ساتیرە ووتاری ٣١ ئاب لە پەرلەمانی کوردستان
Friday, 31/08/2012, 12:00
بەڕێزان سەرۆکی پەرلەمان ئەرسەلان بایز
به‌ڕێزان پەرلەمانتاره تووتییه‌کانی ئەسپەکەی تەروادە و ئەسپەکەی ژێر مەلا مستەفا.
ئەندام پەرلەمانە بی دەسەڵاتەکانی بزووتنەوەی گۆڕان.
ئەندام پەرلەمانە ئیسلامیی و دوکاندارەکانی ناو دەسەڵاتی مافیای کوردی وجێبەجێکەری ئەجێندای تورکی ودەرەکی.
سوپاستان دەکەم بۆ ئەو فرسەتەی کە بۆ یەکەم جار پێتان دام بۆ پێش کەشکردنی ئەم ووتارەم بە ئامادەبوونی جەنابی سەرۆک بارزانی ، سەرۆکی عەشیرەتی بارزان و هەزار نێرە پیاوه‌که.
ئەمڕۆ کە ١٦ ساڵ بە سەر ٣١ ئابدا تێدەپەڕی و لێرە لەم جێگایە کە کاتی خۆی پێش ١٦ سال کرا به گەراجی دەبابەکانی بەعسی ئەنفالچی لە لایەن خودی جەنابی سەرۆکی هەرێمەوە. وا هەموومان بەیەکەوە وەک مێژوویەک له‌گه‌ڵ بنەماڵەی جەنابی سەرۆک یادی دەکەینەوە و پیرۆزبایتان لێ دەکەم، کە بەڕاستی دەبێت گەلی کوردستان بۆ هەتا هەتایە پەندی لێوەرگرێ و هەمیشە بەبیر نەوەکانی داهاتوومانی بهێنینەوە.
ئەی پیرە شێرەکەی ناو ماڵی خۆت، جه‌نابی سه‌رۆک! ئه‌ی ئه‌و که‌سه‌ی لە ئاست کێشە شەخسێ کانی خۆت لەگەڵ مالیکی و بەغدا کزۆڵه و لە هەولێر و دهۆکیش دڕنده پەلامار و خۆت تاو دەدەی، ئه‌ی ئه‌و که‌سه‌ی هه‌میشه شکست ده‌هێنیت و هێشتا خۆت به سه‌رکه‌وتوو ده‌زانیت ژێربەژیریش سەرت شۆڕ دەکەی و سازش دەکەی!
ئەی سەرۆکی هەموو جاش وئەنفالچییه‌کان، ئەی باوکی مەسرور و مەنسور و مه‌کروهـ و مه‌نبوز و هه‌موو ئه‌وانی تر. هه‌ی دۆڕاو و دۆڕاو دۆراو، ئەی کوڕی دایک و باوکی خۆت. ئه‌ی باوکی ئاشبه‌تاڵ و دایکی مارگرێتاکوژ.
جەنابی سەرۆک پێمان بڵێ کامه بیرە نەوتی کوردستانه خۆت و برزا په‌روه‌رده‌بووه‌که‌ی که‌ره‌جت هەڕاجی ده‌کەن؟ کامه پلان داناوه 31ی ئابێکی تری تیا دروست بکه‌نه‌وه! له‌گه‌ڵ تورکی دوژمنی گەلی کورددا جێبه‌جێ ده‌که‌ن!؟
بەڕێزان ئامادەبووانی ئه‌م پەرلەمانه پیسه! هەموولایەکمان باش دەزانین کە ٣١ ئاب مۆرێکە بۆ هەتاهەتایە بە ناوچەوانی کاک مەسعود و بنەماڵە و حیزبەکەیه‌تی.
جه‌نابی سه‌رۆکی په‌رله‌مان و ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌کان، به ده‌ستی ئه‌م سه‌رۆکی هه‌رێمه‌تان ئاشبەتاڵێك و٣١ ئابێکی تر به‌ڕیوه‌یه، خۆتان ئاماده‌بکه‌ن با ئێره جێبهێڵین! وا مه‌سعود داوای کردووه سوپای داگیرکه‌ر جارێکی تر بێته‌وه لاتان، وا سوپاکه‌ی ده‌یه‌وێت ئێره بکاته ئاوده‌ست و پیسایی پێدا بکات، هه‌ڵسن بۆنی خۆتان بکه‌ن، بۆنتان لێیه! ته‌ماشای کورسییه‌که‌ی ژیر خۆتان بکه‌ن، پیسایی پێوه‌یه! له جله‌کانتان بڕوانن پیس بووه، ئه‌ی نابینن جامانه‌که‌ی سه‌رۆکی هه‌رێم ره‌نگی گۆڕاوه؟! له لای ئێوه له‌سه‌ری ده‌کات و بۆ بێگانه‌ش رایده‌خات؟!
بەڕێزان لە کۆتایدا دەڵێم و وەبیرتان دەهێنمەوە، کە ٣١ ئاب ڕۆژێکی زۆر دەگمەنە، چونکە هیچ گەلێک ئەوەی لێنه‌قه‌وماوه، کوردیش رانه‌مه‌ڕێکی بێ شوانه، خاوه‌نه‌که‌ی گورگی ده‌هێنێته سه‌ر!
ئێوه‌ش جگه له زمان له گیرفان له ده‌ستی شایه‌تمان! هیچتان پێ نییه نمایشی بکه‌ن، ئێوه پێویستان به غیره‌ته، نیتانه! ئیوه پێویستان کرامه‌ته، له بیرتان چووه بۆ ئێره‌ی بهێنن! ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ خۆتاندا هێناوتانه بۆ ئێره! سه‌یاره‌یه‌ک و دوو حمایه و زمانێکی درێژه له‌به‌ر پێی ئه‌م سه‌رۆکه‌دا راتان خستووه.
بۆیه ئه‌م سه‌رۆکه هه‌رچییه‌کتان پێ بکات ئێوه قبووڵی ده‌که‌ن!
هەولێری یەکی میوان لە پەرلەمانی کوردستان
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست