شۆڕشێكى فكرى نۆى خواستى خەڵكى بەشەڕەفى كوردستانى باشوره
Monday, 16/11/2009, 12:00
برایان خوشكان خۆتان باش دەزانن كە لە كوردستانى باسور گوزەران جۆنە وابزانم كە من بە هەڵەدا نەجوبم ئێستە سستەمى كۆیلایەتى لەكوردستان پەیڕەو دەكرێت بۆ ڕونكردنەوەى سستەمى كۆیلایەتى سەیرى ئەم خاڵانە بكەن .
1 .نەبونى یاسا و نەبوونى دادپەروەرى بۆهەموان و قۆرغ كردنى دەسەڵاتى دادگا بۆ بەرژەوەندى كۆمەڵیك وەنەبونى دەستورێكى ڕون ودیار
2 . پۆست و دەسەلات بو خەلكى ماستاوجى و نەشیاو دانانى وەزیرەكان لەسەرئەساسى حیزبایەتى و ماستاوجیەتى و هین و خۆفروشى
3 . سەروەت وسامانى ولات بۆ كۆمەڵیك گەندەل و خۆفرۆش و پیاوى بێگانە
4 . حیزب و پیاوانى حیزب هەموشتیكن بەبێ ئەوەى خاوەنى هیج بڕوانامەیەكى ئەكادیمى بن
5 . دامەزراندن لەدامودەزگاكان لەسەرحسابى حیزبایەتى وخزم خزمینە و پیاوى ئەم و ئە و بى گویدان بە بڕوانامە
6 . دانانى سستەمى وڵات بەڕێوەبردن لە ڕیكاى خەلكى ناشارەزا لە هە مو بوارەكان
7 . كۆیلەكردنى میلەت و وەكو ئامێر بەكارهێنانیان بەبەرامبەر بڕیك ئیمتیاز وپارە كە
لە بنچینەدا ئەوكەسە مافى خۆیەتى بەشێكى لە ئابورى كوردستان بەربكەویت
8 . دروست كردنى میلیشیا بەناوى جوراوجور بۆ داپڵوسینى خەلك بێ گویدان بە یاسا
9 . نەبونى روحى نشتمانى لە سەركردایەتى كوردیى ئیمڕودا وە كاركردن بۆ بنەماڵە و حیزب وە خۆفرۆشتن بە هەمو دەزگاجاسوسیەكانى دەوروبەر بەرامبەر مانەوە لە دەسەڵات و دزینى سەروەت و سامنى نشتمان
10 . كاركردن بۆپیش فرۆش كردنى نەوتى كوردستان بۆ بەرژەوەندى بنەماڵە و حیزب
11 . كاركردن بۆ نەهێشتنى عیزەت و كەرامەتى هاوڵاتیان بۆئەوەى بتوانن زور بەئاسانى بیان كڕن
زۆر شتى تر كە هەمو خەلكى كوردستان دەیزانن
شۆڕشێكى نوێ
وەكو هەمومان بینیمان كەلە هەڵبژاردنەكانى ئەم جارە خەلكى كوردستان بڕیارى خۆى دا بەڵام داخەكەم ئەمریكا ریگاى پێدان كە ئەم جارەش فێل وتەزویربكەن
بۆگورینى ئەم دەسەڵاتە دەبیت میلەت بڕیار بدات وە نەهیڵیت چیتر ئەمریكا یارى بەچارەنوسى 5 ملیون كەس بكات
1 . پێویستە برادەرانى هەڵسوراو كوردپەروەر كە دوربوون لە كارى حیزب حیزبینە لە ئەوروپا و هەندەران و ناوەوە بەگشتى كاربكەن بو قەناعەت پێكردنى ئەمریكا و اسرائیل كەبەسە چیتر ئەم میلەتە كۆیلە نەكریت و ئازادبكریت لە كۆیلایەتى ئەویش لەڕێگاى كەناڵى دبلوماسى كە هیجیش نەكرا گڕتنەبەرى ڕیگاى خۆپشاندان لەبەردەم پەرلەمانى هەمو وڵاتانى دونیا بێ پجڕانەوە تاكو خواستى گەل دەسەلمینریت
2. ڕیك خستنى هێزیكى فكرى لە خەلكى بەتواناو كورد پەروەر كە دور بوببن لە حیزب حیزبینە وەسەركردایەتى كردنى خەلك و گەڕاندنەوەى ڕوحى نیشتمانى بۆهاوڵاتیان
3 . هاتنە گۆڕەپانى ئەو هێزە فكریە بە سەروكایەتى ئەوخەڵكەپاكەى كە لە دەرەوەو ناوە تاكو ئیمڕۆ ڕۆژێك لە ڕۆژان حیزب حیزبینە یان نەكردوە وە بەشدارى كردنیان لە گورەپانى سیاسى و هەڵبژاردنەكان بۆگیڕانەوەى متمانەى گەل بۆخویان
4 . ڕێكخستنەوەى میلەت بۆگۆڕینى دەسەڵاتى بنەماڵەى و حیزبى بۆ دەسەڵاتیكى دیموكراتى ڕاستەقینە و ڕاست ودروست
5 . سەروەرى كردنى یاسا بۆ هە موان
6 . كاركردن بۆدروستكردنى میدیایەكى خۆمالى بو گەیاندنى پەیامەكانیان بەخەڵكى كوردستانى عراق
7 . جۆش دادانى میلەت بوداهێنان و ڕێك خستنەوە وگەڕاندنەوەى متمانە
8 . كاركردن بۆگیرانەوەى ئەوبەشە كەمینەى میلەت كە كڕداراوە لە لایەن دەسەڵات وە هێنانەوەیان بۆ ڕیزى گەل ونشتمان
لەگەل ڕیزمدا
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست