میدیای ئه‌هلی بردییه‌وه
Monday, 06/07/2009, 12:00
میدیای ئه‌هلی هی خه‌ڵکه. خه‌ڵکیش خاوه‌ندارێتیی لێده‌کات. خاوه‌ندارێتییه‌که‌شی هۆکاری سه‌رکه‌وتنییه‌تی. خه‌ڵک و خاوه‌ندارێتیی کردن و سه‌رکه‌وتن، پارتی و یه‌کێتییان تۆقاندووه.
یه‌کێتی و پارتی وایان له ئه‌ندامانی خۆیان گه‌یاندووه که ئازادی، مافی گه‌یشتنه به‌و شتانه‌ی که سه‌رکرده‌کان ده‌یانه‌وێت ئه‌ندامانیان بیزانن، یان ئازادی مافی گوتنی ئه‌و شتانه‌یه که ده‌مانه‌وێت بیانبیستین نه‌ک "مافی گوتنی ئه‌و شتانه بێت که نامانه‌وێت بیانبیستین." ئازادی به مانایه‌کی تر، مافی گه‌یشتنه به‌و شتانه‌ی که تێڕوانین و گوتاری باوی سه‌رکرده‌کان، نایانه‌وێت ئه‌ندامان و فه‌رده‌کانی کۆمه‌ڵگه بیانبیستن.
سه‌ره‌تای دروستبوونی یه‌که‌م رۆژنامه‌ی ئه‌هلی، ده‌گه‌ڕیته‌وه بۆ ده‌رچوونی یه‌که‌م ژماره‌ی رۆژنامه‌ی هاووڵاتی. به‌ر له هاووڵاتی، چه‌ندان ده‌نگی بوێر و ئازاد و خاوه‌ن تێڕوانینی نوێی جیا له تێڕوانینی باو، بوونیان هه‌بوو. به‌ڵام هاووڵاتی، بووه سه‌کۆیه‌ک بۆ کۆکردنه‌وه‌ی هه‌موو ده‌نگه‌کان.
له یه‌که‌م ژماره‌ی ده‌رچوونی هاووڵاتییه‌وه، تا ده‌رچوونی دوا ژماره‌ی ئه‌و چه‌ند رۆژنامه و گۆڤاره ئازاد و سه‌ربه‌خۆیه‌ی ئه‌مڕۆ له کوردستاندا بوونیان هه‌یه، ئیشکردنیان رێنیشاندانی راست و دروست بووه به جه‌ماوه‌ر و ده‌سته‌ڵاتیش. گه‌ر میدیای ئه‌هلی نه‌بووایه، ئێستا یه‌کێتی و پارتی دوا بزماریان له تابووتی ئازادی و ئیڕاده‌ی ئازاد دابوو.
ئه‌و په‌راوێزه‌ی ئازدیی راده‌ربڕینه‌ی که له کوردستاندا بوونی هه‌یه، هی جورئه‌تی ئه‌و پۆله رۆژنامه‌نووس و کوڕه بوێرانه‌یه که جورئه‌تیان داوه‌ته خۆیان بۆ تێکشکاندنی کۆته‌کانی به‌رده‌م ئیڕاده‌ی ئازاد.
هیچ رۆژنامه و گۆڤارێکی ئازاد له‌و هه‌رێمه‌ی ئێمه ده‌رنه‌چووه بێئه‌وه‌ی (به قسه‌ی یه‌کێتی و پارتی)، ده‌ستی ده‌ره‌کی یا هی یه‌کێکی ناوخۆ که "چاوی به جوانییه‌کانی یه‌کێتی و پارتی هه‌ڵنایه‌ت"، تێدا نه‌بووبێت. سه‌رده‌مێک یه‌کێتی و پارتی یه‌کتریان تۆمه‌تبارده‌کرد به‌وه‌ی هه‌ریه‌ک له‌وان ده‌ستی له پشت ئه‌و میدیا ئازادانه هه‌یه. سه‌رده‌مێک ده‌یانگوت ئه‌وانه ئاژێندای ئیسلامییه‌کان ئاڕاسته‌ده‌که‌ن. سه‌رده‌مێکی تر ده‌هاتنه سه‌ر ئه‌وه‌ی په‌که‌که ئاڕاسته‌یان بکات. زه‌مه‌نێکی تر ده‌یانگوت ئه‌وانه ده‌ستی ده‌ره‌کییان له پشته. زه‌مه‌نێکی تر ده‌یانگوت ئه‌وانه سه‌ر به سی ئای ئه‌ی ئه‌مریکین. سه‌رده‌مێک باس باسی په‌یوه‌ندیی میتی تورکیی و رۆژنامه ئازاده‌کان بوو. رۆژگارێکی تر، له په‌ڕه‌یه‌کی زه‌ردی تریاندا، ده‌یانگوت ئه‌وانه تێکده‌رن و "پێویسته ده‌میان دابخرێت". سه‌رکرده‌یه‌ک ده‌یگوت "ئه‌وانه سه‌گن". یه‌کێکی تر ده‌یگوت "کاتی خۆی دێت ده‌ستی پشتی ئه‌وانه ئاشکرا بکه‌ین." کورد گوته‌نی "ئه‌وه عه‌رد و ئه‌وه گه‌ز." قوربانه ئاشکرای بکه نه بادا ئێمه ئاگادار نه‌بین!!!
پێویست به‌وه ناکات له‌وه بکۆڵینه‌وه که براده‌رانی یه‌کێتی و پارتی و سه‌رکرده‌کانیان بۆ به "سه‌گ" تێمانده‌گه‌ن. بۆ به جاسوس و تابووری پێنجه‌م تێمانده‌گه‌ن؟. پڕ ئاشکرایه که کاریگه‌ریی میدیای ئازاده له‌سه‌ر کۆی فه‌رده‌کانی وڵات که وایکردووه یه‌کێتی و پارتی و سوڵتانه‌کانیان ئه‌وه‌نده رقیان له‌و جۆره میدیایه بێت. ئه‌گه‌ر میدیای ئازاد نه‌بووایه، کێ ده‌یزانی چۆن فڕۆکه‌وانه‌که هه‌ڵات؟ میدیای ئازاد بوو توانی فیکه‌یه‌کی تووند لێبدات و گه‌ل هۆشیاربکاته‌وه که فڕۆکه‌وانه‌که هه‌ڵات و تاڵه‌بانییش ده‌رگاکه‌ی بۆ کرده‌وه.
ئه‌وێ رۆژێ رۆژنامه‌یه‌ک نووسیبووی "ستانده‌ری دێزه و هاوڵاتی و ئاوێنه‌ی درۆخانه". ره‌خنه‌ی ئه‌وه‌ش له میدیای ئازاد ده‌گرن که زمانیان زبره. به‌رپرسێکی باڵا گوتی "گه‌ر تا کۆتایی 2008 کێشه‌ی کاره‌با به‌ته‌واوی چاره‌سه‌ر نه‌کرا، ئه‌وا ده‌ستله‌کارده‌کێشمه‌وه." ئه‌وه روونه که ئه‌و ناڕاستیی کرد، به‌ڵام هه‌رگیز میدیای ئه‌هلی نه‌یگوت درۆیکرد. ئا ئه‌مه‌یه زمانی زبری ئێمه و زمانی پاکی ئه‌وان.
به‌کورتی، میدیای ئازاد بردییه‌وه، چونکه تووانی رای جیاواز له هه‌رێمی کوردستان دروستبکات. وایکرد خه‌ڵک ئازادانه بیربکاته‌وه. رێی راستیشی نیشانی سیاسییه‌کان و حکومه‌ت داوه، به‌ڵام ئه‌وان ئه‌و غرورهیان تێکناشکێنن. ئه‌وه‌ی میدیای ئازاد ده‌یکات، له دژی که‌س نییه، به‌ڵکو له خۆشه‌ویستیی نیشتیمان و کوردستانه‌وه‌یه. خۆ ئێوه راهاتوون له‌گه‌ڵ په‌ندی کورده‌واری، ئه‌مه فیکر نییه لێیتێنه‌گه‌ن و کاتی خوێندنه‌وه‌تان نه‌بێت "دۆست ئه‌و که‌سه‌یه بتگریێنێت، نه‌ت پێتبکهنینێت."
[email protected]
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست