەسەر لیستی هاوپەیمانیی کوردستانیی، ئەوەی بە چاوی خەڵک گوت کە پارلەمانی عێڕاق‌و حکومەتی عێڕاق "کەمتەرخەم بونە لە بەدواداچونی تۆپباران‌و بۆمبابارانکردنی ناوچە سنورییەکانی وڵات."
د.مەحمود، ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە ئەوان دووجار یاداشتیان داوەتە سەرۆکایەتیی پارلەمان‌و ئەوانیش داویانەتە حکومەت. ئەو ئەوەشی خستەڕو کە پارلەمان "دو جاریش ئیدانەی تۆپبارانەکەی کردووە." هه‌روه‌ها رەخنەی لە حکومەتی عێڕاق گرت به‌وه‌ی کە هەوڵەکانی زۆر کەم بونەو دەوری گرنگی لە مامەڵەکردن لەگەڵ ئەو تۆپبارانکردنەوە نەبینیووە.
زۆرێک لە چاودێران باوەڕیان وایە کە لە بەهاری ئەمساڵدا، سوپای تورکیا جارێکی تر ئۆپەراسیۆنی سەربازیی بۆ سەر بنکەو بارەگاکانی PKK ئەنجامدەدا. بەتایبەت کە "کرانەوەی دیموکڕاتیی" لە تورکیا ئەنجامێکی وای نەبوو سوپای تورکیاش سورە لەسەر ئەوەی کێشەی PKK دەبێ بە چەک چارەسەربکرێ.
هاووڵاتییانی دانیشتوی سەرسنور ترسێکی زۆریان هەیەو بە دوری نازانن سوپای تورکیا ئۆپەراسیۆن ئەنجامبداتەوە. رۆژ وڵات، ئەوەی نەشاردەوە کە "ئەگەرێکی وا لای PKKش حیساب بۆ کراوە."
د.مەحمود عوسمان، هۆکاری پشت تۆپبارانکردنەكهی بە بیانو لهقەڵەمدهداو ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه بە بیانوی هەبونی پژاک‌و PKKل له ناوچە سنورییەکانی هەرێم، ئه‌و تۆپبارانه ده‌كرێت، جهختیلهوهشدهكردهوه كه ئه‌و بیانووه راست نییه، "چونکە هەر هێرشێکی چەکداریی کرابێتە سەر سوپای ئێران‌و سوپای تورکیا، لە ناوخۆی وڵاتی خۆیان بووە، نەک لە هەرێمەوە چوبێتن." ناوبراو داواكاربوو حکومەتی بەغداو هەولێر بەتوندی ئیدانەی ئەو تۆپبارانانه بکەن، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه ئەگەر ئەو تۆپبارانانه بەردەوام بێت ئه‌وا عێڕاق دەتوانێ لە ئەنجومەنی ئاساییشی نەتەوە یەکگرتووەکان سکاڵا تۆمار بكات‌و بەو پێیەی کە تورکیا سنوری دەوڵەتانی شکاندووەو پەلاماری سەروەریی وڵاتێکی دیکە دەدات.
هەرچەندە PKK لەنێو لیستی تیرۆری ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادایە، بەڵام تا ئێستا PKK هەڵوێستی سەربازیو توندی پیشانی ئەمریکا نەداوە، به‌ڵان بەو پییەی ئەمریکاو په‌كه‌كه بوونیان له عێراق هه‌یه، به‌ڵام تا ئێستا PKK لە هیچ بەرژەوەندییەکی ئەمریکای نەداوە سەربازێکی ئەمریکیشیان بریندار نەکردووە.
هه‌رچه‌نده لە مانگی نیسانی ساڵی 2009ەوە تا ئێستا PKK بۆ ماوەی پێنج جار ئاگربەستی تاکلایەنەی راگەیاندووە، به‌ڵام لەگەڵ داخستنی پارتیی کۆمەڵگەی دیموکراتیک DTP لە دیسێمبەری 2009دا، کە پارتێکی کوردیی تورکیا بوو، چاوهڕوادهكرێت ره‌وشی ناوچه سنورییه‌كان توندی به‌خۆیه‌وه ببینێت.
بە رای زۆرێک لە چاودێران، دوای کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێڕاق لە کۆتاییەکانی 2011، یەکێک لەو کێشانەی کە عێڕاق روبەڕوی ئەبێتەوە، کێشەی پاراستنی ناوچه سنورەکانێتی، ئه‌وه‌ی ئێستاش هه‌یه ئه‌وه‌یه كه عێڕاق ناتوانێ پارێزگاری لە سنورەکانی بکا، له‌لایه‌ك کۆماری ئیسلامیی ئێران داوای ئەو بەڵێنانە ئەکا کە لە پەیمانی جەزائیری ساڵی 1975 پێیدراون. له‌لایه‌كی دیكه‌وه تورکیاش PKK بە گەورەترین مەترسیی دادەنێ کە ئێستا لە ناو خاکی عێڕاقدا بارەگاو بنکەیان هەیە.
هەرچەندە، کۆمیتەیەکی هەواڵگریی بۆ لاوازکردنی چالاکییەکانی PKK لە عێڕاق لەنێوان بەغدا-تورکیاوئێران دروستبووە، بەڵام تا ئێستا نەیانتوانیووە بگەنە هیچ رێککەوتنێکی کۆنکریتی بۆ لەناوبردنی PKK.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست