PJAKنوێنەرى ڕاستەقینەى گەلى كوردى ڕۆژهەڵاتە
Friday, 22/01/2010, 12:00
زۆر جار كەسانى نەخوێندەوار و سیاسەتنەزان جاش و بەكرێگیراو و فایلدارەكان تۆمەت و ڕەخنەى نادروست بۆ پارتى ژیانى ئازادى كوردستان دروست دەكەن بەڵام ئەوەى لاى من جێگەى سەرنج بوو ئەوەیە كەئەو پارتە توانیویەتى ببێتە نوێنەر و خاوەنى ڕاستەقینەى گەلى كورد لەڕۆژهەڵاتى كوردستان بەڕژێمى فاشیستى بەناو ئیسلام بڵێت گەلى كورد بێ خاوەن نیە ئەوەشیان تەنیا لەچوارچێوەى قسە و گوتاردا نەهێشتەوە بەڵكو خستیانە بوارى پراكتیكەوە خاڵێكى ترى گرینگ ئەوەیە پارتى ژیانى ئازادى كوردستان جیاواز لەهەموو پارت و ڕێكخراوێكى تر پەناى بۆ كارى تیرۆریستى نەبرد بەڵكو ئەوەى كارەكەى كردووە تەنیا ئەویان بەسزاى سەخت گەیاند ئەوەى جێگەى دڵخۆشى ئێمە بوو كەلەكاردانەوەى لەسێدارەدانى فەسیح یاسەمین و ئیحسانى فەتاحیان ئەو كەسەى كەئیمزاى لەسێدارەنەكەى كرد بەسزاى گەل گەیەنرا بەندە دەست خۆشى لەپارتى ژیانى ئازادى كوردستان دەكات و داواى لێدەكات درێژە بدات بەخاوەندارێتى گەلى كورد و ڕێگە نەدات تەنیا دڵۆپەیەك خوێنى گەلى كورد بەفیڕۆنەچێت گرینگترین خاڵیش لێرەدا ئەوەیە كە خانەنشین و پارتە بەسەرچووەكان كەتائەم چركەساتە خزمەتى بەرژەوەندیەكانى پارتى و یەكێتى دەكەن چیتر بالوێرەى كوردایەتى لێنەدەن و خەڵكى هەژارى ڕۆژهەڵات هەڵنەخەڵەتێنن گەلى كوردیش لەڕۆژهەڵات پێویستە ئەم ڕاستیە باش بزانێت كە تەنیا پارتێك نوێنەرایەتى ئیرادەى گەلى كورد بكات پارتى ژیانى ئازادى كوردستانە بەو هیوایەى ئەوەى كارى یەكەم جار و دواكارتان نەبێت كوردەوارى جوان دەبێژن ئەم جەژنە بكەیت هەزارى ترى لەدواوە بێت بەڕێزان لەپارتى ژیانى ئازادى كوردستان ئەوەى ئێوە كردتان بۆ گەلى كورد لەڕۆژهەڵات دەركەوت كەبێ خاوەن نین و چیتر ئەم زوڵمە قبوڵ ناكەن كەبەزۆر بەسەریاندا سەپاوە جارێكیتر پێویستە سیاسەتنەزان و جاشەكانى ساواك و كرێگرتەكانى ئیتڵاعات دان بەم ڕاستیەدا بنێنن كەپارتى ژیانى ئازادى كوردستان نوێنەرایەتى ڕاستەقینەى ئیرادەى گەلى كورد دەكات كاتى ئەوە نەماوە حیزبە مردوەكانى ڕۆژهەڵات وەكو دیموكرات و كۆمەڵە و ئەوانى تر بەسەرچوونە پێویستە بخرێنە زبڵدانى مێژوو یان تەنەكەى خۆڵەوە بۆ ئەوەى چیتر بالۆرەى نوێنەرایەتى گەلى كورد لێنەدەن و نەبن بەڕێگریش لەبەردەم خەباتى پارتى ژیانى ئازادى كوردستان چونكە پەژاك شێَرانە هاتۆتە مەیدان دروشمى ئیدى بەسەى بەرزكردۆتەوە بەر لەهەر كارێكیش دوژمن ئاگاداردەكاتەوە بەڵام دواجار ئەگەر هەربەردەوام بوو ئەوا ئەوكات ناچار دەبێت بەو سزایەى بگەیەنێت كەپێویستیەتى جارێكیتر دەست خۆشى لەPJAK دەكەم و هیواى تەمەن درێژى و سەركەوتنى یەكجارەكیان بۆ بەئاوات دەخوازم هیوام ئەوەیە ببن بەو نوێنەرەى كەگەلى كورد لەڕۆژهەڵات چاوەڕێیان دەكات///
[email protected]
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست