کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


د.بەرهەم ێاڵح ئاگادارى گەمەى سیاسى وەزیرى ناوخۆ و لیوا مەریوانبە

Wednesday, 20/04/2011, 12:00




بەڕێوەبەرایەتى هاتوچۆى سلێمانى یەكێك بوو لەو بەڕێوەبەرایەتیانەى كە بە شایەتى زۆرینەى هاوڵاتیان بەڕێوەبەرایەتییەكى چالاكو خزمەتگوزار بوو. دەڵێم بوو !!!! واتە ساڵانى رابردوو سەردەمى بەریزان لیوا عومەرو عەمید فەرەیدون كە ئەوپەڕى لەگەشەسەندنو داهێنانێكى بەردەوام بوو، تەنانەت ئاستى مردن بەرووداوەكانى هاتوچۆ لەئاستێكى عەقڵانى و كەمبوو، هەروەها ئەوپەڕى تەبایىو كاركردنى دڵسۆزانە لەلایەن ئەفسەرانو كارمەندانى ئەو بەڕێوەبەرایەتییە هەبوو، چونكە ئەو دوو بەڕێوەبەرە توانیان بە سەلیقەو رێزى بەرامبەر وا لەئەفسەرانو كارمەندان بكەن كە پەرۆشبن بۆ شارو خەڵكو هاتوچۆ.
پاش روداوەكانى هەڵبژاردنى 25/7 و بەتۆمەتى بیروراى جیاواز عەمید فەرەیدون لەكارخرا، بەڵام بەئێستاشەوە بەشاهیدى هەموو لایەك باس لەبەتوانایىو پاكى ناوبراو دەكرێت، لەورۆژەوە بارودۆخى ئەو بەڕێوەبەرایەتییە ناجێگیرەو كارەكان لەپاشەكشەدانو مردنو برینداربوون لەزۆربووندایە، هەروەها دروستبوونى تەكەتول و ناڕێكىو ناتەبایى بەرچاودەكەوێت، لەروویەكیتریشەوە ئەو ئەفسەرو كارمەندانانەى كە بە پەرۆشىو دڵسۆزى ناسرابوون ئێستا لەقۆناغى بێدەنگىو كەمتەرخەمین چونكە وەكو خۆیان دەڵێن ئەو بەڕێوەبەرەى كە بۆمان دانراوە كەسێكى نەخوازراوەو رۆژانە سوكایەتیان پێدەكاتو لەرۆژنامەكاندا بەدز لەقەڵەمیان دەدات.
زۆر باس لەم لیوا مەریوانە كراوە، بەڵام حیزبو حكومەت لەبەر ململانێىو گێژاوى خۆیان زەلیل بوون لەبەردەم لابردنى ئەو موراهیقەو خواستى سەرجەم بەڕێوەبەرایەتیان پشتگوێ خستووە كە ئێستاش وایكردووە هیچ هەیبەتێك بۆ حزبو حكومەت نەماوە كە بى كومانیش هەر نەیماوە و باجى ئەم پشتگوێ خستنە دەدەن بە دڵنیاییەوە.
ئەوەى دەمەوێ باسى بكەم و پێمان خۆشە د.بەرهەمو لایەنە پەیوەندیدارەكان بیرى لێبكەنەوە:_
كاتێك كە سەرۆكى حكومەت بەفەرمانى رەسمى دەریبڕێت كە لیوا مەریوان لابەرێتو ئاوێك بكات بەو ئاگرەدابكات، كەچى پاش چەند رۆژێك لیوا مەریوان ئەفسەران كۆدەكاتەوەو خۆى بادەدات بەوەى وەزیر فەرمانەكەى راگرتووە بەو بیانوەى كە راو سەرنجیان وەرنەگیراوە، ئێمەش دەپرسین لەكوێى ئەم دنیایە هەیە سەرۆكى حكومەتێك نەتوانێت بەڕێوەبەرى فەرمانگەیەك لابەرێت؟ ئیتر چۆن دەتوانێ هەنگاوى گەورەتر بنێت؟ هەروەها كاتێك كە عەمید فەرەیدون لابرا لەسەر بیروراى جیاواز بۆچى وەزیرى ناوخۆ هیچ هەڵوێستى نەبوو خووەزیرى ناوخو باش دەیزانى ناوبراوجەند كەسیكى بە تواناوبە ئە مە ك بوو
د.بەرهەم ێالح ئەم كارەى وەزیرى ناوخۆ لەتێڕونانینى زۆرینەى ئەفسەرانو كارمەندانى هاتوچۆ بەم شێوەیە دەخوێنرێتەوە:
وەزیرى ناوخۆ لەرابردوو و لەئێستاشدا بەشێوەیەكى راستەوخۆو ناراستەوخۆ سەرپەرشتیارى دەزگاى پارستن بووە واتە دەزانێ چى دەكات بۆ پارتىو سیاسەت دەكات لەپەیڕوكردنى كارەكەیدا، لەلابردنى لیوا مەریوان كە بێ رێزى بەفەرمانو ئیمزاى سەرۆكى حكومەت كرد لەبەرخاترى ئەو لیوا مەریوانەى كە لەلایەن هاتوچۆ پێى دەوترێ لیوا (كەریوان) واتە بە كەر ناوزەندى دەكەن. بەڵكو وەكو باسمانكرد ئەو سیاسەت دەكاتو ئەم چەند ئامانجەى پێكا:
1-بەبیانووى پرس نەكردن بە وەزارەت فەرمانى سەرۆكى حكومەت شكێنرا و هەیبەتى سەرۆكى حكومەتیش گومانى خرایەسەر و سوكایەتى پێكرا بەڕێزیشتان باش دەزانن پارتى چەند بە ەبرنامە لەهەوڵى ئەم پرسەدایە.
2-دروستكردنى دووبەرەكى لەنێوان د.بەرهەمو هێرۆ ئیبراهیم ، چونكە ئێستا ئەو بۆچوونەش هەیە كە گوایە ئەمە سیناریۆى د.بەرهەمە بۆ رازیكردنى هێرۆخانو بوترێت د.بەرهەم دەیەوێت لیوا مەریوان لابەرێت، بەڵام وەزیر رەزامەند نییە.
3-كاتێك هێرۆخانو باڵى گشتى ئۆكەى نەدەن بە بەڕێوەبەرێك پارتى بەخۆشحاڵییەوە كار لەسەر ئەوەبكات ئەو بەڕێوەبەرە بهێڵێتەوە و كار بۆ دروستكردنو قوڵكردنەوەى ململانێكان بكات.
4-مەڵبەندى رێكخستنى سلێمانى بەبێ دەسەڵاتو زەلیل لەم هاوكێشەیە دەركەوتن.
5-لەم كاتە هەستیارەدا مانەوەى لیوا كەریوان لەكۆتایدا ئاژاوەو مانگرتنى لێدەكەوێتەوە، ئەمەش ئەوەندەیتر كابینەكەى د.بەرهەمو یەكێتى لەبەرچاوى خەڵك سوكتر دەكات، ئەمە ئاواتى پارتیشە.
لەكۆتایدا مەڵبەندى رێكخستنو د.بەرهەم ئەگەر ئێوە كێشەى هاتوچۆى سلێمانیتان بۆ چارەسەر نەكرێ دڵنیابن ئێمەى ئەفسەرانى هاتوچۆ خۆمان بەرێگاى تایبەتى چارەسەرى ئەكەینو تەناها ئەوەندە دەڵێین رێز لەئیمزاكەى خۆت بگرە.
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە