کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


وەلامێك بۆ بەناو ئەفسەرێكى ئاسایش

Tuesday, 10/05/2011, 12:00


ئەفسەرێكى هاتوچۆ

 من سەرەتا باش ئەزانم بەرێزت ئەفسەرى ئاسایش نیت چونكە ئاسایش هیچ شتێكى شاراوەى نیە لەگەل بەرێز سەرپەرشتیارى ئیدارەى گەرمیان و هەر كەم و كوریەك هەبێت لەهەر دامودەزگایەك راستەوخۆ ئاگادارى بەرێزیان ئەكەنەوە بە نوسراوێك- بەرێزان من نامەوێ باسى ماندوبونى بەرێوبەرێتى بەشى مۆلەت بكەم لە هاتوچۆى گەرمیان چونكە خەڵكى بەشەرەفى گەرمیان خۆیان شایەت حاڵى ئەو ماندوبونەن وە ئاگادارن لەوەى چەن بەرێزو حورمەتەوە وەچەن بەبێ رۆتینات وە بەئاسانترین رێگا ئیش وكارەكانیان بۆ بەرێدەخرێت 0 ئەگەر باوەر ناكەن ئەوە خۆتان خەڵكى گەرمیان بدوێنن لەسەر ئیش وكارەكانى ئەم بەشە بەرێزان ئەو كەسەى كە شتى نابەجێى نوسیوە لەسەر ئەم بەشە دلنیاتان دەكەمەوە دورە لە راستیەوە ئیمە لەبەر ئەوەى خەڵكى ناوچەكە هەموى كەس وكارى شەهیدو ئەنفالن كارئاسانى تەواومان بۆ كردوە لەچوارچێوەى یاسادا واتا بەبێ رۆتینات .ئەو كەسەى ئەلێت بەپارە ئیش كراوە دیارە چاوى هەڵنایەت بەو خزمەتەى ئیمە كە بەخەلكى گەرمیانمان كردوە.وە ئەو كەسە دڵنیام بۆ بەرزەوەندى تایبەتى خۆى ئەو ووتە چەوتانەى نوسیوە چونكە زۆر شت بەتایبەتى لەدامودەزگاكاندا دەكرێت و دەنوسرێت بۆ بەرزەوەندى تایبەتیە بەلام هاولاتیان پێى نازانن.براى بەناو ئەفسەر ئێمە ئەركى پیرۆزى خۆمان جێبەجێ ئەكەین تۆش لەبرى دەسخۆشى بوختانمان بۆ هەڵواسە {كورد وەتەنى پەتى درۆ تەمەنى كورتە زوو ئەبچرێت}
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە