خاوەنى كوردستان نێت، سەر بە دەزگاى پاراستنە..
Tuesday, 20/07/2010, 12:00
لەمێژەوە، بەشداریم لەم سایتەى كوردستان نێتدا كردووە بە نووسین، ناوبەناو وتارەكانم دژ بە دەسەڵات بڵاو دەكردەوە، بەڵام لە دواى سەرەتاى ساڵانى دووهەزارەوە برایەك لە سایتێكى هەندەرانەوە بە ئیمەیل ئاگادارى كردمەوە كە چیدى لە سایتى كوردستان نێتدا وتارەكانم بڵاو نەكەمەوە، لەبەرئەوەى ئەم سایتە ئیش بۆ دەزگاى پاراستن دەكات، ئایا راستە ئەم بەڕێزە لە هۆڵەندایەو هیچ پێویستییەكى بە هیچ دەزگایەكى ئەم كوردستانە نەماوە، لەوێ لە هەر رێكخراوێكى هۆڵەندى ئازادیخواز داواى یارمەتى و مادى و مەعنەوى بكەیت یارمەتیتان دەدەن، ئەم پیاوە، ئیشى ئەوەیە كە ئیمەیل و ناوونیشانى نووسەرە بوێرو دژ بە دەسەڵات (بە تایبەتى پارتى) پێشكەش بە دەزگاى پاراستن دەكات..
دواى ئاشكراكردنى ناوو وێنەو ئیمەیلى سەردەشتى جوانەمەرگ لە لایەن ئەم كەسەوەو لەڕێى ناوو ئیمەیلى كچێكى وەهمییەوە كە درۆ بووەو پاراستن یارمەتیداوەو پێدانى زانیارییەكان و بوونەهۆى شەهیدكردنى ئەم رۆژنامەنووس و قوتابى و گەنجە بوێروئازایە، ئیدى كەسایەتى ئەم كەسە بۆ هەموو لایەك ئاشكرابوو، ئێستاش هەموو رۆژێك لە سایتە بەدناوو سیخوڕەكەیدا، بە وتارى ئەم و ئەوى بەكرێگیراو یان بە ناوى وەهمییەوە وتارگەلێك بڵاو دەكاتەوە كە دابەزنە سەر سایتێكى بوێرو ئازاى وەكو كوردستانپۆست، چونكە چاك ئەزانێت كە سایتى كوردستانپۆست توانى وەرەقەى سووتاوى ئەم پیاوە ئاشكرا بكات و شوناسە سیخوڕییەكەى بۆ هەموو نووسەران ئاشكرا بكات..
تكاى گەورەم لە نووسەرانى بوێرو ئازادیخوازو دژ بە دەسەڵات ئەوەیە كە لەمەودوا لە سایتى كوردستان نێتدا هیچ وتارو نوسینێك بڵاو نەكەنەوە و ئیمەیلەكانتان دەچێتە دەزگاى پاراستن و رۆژانە خەڵكانێك هەن كە ئاگادارم ئەكەنەوە كە لە كەسانى وەهمى و نەزانراوەوە ئیمەیلى هەڕەشە ئامێزو گاڵتەجاڕو تۆقێنەریان بۆ ئەچێت، لەبەرئەوە ئەو كەسانەى كە بێپشتوپەناو ئازادیخوازن با لەم سایتە بەدناوەوە نوسینەكانیان دژ بە دەسەڵات و گەندەڵییەكانى بڵاو نەكەنەوە.. چونكە ئەم سایتەو مەبەستە گڵاوەكانى بۆ هەموو كەسێك ئاشكرابوو.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست