ئایا مۆدێلی له‌یلا زانا دێنن یان هه‌ر ئیراده‌کوژ ده‌بن؟
Tuesday, 11/08/2009, 12:00
پارله‌مانی هه‌ڵبژێردراوی کوردستان ده‌بێت له چه‌ند رۆژی داهاتودا کۆببێته‌وه. هه‌مو تاکێکی ئه‌م وڵاته، چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌یه یه‌که‌م دانیشتنی پارله‌مانیی ببینێت. له یه‌که‌م دانیشتنه‌وه تێده‌گه‌ین ئایا په‌شیمانبینه‌وه له ده‌نگدانمان یا تا چوار ساڵی تر ئاسوده بین به‌و ده‌نگه‌ی که داومانه؟
کورد، ئه‌مڕۆ له باشور، رۆژهه‌ڵات و باکور ئه‌ندام پارله‌مانی هه‌یه. هه‌ر یه‌که‌یان، مۆدێلی تایبه‌تیی خۆی هه‌یه. له رۆژهه‌ڵاتدا ئه‌وانه‌ی ئه‌ندام پارله‌مانن وێنای گه‌ل ناکه‌ن. له باشوریشدا تا ئێستا، شتێک نه‌بووه به ناوی نووێنه‌ری گه‌ل ئه‌وه‌نده‌ی نووێنه‌ری حیزب، عه‌شیره‌ت، بنه‌ماڵه یا ته‌کیه له‌وێ بووه. له باکوردا جیاوازه. به مانای وشه، ئه‌ندام پارله‌مانیان هه‌یه. ئه‌مه‌ی باکور میراتی له‌یلا زانایه، من پێی ئه‌ڵێم، مۆدێلی له‌یلا زانا.
خاتو میته‌ران له وه‌سفی له‌یلا زانادا ده‌ڵێت، هیچی که‌متر نییه له ماندێلا. یه‌کێتیی ئه‌وروپا، خه‌ڵاتی شاخرۆڤی پێبه‌خشی. دو جار پاڵێوراوه بۆ وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی نۆبڵی ئاشتیی. که‌س نییه له ئه‌وروپا له‌یلا زانا نه‌ناسێت. ئه‌و وه‌ک سومبولی به‌رخودانی مه‌ده‌نی و وێنای گه‌لێکی چه‌وساوه سه‌یر ده‌کرێت. ئامنیستی ئینته‌رناشناڵ ناوی "زیندانی ویژدان"ی پێبه‌خشی.
له‌یلا زانا، ئه‌ندام پارله‌مانێک بو، ته‌نها یه‌ک هه‌ڵووێست له یه‌که‌م دانیشتنی پارله‌مانییدا له تورکیا، له‌یلای کرده که‌سایه‌تییه‌کی جیهانی. ئیراده هه‌ڵووێستی پێ دروستده‌بێت. هه‌ڵووێستیش، قوربانی ده‌وێ.
ئێستا له‌یلا زانا هه‌ر ماوه و ئه‌دای ئه‌و، بووه‌ته کولتوری ئه‌ندام پارله‌مانه‌کانی ئه‌وێ. ئه‌و بناغه‌ی بون به ئه‌ندام پارله‌مانی بۆ کوردانی باکور دانا. ئه‌و هێڵه سه‌ره‌کییانه‌ی داڕێشتن که هه‌ر کوردێک ببێته ئه‌ندام پارله‌مان، پێویسته له‌سه‌ریان بڕوات. ئه‌وه‌تا ئێستا 20 ئه‌ندام پارله‌مانه کورده‌که‌ی باکور، هه‌ڵووێستی جدیی وه‌رده‌گرن و شه‌و و رۆژیان ده‌خه‌نه سه‌ر یه‌کتر بۆئه‌وه‌ی بتووانن خه‌ڵک له خۆیان رازییبکه‌ن و داواکانی خه‌ڵک بگه‌یه‌نن.
گه‌ر به‌راووردێک له‌نێوان پارله‌مانتارانی کورد له به‌غدا و پارله‌مانتارانی کورد له ئه‌نکه‌ره بکه‌ین، بۆمان ده‌رده‌که‌وێت ئه‌ندام پارله‌مانانی به‌غدا ، چه‌ند له دووای ئه‌وانه‌ی باکورن.
پارله‌مانی تورکیا، له 550 ئه‌ندام پارله‌مان پێکدێت. حیزبه‌که‌ی ئه‌ردۆغان، ئه‌که‌په، زۆرینه‌ی کورسییه‌کانی هه‌یه. دووای ئه‌و، حیزبه‌که‌ی ده‌نیز بایکاڵ، جه‌هه‌په، ئینجا حیزبه‌که‌ی ده‌ڤله‌ت باخچه‌لی، مه‌هه‌په. دوای ئه‌و سێ هێزه، ئینجا ده‌ته‌په دێت به 20 کورسی. له به‌رامبه‌ردا، پارله‌مانی عێڕاق، 275 کورسییه. لیستی هاوپه‌یمانی کوردستانی، 53 کورسی هه‌یه و دووه‌م هێزه له پارله‌ماندا.
ئێستا گه‌ر به‌راووردبکه‌ین، پارله‌مانی تورکیا دو ئه‌وه‌نده‌ی پارله‌مانی عێڕاقه. ئه‌ندام پارله‌مانه کورده‌کانی پارله‌مانی تورکیاش، که‌متره له نیوه‌ی ژماره‌ی پارله‌مانتاره کورده‌کانی عێڕاق. کورد له عێڕاقدا خاوه‌نی چه‌ندان پۆستی باڵایه له نمونه‌ی سه‌رۆک کۆمار، جێگری سه‌رۆک وه‌زیران، وه‌زیری ده‌ره‌وه، سه‌رۆک ئه‌ڕکان، چه‌ندان پۆستی باڵای تری حکومی و عه‌سکه‌ری. خاوه‌نی هێزی پێشمه‌رگه‌یه. خاوه‌نی زه‌به‌لاحترین پاره‌یه و خوا و خۆیان ئه‌زانن چه‌ندیان هه‌یه. حکومه‌تێکی فیدڕالی هه‌یه. سه‌رۆک هه‌رێمی هه‌یه و 111 ئه‌ندام پارله‌مانی دیکه‌شی له هه‌رێمدا هه‌یه. 42 وه‌زیریشی هه‌بو له هه‌رێمه فیدڕاڵه‌که‌دا. له ده‌ره‌وه‌ش خاوه‌نی نووێنه‌رایه‌تییه له هه‌مو وڵاته ئه‌وروپییه‌کان و ئه‌مریکا و چینیش. به سه‌دان کۆمپانیایان هه‌یه. به‌کورتی له ده‌وڵه‌تێکی سه‌ربه‌خۆ ده‌چێت. ئه‌مه به پێچه‌وا‌نه‌وه له باکور یا تورکیادا. کورده ئه‌ندام پارله‌مانه‌کان، خاوه‌نی هیچ ئه‌و شتانه نین. موچه‌ی باشیشیان نییه وه‌ک ئه‌وه‌ی ئێمه ته‌نها له‌سه‌ر زیادکردنی موچه‌ی خۆیان زۆر به وه‌ڵام بون. له ئه‌وروپاش نین سۆشیاڵه‌که‌ش وه‌ربگرن و ئه‌ندام پارله‌مانییه‌که‌ش وه‌ربگرن.
به‌ڵام گه‌ر به‌راووردکارییه‌کی تر بکه‌ین، ئه‌و ده‌ستکه‌وتانه‌ی ئه‌م چه‌ند ساڵه‌ی ئه‌ندام پارله‌مانه‌کانی کورد له به‌غدا به‌ده‌ستیان هێناون و ئه‌وانه‌ی ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌کانی تورکیا به‌ده‌ستیان هێناون، ئه‌نجامی ناخۆشمان بۆ کوردانی باشور ده‌ستده‌که‌وێت.
کوردان له باشوردا چه‌نده ده‌ستکه‌وتیان هه‌بوبێت، ئه‌وه‌نده‌ش دۆڕاندویانه. پارله‌مانتاره کورده‌کانی عێڕاق، به‌قه‌د نیو ئه‌وه‌نده‌ی پارله‌مانتاره کورده‌کانی تورکیا ده‌ستکه‌وتیان نه‌بووه. بێگومان، پێویست به ژماردنی ده‌ستکه‌وته‌کان ناکات.
پرسیاره‌که ئه‌وه‌یه بۆچی پارله‌مانتاره کورده‌کانی تورکیا به‌و که‌مییه به‌رامبه‌ر ئه‌و زۆرییه‌ی تورکان ئه‌وه‌ستن و ئه‌یبه‌نه‌وه به‌ڵام پارله‌مانتاره کورده‌کانی عێڕاق به‌و هه‌مو پشتگیرییه و زۆرییه‌وه به‌رامبه‌ر ئه‌و عه‌ڕه‌به پڕ کێشه ناوخۆیی و مه‌زهه‌بییانه‌ی عێڕاق که که‌سیان له‌گه‌ڵ که‌سیان دۆست نییه، زۆربه‌ی جار ده‌دۆڕێن؟
به سه‌دان وه‌ڵام هه‌یه، به‌ڵام بۆ من چه‌ند شتێک گرنگ: بونی ئیراده‌یه‌کی به‌هێز له پارله‌مانتاره کورده‌کانی تورکیا. ئه‌وان له ناو قوڵایی خه‌مه‌کانی خه‌ڵکه‌وه هاتون، نه‌ک ته‌کیه، بنه‌ماڵه، عه‌شیره‌ت، ناوچه‌گه‌رایی، تاقمگه‌رایی، گه‌نده‌ڵی و نارۆشنفیکری. ئه‌وان خه‌ڵک دایناون و هه‌ڵیبژاردون، نه‌ک له‌به‌رئه‌وه‌ی فڵان مه‌سئول پاڵپشتی ئه‌کات. سه‌یرم پێدێت که ئه‌ڵێن ئه‌و سه‌رکرده‌یه له‌ناو ئه‌و لیسته‌دا، ئه‌وه‌نده ئه‌ندام پارله‌مانه‌ی هه‌یه. ئه‌وانه دواتر ئه‌بنه کۆیله‌ی تۆ نه‌ک گووێڕایه‌ڵی کۆی داواکارییه‌کانی جڤاک. بێگومان هۆکاره‌کان بۆ هه‌مو خووێنه‌رێکی رونه پێویسته ناکات زۆری له‌باره‌وه بنوسرێت و بگوترێت.
ئێمه به‌راوردێکی ساده‌مان کرد له‌نێوان پارله‌مانتاره کورده‌کانی عێڕاق و تورکیا. بۆیه نه‌مانویست ئه‌م به‌راوردکارییه له‌نێوان پارله‌مانی هه‌رێم و تورکیادا بکه‌ین، چونکه ئه‌وه‌ی خۆمان زۆر به پارله‌مان نه‌ده‌چو ئه‌وه‌نده‌ی به کۆبونه‌وه‌ی مه‌کته‌ب سیاسیی ده‌چو. خۆ ئه‌گه‌ر ئه‌و به‌راوردکارییه‌مان له‌نێوان پارله‌مانتاره کورده‌کانی تورکیا و پارله‌مانی کوردستان بکه‌ین، شتێکمان له باشردا نه‌بو تا به‌راوردی پێبکه‌ین.
ئێستا ئه‌گه‌ر له‌م خوله‌ی پارله‌مان وردبینه‌وه، ئه‌بینین، ئۆپۆزسیۆن ده‌رکه‌وتوه. نزیک به 40 ئه‌ندام پارله‌مانی ئۆپۆزسیۆن هه‌یه له کۆی 111 ئه‌ندام پارله‌مان. پرسیاره گرنگه‌که ئه‌وه‌یه، ئایا ئه‌و چل ئه‌ندام پارله‌مانه ئه‌یانه‌وێت "مۆدێلی له‌یلا زانا" بێننه کوردستان و له‌م خوله‌دا په‌یڕه‌وی بکه‌ن یان هه‌ر مۆدێله ناشیرینه ترسنۆکه ئازادیکوژه ئۆپۆزسیۆنکو‌ژه‌که‌یان ده‌وێت. ئایا ئه‌وانیش ئه‌و ئیراده به‌هێزه‌یان ده‌بێت وه‌ک 20 ئه‌ندام پارله‌مانه‌که‌ی ده‌ته‌په شه‌و تا به‌یانی بمێننه‌وه و پارله‌مان به‌جێناهێڵن وهه‌ڵووێست وه‌ربگرن؟
خه‌ڵک ئه‌مه‌لێکی لا دروستبووه که ئۆپۆزسیۆن بتووانێت خه‌مه‌کان و داواکانی بباته پارله‌مان. ئه‌گه‌ر ئه‌و هێزه ئۆپۆزسیۆنه‌ی ئه‌مڕۆ دروستبووه، له ده‌ته‌په‌ی باکور به‌هێزتر نه‌بێت، خه‌ڵک توشی نائومێدی ده‌کات. ئۆپۆزسیۆن، ده‌رفه‌تێکی زێڕینی بۆ دروستبووه. له‌یلا زانا مۆدێلێکی جوانی داڕشت بۆ کوردانی باکور. ئایا ئۆپۆزسیۆنی ئێمه‌ش ده‌تووانێ ئه‌و شانازییه بۆخۆی به‌رێت؟ کێ ده‌بێته ئه‌و مۆدێله بۆ داهاتو و ئێستا؟
[email protected]
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست