ئۆجه‌لان دوای 10 ساڵ خه‌باتی زیندان، تورکیا ناچارده‌کات گوێیلێبگرێت
Wednesday, 29/07/2009, 12:00
ئێستا له تورکیا به هه‌موو باڵه‌کانیه‌وه، کۆکن له‌سه‌ر چاره‌سه‌ریی کێشه‌ی کورد. هه‌نوکه کێشه‌ی کورد له‌وه چۆته ده‌ره‌وه که چاره‌سه‌رنه‌کرێت، به‌ڵام جیاوازیی تێڕوانین بۆ چاره‌سه‌رییه‌که، رێگری دروستکردووه.
زیاتر له 10 ساڵه تورکیا عه‌بدوڵا ئۆجه‌لانی سه‌رۆکی په‌که‌که‌ی ده‌ستگیرکردووه. به درێژایی ئه‌م چه‌ند ساڵه، ئۆجه‌لان ویستویه‌تی له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی تورکیاوه به موخاتب وه‌ربگیرێت و کێشه‌ی کورد به‌لایه‌کدا بکه‌ن. هه‌رچه‌نده تورکیا تا ئه‌م چرکه‌ساتانه به‌جدیی نه‌یویستووه عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان به موخاتب وه‌ربگرێت، به‌ڵام ده‌ستپێشخه‌رییه‌که‌ی ئۆجه‌لان بۆ پێشکه‌شکردنی "نه‌خشه‌ڕێ"یه‌که‌ی، تورکیا ناچارده‌کات گوێیلێبگرێت.
کێشه‌ی کورد جارێکی تر بۆته‌وه رۆژه‌ڤی ناوه‌ندی سیاسیی و میدیایی تورکیا و ناوچه‌که. ئه‌مجاره، جیا له هه‌مو جاره‌کان، نه‌ته‌وه‌په‌رستێکی وه‌ک ئه‌رتوغرۆل ئۆزکۆکیش "سه‌رنوسه‌ری پڕفرۆش‌ترین رۆژنامه‌ی تورکیا، حوڕییه‌ت، که رۆژنامه‌یه‌کی نه‌ته‌وه‌په‌رسته و خۆشی تا ئێستا ئۆجه‌لانی به منداڵکوژ ناوهێناوه" پێیوایه ده‌بێت کێشه‌که چاره‌سه‌ربکرێت.
عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان له لێدووانه تایبه‌تییه‌که‌ی خۆیدا له‌گه‌ڵ پارێزه‌ره‌کانیدا، هه‌فته‌ی رابردوو رایگه‌یاند، "رۆژانی دیرۆکی دەگوزەرێنین، قۆناغێکی مێژوویی دەرباز دەکەین. پاش مانگێک، مانگ و نیوێکی تر قۆناغەکە دەگۆڕێت."
ئۆجه‌لان که هه‌رگیز وه‌ک ئه‌و چه‌ند رۆژه‌ی رابردوو نه‌بۆته جێی سه‌رنجی ده‌وڵه‌تی تورکیا و راگه‌یاندنی تورکیی، ئاشکرایکرد "نەخشەی رێگا تا(15)ی ئاب (له‌و رۆژه‌دا ساڵی 1984 په‌که‌که شه‌ڕی چه‌کداریی دژی ده‌وڵه‌تی تورکیا ده‌ستپێکرد) دەگەیێنمە دەستتان. هەرکەس چاوەڕێی شتێک لە من دەکات، دەیانەوێت رۆڵ ببینم. منیش دەڵێم پێشم بکەنەوە، وەرن پێکەوە دایه‌لۆگ بکەین؛ کۆمسیۆنێکم دەبێت. کۆمیسیۆنی جوڵانەوەی ویژدان. لەپێش خەڵک گفتوگۆ بکەین، تاکو بڵێم گوێ‌بگرن. مەترسی هەیە؛ کێ و چ زەرەردەکات؟"
ئه‌و، ده‌رباره‌ی ئه‌و کۆمسیۆنه‌ش گوتی "کۆمسیۆنێک دروست بکەن وەرن چاوپێکەوتن بکەین؛ ئەمە چ مەترسییەکی هەیە، لەم دیدارەدا پەیوەست بە نەخشەڕێ هەندێک سەرەداو نیشاندەدەم. لە نەخشەڕێدا میساقی میللی بەدەست دەگرم."
ئۆجه‌لان ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه کرد که ئه‌وه دوا ده‌ستپێشخه‌ریی ئه‌و ده‌بێت بۆ که‌وتنه نێوان په‌که‌که و تورکیا به ئاراسته‌ی چاره‌سه‌ریی کێشه‌ی کورد "ئەگەر چارەسەری پێشنەکەوێت من لەنێواندا دەردەکەوم. ئەو ستاتۆیه‌ی ئێستای تورکیا، کورد ئەگەر کەریش بن پەسندی ناکەن، ئەو ستاتۆیە پەسند ناکرێت. من ناڵێم با شەڕ بکەن، ئەمە بانگەوازی نییە بۆ شەڕ. ئەوان شەڕ دەکەن، ئاشت دەبنەوە، خۆیان تەسلیم دەکەنەوە، دەچنە دەرەوەی وڵات، ئەوا بەبڕیاری خۆیان دەبێت، من نزیکی نابمەوە."
ئه‌وه‌ی له قسه‌کانیدا ئۆجه‌لان جێی سه‌رنج بوو، ئاشکراکردنی ئه‌وه‌بوو که سه‌رنوسه‌ری رۆژنامه‌ی حوڕییه‌ت داوای لێکردوه چاوپێکه‌وتنی له‌گه‌ڵدا سازبکات. ئاشکراشیکرد "ئەرتوغرول ئۆزکوک دەتوانێت بێت. زانیارییەک لای ئەو هەیە، ئەگەر بێت بەوردی لێیدەکۆڵینەوە و گفتوگۆی دەکەین، بەڵام دەبێ ئەوانە بەشێوەیەکی راست و دروست لەرۆژنامەدا بڵاو بکاتەوە."
ئەرتوغرول ئۆزکوک له وتارێکیدا ده‌ڵێت "ئه‌و راستییه‌ی که تا ئێستا تورکیا هه‌وڵینه‌داوه په‌یوه‌ندییه‌کی راسته‌قینه له‌گه‌ڵ ئۆجه‌لاندا دروستبکات، هه‌ڵه‌یه‌کی مێژووییه." هه‌ر له وتاره‌که‌یدا نوسیووییه‌تی "باوه‌ڕم وایه که ئۆجه‌لان ده‌تووانێت رۆڵێکی گرنگ له چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی کورد ببینێت."
ئه‌و، ئاماژه‌ش به‌وه ده‌کات که پێشتر زۆر له که‌سه باڵاده‌ست و که‌سه ره‌سمییه‌کان و خۆیشی، ناوی ئۆجه‌لانیان وه‌ک "به‌به کوژ" و "سه‌رۆکی چه‌ته" هێناوه، به‌ڵام ئێستا دۆخه‌که گۆڕاوه و ئۆجه‌لان ده‌تووانێت ده‌وری گرنگ ببینێت.
هه‌رچه‌نده، دوای بڵاوبونه‌وه‌ی قسه‌کانی ئۆجه‌لان، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا ئه‌حمه‌د داوود ئۆغڵۆ، ئه‌وه‌ی به میدیاکان راگه‌یاند که ئه‌وان پڕۆژه‌ی تایبه‌ت به خۆیان هه‌یه بۆ چاره‌سه‌ریی کێشه‌ی کورد و گرنگی به پڕۆژه‌که‌ی ئۆجه‌لان ناده‌ن و به‌ر له پڕۆژه‌که‌ی ئۆجه‌لان، حکومه‌تی تورکیا پڕۆژه‌که‌ی خۆی بڵاوده‌کاته‌وه و ئه‌مه ئه‌رکی حکومه‌ته، به‌ڵام پێناچێت تورکیا پێش ئۆجه‌لان بکه‌وێت.
مسته‌فا ئۆزیورک به‌رپرسی باڵا له جه‌هه‌په، پشتگیری له قسه‌کانی داوود ئۆغڵۆ کرد که پێویسته حکومه‌ت خۆی نه‌خشه‌ڕێ پێشکه‌شبکات چونکه "ئه‌گه‌ر حکومه‌ت چاوه‌ڕێی ئۆجه‌لان بکات تا نه‌خشه‌ڕێکه‌ی بڵاوده‌کاته‌وه، ئه‌وه شه‌رمه بۆ کۆماری تورکیا."
پێشتر حکومه‌تی تورکیا هیچ گوێی به قسه‌کانی ئۆجه‌لان نه‌ده‌دا بۆئه‌وه‌ی وه‌ک ناوبژیکه‌ر له‌نێوان په‌که‌که و تورکیا یان موخاتب بۆ چاره‌سه‌ریی کێشه‌ی کورد ده‌ربکه‌وێت، به‌ڵام دوای هاتنی پارتیی داد و گه‌شه‌پێدان و ته‌ئکیدکردنه‌وه له‌سه‌ر چاره‌سه‌ریی کێشه‌ی کورد، جه‌ختکردنه‌وه‌ی سه‌رۆک کۆمار عه‌بدوڵا گول که بۆ چاره‌سه‌ریی کێشه‌ی کورد "هه‌لی مێژویی" دروستبووه، ناچارن له‌گه‌ڵ لایه‌نێک گفتوگۆ بکه‌ن.
پێشتر په‌که‌که له زاری قه‌ره‌یلانه‌وه به رۆژنامه‌نوسی به‌ناووبانگی تورکیا، حه‌سه‌ن جه‌مالی راگه‌یاندبو که که‌سی سه‌ره‌کیی که پێویسته ده‌رباره‌ی کێشه‌ی کورد قسه‌ی له‌گه‌ڵ بکرێت ئۆجه‌لانه. ده‌ته‌په‌ش چه‌ندان جار ئه‌وه‌ی ئاشکراکردووه که تاکه‌که‌س پێویسته ده‌رباره‌ی چاره‌سه‌ریی کێشه‌ی کورد بڕیاری لێوه‌ربگیرێت، ئۆجه‌لانه.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی تا ئێستا که‌س نازانێت عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان له نه‌خشه‌ڕێیه‌که‌ی خۆیدا ته‌رکیز ده‌کاته سه‌ر چی، به‌ڵام پێشتر له لێدووانێکیدا بۆ ئاوێنه، موراد قه‌ره‌یلان سه‌رۆکی کۆما جڤاکێن کوردستان ئه‌وه‌ی ئاشکراکرد که ئۆجه‌لان ده‌ستوری ساڵی 1921 به ئه‌ساس ده‌گرێت که له‌و ده‌ستوره‌دا مافه‌کانی کورد پارێزراون و داننراوه به ناسنامه‌که‌یدا.
رۆژنامه‌ی سه‌باحی تورکیی، به گرنگییه‌وه باسی له نه‌خشه‌ڕێکه‌ی ئۆجه‌لان کردووه. به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست ئه‌و رۆژنامه‌یه که‌وتوون، ئه‌و خاڵه سه‌ره‌کییانه‌ی که ئۆجه‌لان بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌که پێشنیازیان ده‌کات بریتین له "مافی هاووڵاتیبون پێویسته بۆ ده‌ستور زیادبکرێت. خوێندن و په‌روه‌رده‌ی کوردی پێویسته قبوڵبکرێت و له ده‌ستوردا بچه‌سپێندرێت. ئاگربه‌ست پێویسته به‌رده‌وامبێت و لێخۆشبونێکی بێمه‌رج رابگه‌یه‌ندرێت. رۆشنبیران پێویسته ده‌ستپێشخه‌ر بن له مه‌ودای گواستنه‌وه‌دا. هه‌مو رێگرییه‌کان له‌به‌رده‌م کاروباره سیاسییه‌کان ده‌بێت هه‌ڵبگرێن. هه‌مو که‌س ده‌بێت ئازاد بێ بۆ به‌شداریکردن له سیاسه‌تدا. ئه‌و دورخستنه‌وه‌یه‌ی ئۆجه‌لان پێویسته کۆتایی پێبهێنرێت. ده‌سته‌ڵاتدارێتییه ناوچه‌ییه‌کان پێویسته به‌هێزبکرێن و ئۆتۆنۆمی دیموکراتیی پێویسته قبوڵبکرێت. کۆمسیۆنێکی راستینه پێک‌بێت بۆ گه‌ڕان به‌دوای ئه‌و کوشتنانه‌ی ئه‌نجامدراون. سیسته‌می پاسه‌وانی پێویسته هه‌ڵبگیرێت. چاکسازیی زه‌وییه‌کان پێویسته ئه‌نجامبدرێت."
ئه‌م خاڵانه (ئه‌گه‌ر سه‌دا سه‌د) له نه‌خشه‌ڕێکه‌ی ئۆجه‌لاندا جێیان کرابێته‌وه، ئه‌وا خاڵی زۆر جددین و ئه‌وه‌نده‌ش قوڕس نین که ده‌وڵه‌تی تورکیا نه‌تووانێت جێبه‌جێیان بکات. پێشتر موراد قه‌ره‌یلان ئه‌وه‌ی به رۆژنامه‌ی میللییه‌ت گوتبو که ئه‌وان چیتر ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆیان ناوێت. له‌وه‌شدا زۆر نزیکن، هه‌ردوو لا، ئۆجه‌لان و ده‌وڵه‌تی تورکیاش، چاره‌سه‌ریی کێشه‌ی کوردیان له چوارچێوه‌ی سنوری تورکیا ده‌وێت. به‌مه‌ش ده‌کرێت، به هیوابین به قسه‌کانی گولی سه‌رۆک کۆمار و ئایشه توغلوکی به‌رپرسی باڵای ده‌ته‌په که ئه‌مساڵ، ساڵی چاره‌سه‌ریی کێشه‌ی کورد ده‌بێت.
ئه‌م راپۆرته له دووا ژماره‌ی رۆژنامه‌ی هاووڵاتی، بڵاوکراوه‌ته‌وه...
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست