خه‌ونه مه‌حاڵه‌کانی تاڵه‌بانی و بارزانی
Tuesday, 28/04/2009, 12:00
تاڵه‌بانی و بارزانی، هه‌ر له سه‌ره‌تای هاتنیان بۆ نێو کایه‌ی سیاسی و خه‌باتی شۆڕشگێڕانه‌یان، خه‌ونیان بینووه. خه‌ونه‌کانی ئه‌وان به‌پێی زه‌مه‌ن، گۆڕانکاری به‌سه‌ردا هاتووه. ته‌واوی خه‌ونه‌کانیشیان، خه‌ونی ئه‌رخه‌وانی بوونه یان ئهرخهوانیین و مه‌حاڵن.
سه‌ره‌تای ده‌ستپێکردنی ژیانی سیاسیی ئه‌و دوو سه‌رکرده‌یه، خه‌ون بینین بووه به سه‌رکه‌وتن به پلیکانه‌کانی گه‌یشتنه لووتکه‌ی ده‌سته‌ڵات. هه‌میشه له هزری ئه‌و دوو سه‌رکرده‌یه‌دا، لووتکه‌ی ده‌سته‌ڵات ئه‌و پێگه‌یه بووه که هه‌موو خه‌ونه‌کانی ئه‌وان تێیدا به ئامانج ده‌گات.
ئه‌وان، له سه‌ره‌تادا، خه‌ونیان به کۆتاییهێنانی یه‌کتر ده‌بینی. مێژوویه‌کی دوور و درێژی پڕ له خوێنیان بۆ هه‌ڵاتنی ئه‌و خه‌ونه به‌ڕێکرد. نابێ ئه‌وه له‌بیر بکه‌ین که خه‌ونێکی دیکه‌شیان هه‌بوو که خۆی له کۆتاییهێنان به هه‌موو نه‌یاره‌کانی هه‌ردوو که‌سایه‌تی ده‌بینیه‌وه له ناوخۆی حزبه‌کانیاندا، جا به هه‌ر جۆرێک بێت.
خه‌ونێکی تریان، خه‌ونی دروستکردنی پێگه‌یه‌کی به‌هێزی سه‌رمایه بوو. بینیشمان چۆن سه‌ریه‌کیان ناوه و به‌رده‌وامیشن.
خه‌ونی ئه‌وان بێکۆتایین؛ خه‌ونی ئه‌وه‌ی چه‌پڵه‌یان بۆ لێبدرێت، له‌لایه‌ن سه‌رکرده‌یه‌کی وڵاتێکه‌وه به که‌سی شۆڕشگێڕ وه‌سفبکرێن، دانیشتن له‌گه‌ڵ هه‌ر سه‌رۆکێک بێ با کوردیش بچه‌وسێنێته‌وه، نووسینی وتارێک له‌سه‌ریان له رۆژنامه‌یه‌کی بیانی با به‌رتیله‌که‌ی 16 ده‌فته‌ر دۆلاریش بێت، سه‌ردانی وڵاتان با هیچیشی به‌دواوه نه‌بێ و ده‌یان خه‌ونی بچوک بچوک که لێره جێیان نابێته‌وه. خه‌ونه‌کانیان هیچ نین جگه له قه‌به‌کردنی ناوی خۆیان.
ئه‌و دوو سه‌رکرده‌یه، دوا خه‌ونیان خه‌ونی زۆر قوڕسن. ئه‌گه‌ر هه‌موو خه‌ونێکیان بۆ هاتبێته بوون، ئه‌وا؛ ئه‌و دووانه‌یان زیاتر له مه‌حاڵ ده‌چن.
تاڵه‌بانی، ئێستا ئیش له‌سه‌ر چه‌مکێک ده‌کات، که ده‌یه‌وێت وه‌ک سه‌رکرده‌یه‌کی عێڕاقی که جێپه‌نجه‌ی دیاربێت له چاره‌سه‌ریی کێشه‌کانی عێڕاقدا، با هه‌مووشیان له‌سه‌ر حیسابی کورد بن، گرنگ ئه‌وه‌یه له داهاتوودا وه‌ک ره‌مزێکی جیهانی ته‌ماشابکرێت. کادیرانی خۆشیان له‌سه‌ر ئه‌وه راهێناوه که بڕیاره تاڵه‌بانی بۆ خه‌ڵاتی نۆبڵی ئاشتیی جیهانی کاندیدا بکرێت.
بارزانی، وه‌ک سه‌رۆکی هه‌رێم ده‌یه‌وێت ئه‌و ره‌مزه "رۆحییه" که پارتییه‌کان به مه‌لا مسته‌فای باوکیان به‌خشیووه، بۆخۆی به‌رێت. مسته‌فا بارزانی گه‌ر له سه‌رده‌مێکی پڕ ململانێدا ژیابێت و زۆرێک وه‌ک سه‌رکرده‌ی رۆحیی کوردیان قبوڵ نه‌بێت، مه‌سعود بارزانی ده‌یه‌وێت ئه‌و ره‌مزه بۆخۆی به‌رێت. به‌وپێیه‌ی ئه‌و له سه‌رده‌مێکی دوور له ململانێ سیاسییه توونده‌کان سه‌رکردایه‌تی هه‌رێم ده‌کات. گه‌ر سه‌رنج بده‌ینه راگه‌یاندنی پارتیی دیموکڕاتیی کوردستان و هه‌موو ئه‌و راگه‌یاندنانه‌ی وه‌لائیان بۆی هه‌یه و فه‌ندی لێوه‌رده‌گرن، ته‌نها وشه‌ی "سه‌رۆکی کوردستان"ی بۆ به‌کاردێنن. ئه‌مه له‌کاتێکدا، ئه‌و واتا بارزانی، ته‌نها سه‌رۆکی پارته‌که‌یه‌تی. پارته‌که‌شی، ته‌نها له دوو پارێزگای باشووری کوردستان، ده‌سته‌ڵات و هه‌ژموونی هه‌یه.
تاڵه‌بانی که تا ئێستاش خه‌ونی ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌که‌ی پێ خه‌ونی شاعیرانه‌یه، زۆر زه‌حمه‌ته و مه‌حاڵه ببێته ره‌مزێکی نه‌ک جیهانی به‌ڵکو کوردستانییش. بارزانی که تا ئێستا نزیکه‌ی 5 ساڵه سه‌رۆکی هه‌رێمه، نه‌یتووانیوه نه ئیڕاده و نه ئیداره یه‌کبخاته‌وه. هێشتا هه‌ر وه‌ک سه‌رۆکی پارته‌که‌ی ده‌رده‌که‌وێ نه‌ک هه‌رێم. به چ حه‌قێک ده‌بێته ره‌مزێکی کوردستانیی و سه‌رۆکی (کوردستان).
[email protected]
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست