دارا ئه‌حمه‌د: میدیای ئه‌لکتڕۆنیی له شه‌ڕ دایه له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتی خێله‌کیی و گه‌نده‌ڵ و کۆنه‌پارێز.
Thursday, 12/02/2009, 12:00
دارا ئه‌حمه‌د سه‌رنووسه‌ری ماڵپه‌ڕی ئه‌مڕۆ، له گفتوگۆیه‌کی ''ستانده‌ر'' دا سه‌باره‌ت به میدیای ئه‌لکتڕۆنیی، ئاماژه به چه‌ندین پرس ده‌کات. ناوبراو که خۆی به خاوه‌نی یه‌که‌م رۆژنامه‌ی سه‌ربه‌خۆی کوردستان ده‌زانێت، پێیوایه میدیای ئه‌لکتڕۆنی له شه‌ڕ دایه له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتی خێله‌کیی و گه‌نده‌ڵ و کۆنه‌پارێز. له‌و گفتوگۆیه‌دا ''دارا ئه‌حمه‌د'' ده‌ڵێ: ''ده‌سه‌ڵات به هیچ شێوه‌یه‌ک هیچ فه‌ند و یارمه‌تییه‌ک به هیچ ماڵپه‌ڕ و بڵاوکراوه‌یه‌ک نادا ئه‌گه‌ر سه‌ر به خۆیان نه‌بن و به سهروپۆتهلاکی سهکردهکاندا هه‌ڵنه‌ڵێن و هه‌لهه‌له‌یان بۆ نه‌کێشن، جگه له‌مه‌ش ئه‌گه‌ر بۆیان بکرێ ماڵپه‌ڕی له‌بابه‌تی ئێمه هه‌ر له‌ناوده‌به‌ن.. وه‌ک ده‌یبینین رۆژانه له‌سه‌ر میدیا بووقئاسایهکهی سه‌ر به خۆیان ده‌یانه‌وێ ماڵپه‌ره‌کانی ده‌ره‌وه‌ی کوردستان به‌سووک پیشان بده‌ن...''.
که‌مال چۆمانی - ستانده‌ر: به‌ر له هه‌ر شتێک، کورته‌یه‌کی ئه‌مڕۆ و گه‌ر پێشم بڵێیت فه‌نده‌که‌ی له کوێ وه‌رده‌گرێت و ئایا ریپۆرته‌ر و رۆژنامهنووسهکانتان، به شێوازی پاداشت کارده‌که‌ن یان به شێوازی دامه‌زراندنن؟
دارا ئه‌حمه‌د: ئه‌مڕۆ ماڵپه‌ڕێکی رۆشنبیریی گشتییه و درێژه‌پێده‌ری هه‌مان ئه‌و یه‌که‌مین رۆژنامه ئازاد و ناحیزبیی و نا حکومییهیه که یه‌که‌مین ژماره‌ی له ١٥\٨\١٩٩۴ له شاری هه‌ولێر له کوردستانی باشوور ده‌رچوو که به‌شێوه‌یه‌کی یاسایی مۆڵه‌تی خۆی له یه‌که‌مین کابینه‌ی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانی باشوور وه‌رگرتبوو و بڵاودهبۆو ، به‌ڵام هه‌ر پاش ماوه‌یه‌ک له‌به‌رئه‌وه‌ی وه‌ک یه‌که‌مین ئه‌زموونی رۆژنامه‌گه‌ریی ئازاد هاته سه‌ر گۆره‌پانی رۆژنامه‌گه‌ریی کوردی و له‌هه‌مان کاتیش‌دا رۆژنامه‌یه‌کی ره‌خنه‌گرانه و بێلایه‌ن بوو و وه‌ک تاکه ده‌نگێکی ئازاد و بوێر دژ به شه‌ڕی کۆنه‌په‌رستانه‌ی ناوخۆ بابه‌تی ده‌نووسی و خۆی نه‌دایه ده‌ست یه‌کێک له پارته باڵاده‌سته‌کان و هه‌ڵوێستی خۆی هه‌بوو له‌سه‌ر په‌یڕه‌وکردنی سیاسه‌تی چه‌واشه‌کاریی نه‌ته‌وه‌یی و دزینی سه‌روه‌ت و سامانی خه‌ڵکی له‌لایه‌ن پارته ده‌سه‌ڵاتداره‌کانی کوردستان و نه‌بوونی ئازادیی راده‌ربڕین و ده‌سه‌ڵاتی دامه‌زراوه‌یی... جگه له‌وه‌ی ده‌بووایه کارمه‌نده‌کانمان وه‌ک پێشمه‌رگه‌یه‌ک خۆبشارنهوه و خۆ له تیرۆرکردن ده‌ربازبکه‌ن به‌ڵکه له ساڵی ١٩٩٥ هه‌ر مۆلهتهکهشیان راگرتین و ده‌رفه‌تیان نه‌دا رۆژنامه‌که‌مان له هیچ چاپخانه‌یه‌ک بڵاوببێته‌وه و ئه‌وکاتیش چاپخانه‌کان هه‌مووی حیزبه‌کان راسته‌وخۆ داگیریان کردبوون.
ئیدی ئه‌وسا ناوه ناوه به‌شێوه‌ی نامیلکه زنجیره‌یه‌کی بڵاوکراوه‌ی ئه‌مڕۆمان ده‌رده‌کرد و پاشان هه‌ندێک له کارمه‌ندانی ئه‌مڕۆ (رۆژنامه‌ی سپێده) و (گۆڤاری شه‌قام) هه‌ندێکیتر له رۆژنامه‌و گۆڤاره‌کانی کوردستان کاریان ده‌کرد تا گه‌یشتینه ١٥\٦\٢٠٠٨ له ووڵاتی به‌ریتانیا و دوور له سانسۆری حیزبی و سیاسیی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته خێله‌کیی و عه‌سکه‌رتار و دواکه‌وتووه به‌دین پفدراوهی کوردستان ماڵپه‌ڕی ئه‌مڕۆمان دامه‌زراند و خهرجییهکهیشی له‌سه‌ر کارمهنهکانی خۆمانه و هیچ فهندێکمان له‌هیچ لایه‌نێکی ناوه‌وه یان ده‌ره‌وه وه‌رنه‌گرتووه و کارمه‌نده‌کانیشمان به خۆبه‌خش کارده‌که‌ن - که ئه‌مه‌ش تاوانێکه بۆ ده‌سه‌ڵاتی کوردستان که نه‌ک هه‌ر کارمه‌ندانێکی ماڵپه‌ڕێک ناتوانن به‌هۆی کاره‌که‌یان ژیانێکی مادییان بۆ دابین بکرێ به‌ڵکه به هیچ شێوه‌یه‌ک هیچ فه‌ند و یارمه‌تییه‌ک به هیچ ماڵپه‌ڕ و بڵاوکراوه‌یه‌ک نادا ئه‌گه‌ر سه‌ر به خۆیان نه‌بن و به سهروپۆتهلاکی سهکردهکاندا هه‌ڵنه‌ڵێن و هه‌لهه‌له‌یان بۆ نه‌کێشن، جگه له‌مه‌ش ئه‌گه‌ر بۆیان بکرێ ماڵپه‌ڕی له‌بابه‌تی ئێمه هه‌ر له‌ناوده‌به‌ن.. وه‌ک ده‌یبینین رۆژانه له‌سه‌ر میدیا بووقئاسایهکهی سه‌ربه‌خۆیان ده‌یانه‌وێ ماڵپه‌ره‌کانی ده‌ره‌وه‌ی کوردستان به‌سووک پیشان بده‌ن و هه‌ندێ جار به شێوه‌ی تاکتیکییانه هێرش ده‌که‌نه سه‌ر خراپترین دوو ماڵپه‌ڕ - کوردستان پۆست و کوردستان نێت - بۆ ئه‌وه‌ی وا پیشان بده‌ن که ماڵپه‌ڕه‌کانی ده‌ره‌وه هه‌موویان له‌و بابه‌ته‌ن ئه‌وه‌تا هه‌ر دوێنی (ئیدریس هادی) به‌و بار و ئاسته‌ی خۆی که هه‌رده‌لێی کۆیله‌ی سه‌رده‌می سپارتاکۆسه هێرشی کرده سه‌ر کوردستان پۆست و گوتی (..... ئه‌وه وه‌ک سایتێکی کوردستان پۆست نییه که درۆیان له‌سه‌ر خه‌ڵک بڵاوده‌که‌نه‌وه ...) راسته ئه‌وه راستییه‌کی تێدایه به‌رامبه‌ر به کوردستان پۆست به‌ڵام هه‌موو خه‌ڵک ده‌زانن ئه‌وان جگه هه‌ڵگێڕانه‌وه‌ی راستییه‌کان به‌رده‌وام له زانکۆکان ژه‌هر و دواکه‌وتن و برسیێتیی کاری دژ به زانست و خۆیندنی مۆدێرن و ملکه‌چبوون بۆ پارت و خێل و کۆنه‌په‌رستیی دینیی بڵاوده‌که‌نه‌وه و دژ به هزر و سیاسه‌تی سه‌ربه‌خۆخوازیی کوردستان و رۆناکبیریی و ماف و ئازادییه‌کانی خه‌ڵک ده‌وه‌ستنه‌وه .
که‌مال چۆمانی - ستانده‌ر: پێتان وانییه تێکه‌ڵاوییه‌ک له وێبسایته هه‌واڵی و ته‌رفیهی و سییاسیی و ئه‌ده‌بیی و لێکۆڵینه‌وه‌ییه‌کاندا هه‌یه و هه‌موویان یه‌ک شت ده‌که‌ن و زۆربه‌شییان هه‌مان هه‌واڵ و ریپۆرت و به‌تایبه‌تتریش وتار و ده‌قی ئه‌ده‌بی بڵاوده‌که‌نه‌وه؟
دارا ئه‌حمه‌د: ئه‌وه‌یان دیارده‌یه‌کی تا راده‌یه‌ک ئاساییه بۆ ته‌مه‌نی کورتی ماڵپه‌ڕی کوردی، به‌ڵام وه‌ک ده‌یبینین خه‌ریکه ئه‌و ماڵپه‌ڕه کوردیانه‌ش تایبه‌تمه‌ندیی خۆیان وه‌رده‌گرن ئه‌گه‌ر ئاست نزمیی به‌رێوه‌به‌ریی و کاگوزاریی هه‌ندێک ماڵپه‌ڕی وه‌ک (جه‌بار شێخانیی و سیروان نێت و کوردستان نێت و کوردستان پۆست و له‌و بابه‌تانه)ی لێ ده‌ربکه‌ین .
که‌مال چۆمانی - ستانده‌ر: چی بکرێت بۆ نه‌هێشتنی با بڵێین ئه‌و فه‌وزایه، ئایا گه‌ر بتوانن رۆژنامهنووسهکانتان تایبه‌ت بکه‌ن به ماڵپه‌ڕه‌که و رهسمییاتێک هه‌بێت، سه‌رکه‌وتوو تر نابن؟
دارا ئه‌حمه‌د: ئه‌من پێم وا نییه ئاژاوه‌یه‌کی له‌و جۆره هه‌بێ که تۆ مه‌به‌ستته.. ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی ناویشت لێناوه ئاژاوه ئه‌وا ئه‌و ئاژاوه‌یه له هه‌موو لایه‌نێکی ژیان و سیسته‌می به‌رێوه‌چوونی کۆمه‌ڵگاکه‌ماندا هه‌یه که ده‌سه‌ڵات رێگای خۆشکردووه دروست ببێ و به‌رده‌وامیش حه‌ز به نانه‌وه‌ی ئاژاوه‌ی پتریش ده‌کا بۆ ئه‌وه‌ی نه‌ک هه‌ر کاری رۆژنامه‌گه‌ریی به‌ڵکه سه‌رتاپای کایه‌کانی نێو کۆمه‌ڵ نغرۆ ببن له ئاژاوه‌ی راسته‌قینه و سه‌رئه‌نجام خۆیان ببن به ده‌مڕاستی میلله‌ت له هه‌موو رووه‌کان.
که‌مال چۆمانی - ستانده‌ر: پێتان وایه مێدیای ئه‌لکتڕۆنی کوردیی، هه‌نگاوی به‌ره‌و پێشی نابێت، پێتانوانییه ئێستا له‌ناو فهوزادایه و پێویستی به رێکخستن هه‌یه؟
دارا ئه‌حمه‌د: به‌ڵێ هه‌نگاوی چاکی ناوه به‌تایبه‌تیش ئه‌و میدیایه‌ی به شێوه‌ی ماڵپه‌ڕ له ده‌ره‌وه و له ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات کاری خۆی ده‌کا و پێویستی به توانایه‌کی مادیی ئه‌وتۆ نییه که ده‌سه‌ڵات یارمه‌تی بدا بۆ نموونه وه‌ک ده‌رکردنی رۆژنامیهکی کاغه‌زیی که پاره‌یه‌کی زۆری ده‌وێ و له‌مڕۆی کوردستان ئه‌و پاره‌یه هه‌ر به خوێنی میلله‌ت په‌یدا ده‌بێ که لای ده‌سه‌ڵاته.. هه‌ربۆیه هه‌موو رۆژنامه کاغه‌زییه‌کانی ئه‌مڕۆ - حیزبیی و ناحیزبیی - ده‌رباری ده‌سه‌ڵاتن، دیاره به پایه‌داربوونی ئازادیی پتر و پتر ماڵپه‌ڕه‌کانیش شه‌قاوی گه‌وره‌تر ده‌هاوێن و ئه‌وه‌ی که ناویشان ناوه ئاژاوه پوچ و پوچتر ده‌بێته‌وه.
که‌مال چۆمانی - ستانده‌ر: ئێوه له رۆژێکدا چه‌ند جار سایته‌که‌تان تازه ده‌که‌نه‌وه؟ به کورتی چۆنییه‌تی تازه کردنه‌وه‌ی وێبسایته‌که چۆنه؟ ئه‌ی ئایا هه‌موو ئه‌و وتار و هه‌واڵانه ده‌خوێننه‌وه که پێویسته سه‌رنووسه‌ر بخوێنێته‌وه؟
دارا ئه‌حمه‌د: سه‌ره‌تا ئێمه هه‌رڕۆژ جارێک ماڵپه‌ڕه‌که‌مان تازه ده‌کرده‌وه، به‌ڵام دوایی هه‌ستمان کرد که هێشتا ئه‌وه‌ی به راستیی نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووسه هه‌بوونێکی ئه‌وتۆیان نییه که کاره‌کانیان هێنده به به‌رهه‌م بێ و هێنده‌یان به‌به‌ره‌وه هه‌بێ که بتواندرێ هه‌رڕۆژ ماڵپه‌ڕێک به پوختیی و به بابه‌تی به‌سوود تازه بکرێته‌وه.. جگه له‌وه خوێنه‌ریش حه‌ز ناکا بابه‌ته‌کان به خێرایی تێبپه‌ڕن و نه‌یانبینێ ئه‌وه سه‌ره‌ڕای کاری سه‌ختی رۆژنامه‌گه‌ریی له ماڵپه‌ڕێکی رۆژانه.. بۆیه بۆ ئێستا بڕیارماندا رۆژێک نا رۆژێک تازه‌ی بکه‌ینه‌وه.
به‌ڵێ نه‌ک هیچ بابه‌تێک له لای ئێمه بێ خوێندنه‌وه بڵاوناکرێته‌وه به‌ڵکه زۆر جار به‌به‌ته‌کان له‌رووی خاڵبه‌ندیی و رێنووس و دانانی په‌ره‌گراف و هه‌ندێ لایه‌نی رێزمانی چاک ده‌که‌ین و ته‌نانه‌ت هه‌ندێک جار رێنوێنیی و ئامۆژگاریی هه‌ندێک نووسه‌ر یان رۆژنامه‌نووسی تازه‌کاریش ده‌که‌ین بۆ چاککردن و به‌پێزترکردنی بابه‌ته‌کانیان.
که‌مال چۆمانی - ستانده‌ر: هیچ باوهڕنامهیهکی رۆژنامهوانیتان هه‌یه نووسراو بێت و به‌پێی ئه‌و شه‌ڕه‌فه کاره‌کانی خۆتان رایی بکه‌ن؟
دارا ئه‌حمه‌د: ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستتان له بڕوانامه‌ی ئه‌کادیمیی رۆژنامه‌وانییه : نه‌خێر. چونکه جگه‌له‌وه‌ی هه‌ر کورد خۆی هه‌ژاره له‌و رووه‌وه ده‌سه‌ڵاتیش هێشتا ده‌رفه‌تی بۆ بهئهکادیمییبوونی میدیای خۆشنه‌کردووه یان زۆر جار له‌به‌ر تهکسبینیی سیاسیی و هزریی فه‌لسه‌فیی خۆیان رێگایان له ده‌ستپێشخه‌ریی زانستییانه و کاری دامه‌زراوه‌یی رۆژنامه‌گه‌ریی گرتووه و رێچکه‌یه‌کی پڕ له پاشگهردانیی و سه‌رلێشێواویان بۆ په‌روه‌رده‌بوون و فێربوونی کاری رۆژنامه‌نووسی داسه‌پاندووه.. ئه‌و قیچه ئه‌کادیمییه‌ی رێگاشی پێده‌درێ به سه‌قه‌تیی له‌دایک ده‌بێ، بۆ نموونه هه‌ندێک له‌و که‌سانه‌ی که ئێستا به شێوه‌ی ئه‌کادیمیی رۆژنامه‌نووس و مامۆستا و ته‌نانه‌ت راگری کۆلێژی رۆژنامهگهرییشن سه‌رده‌مانێک من و که‌سانێکی له‌بابه‌تی من فێری نامهنووسینمان کردوون به‌ڵام ئه‌وان به هۆی بازبازێنێی حیزبی و خزمخزمانێ و له‌به‌ر خاتری خاتران ئێستا خاوه‌ن بڕوانامه‌ی ئه‌کادیمیین و ئێمه‌مانانیش به‌هه‌موو جۆر و شێوه‌یه‌ک له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه راونراوین چونکه به بێ ویستی ئه‌وان رای ئازاد و رۆژنامه‌ی ئازادمان به‌رهه‌مهێناوه.. نموونه‌ش وه‌ک ده‌رکردنی یه‌که‌مین رۆژنامه‌ی ئازاد و ناحیزبی له کوردستان که رۆژنامه‌ی (ئه‌مڕۆ) و دواییش (سپێده) و ..هتد بوون.
ببوورن بڕوانامه (شه‌ره‌ف) نییه بۆ کاری رۆژنامه‌گه‌ریی، بڕوانامه ته‌نیا بۆ ئه‌وه‌یه که تۆ پیشه‌که فێر ببی نه‌ک وه‌ک جۆرێک له پاره به‌کاریبهێنی بۆ ئه‌وه‌ی له‌هه‌ر شوێنکاتێک شتومه‌کی پێ بکڕی. به داخه‌وه له‌به‌ر ئه‌و هۆیانه‌ی له سه‌ره‌وه باسمانکردن تا ئێستا رۆژنامه‌نووسانی بێ بڕوانامه و ده‌ره‌وه‌ی سه‌ندیکا زه‌رده حیزبییه‌که‌ی رۆژنامه‌نووسان دڵسۆزانه‌تر و راستگۆیانه‌تر کاری جوانتر ده‌که‌ن و ره‌وشتی رۆژنامه‌نووسیی ده‌پارێزن و قورساییان پتره له‌سه‌ر ره‌وتی به‌ره‌وپێشه‌وه‌چوونی کاری رۆژنامه‌گه‌ریی.
که‌مال چۆمانی - ستانده‌ر: زۆر جار هه‌واڵ بڵاوده‌کرێته‌وه له شوێنی تریش هه‌مان هه‌واڵ هه‌یه و هیچ جییاوازییهک له ناوه‌ڕۆکی هه‌واڵدا نییه، که‌چی رۆژنامه‌که ده‌نووسێت تایبه‌ت به خۆیه‌تی. چۆن بکرێت کۆنتڕۆڵێک بۆ مێدییای ئه‌لکتڕۆنی بکرێت و ئه‌و فه‌وزایه‌ی هه‌یه نه‌مێنێت؟
دارا ئه‌حمه‌د: ده‌رکه‌وته‌یه‌کی سرووشتییه که هه‌واڵ له زۆربه‌ی ماڵپه‌ڕه‌کان به یه‌ک ناوه‌رۆک بڵاوببێته‌وه چونکه هه‌موویان له ئاستی توانای مادیی له دهوروبهرێکن و سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵ په‌یداکردنیان یه‌که و ئه‌گه‌ر سوودیش له‌یه‌کدی وه‌ربگرن هه‌ر ئاساییه به‌ڵام مه‌سه‌له‌ی (تایبه‌ت به خۆی) تا راده‌یه‌کی زۆر کارێکی گاڵته‌ئامێزه و هیچ سوودێک به خوێنه‌ر نادا و زۆربه‌ی کات جگه له ستایش و بهخۆداههڵدانێکی ساده و بێزوهر به ماڵپه‌ڕه‌که هیچ واتایه‌کیدی نابه‌خشێ. ئێمه زۆر به که‌میی ده‌نووسین ئه‌و هه‌واڵه(تایبه‌ته به ماڵپه‌ڕه‌که‌مان)، ئه‌و جارانه‌ش که ده‌ینووسین ئه‌وه له‌به‌ر ئه‌وه نییه که هه‌واڵه‌که ١٠٠٪ سهربهخۆمانه له سه‌رچاوه‌ی خۆمان به‌ده‌ستمان هێناوه به‌ڵکه بۆ چه‌ند شتێکی له‌و بابه‌تانه‌یه: دڵنیاکردنه‌وه‌ی خوێنه‌ر له راستیی هه‌واڵه‌که، ئادهبوونمان بۆ لێپرسینه‌وه له دادگا و ههرشوێنێکیدی، پاراستنی ئه‌و نهێنیانه‌ی که مه‌ترسیدارن بۆ گیان و ناوزڕاندن و په‌یدابوونی توندوتیژیی و تێکچوونی ئاسایشی تاک و کۆ، ...هتد.
ئه‌من هیچ ئاژاوه‌یه‌ک له‌و باره‌وه له نێوه‌ندی ماڵپه‌ڕه‌کان نابینم.. ئه‌وه ته‌نیا ده‌سه‌ڵاته که به هۆی بڵاوکردنه‌وه‌ی هه‌ندێک هه‌واڵ له‌لایه‌ن ماڵپه‌ڕه‌کانه‌وه ته‌نگه‌تاو ده‌بن و ئه‌و قسانه و چه‌ندین پڕوپاگه‌نده‌ی ژههراوییتر له ده‌زگایه بێ ئاست و سه‌رکوتگه‌ره‌کانیان بڵاوده‌که‌نه‌وه، ئه‌گه‌ر ئاژاوه‌یه‌ک هه‌بێ یان ماڵپه‌ڕێک نه‌توانێ رێز له خۆی و خوێنه‌ران بگرێ ئه‌وا هورده هورده خوێنه‌ری نامێنێ و هه‌ر خۆی زیان به خۆی ده‌گه‌یه‌نێ و مایه‌پووچ ده‌بێ ، بۆیه ئێمه له‌گه‌ڵ هێچ سانسۆر و کۆنترۆڵکردنێکدا نین هه‌ر که‌سێکیش بیه‌وێ کونترۆڵی رۆژنامه و رۆژنامه‌نووسان بکا ئه‌وا وه‌کو ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی خۆمان ریسوا ده‌بێ که له کۆمه‌ڵێک پێنووسبهدهستی ده‌ربار و حیزبیی سه‌ندیکایه‌کی زه‌ردی دروستکردووه و به‌سه‌ر رۆژنامه‌نووسانی داسه‌پاندووه و کۆمه‌ڵێک ده‌زگای میدیاییان بۆ راپۆرتنووسه‌کان دروستکردووه و له‌و دواییانه‌ش یاسیهکی سه‌رکوتگه‌ر و کۆنه‌په‌رستانه‌یان بۆ کاری رۆژنامه‌گه‌ریی داتاشی.
که‌مال چۆمانی - ستانده‌ر: ئایا وێبسایتی ئه‌مڕۆ، توانیوییه‌تی چی بکات و ئه‌و گۆڕانکارییانه چین که ئه‌مڕۆی پێ ده‌ناسرێته‌وه؟
دارا ئه‌حمه‌د: ئه‌مڕۆ هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه وه‌ک یه‌که‌مین رۆژنامه‌ی ئازاد و بێلایه‌ن و ره‌خنه‌گر و ئێستاش که ماڵپه‌ڕی ئه‌مڕۆ درێژه‌پێده‌ریه‌تی خۆی به به‌رهه‌ڵستکاری ئه‌و ده‌سه‌ڵاته خێله‌کیی و گه‌نده‌ڵکاره زانیووه.. بێگومان به‌پێی بوون و قه‌ڵه‌مڕه‌وی خۆی کارتێکردنی خۆی هه‌بووه له‌سه‌ر گۆڕنکارییه‌کان و ئه‌و کاره‌شی کردووه و ده‌کا که له‌پێناوی دامه‌زراوه، دیاره سیما و ناوه‌رۆکێکی تایبه‌ت به‌خۆشی هه‌یه به‌تایبه‌تیش له لایه‌نی سه‌ربه‌خۆیی و ره‌وتی چه‌سپاندنی ئازادیی راده‌ربڕین و ئازادیی رۆژنامه‌گه‌ریی.. به‌ڵام چاکتر وایه ئه‌و پرسیاره له خوێنه‌ران بکرێ.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست