کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


وەفدى دیوەخان یا وەفدى كوردان

Monday, 22/10/2012, 12:00






ئەگەر بیتو دیقەتیكى ئەم وەفدە بدەین كە چۆتە بەغدا پاش لیدوانەكانى دوینێ شەوى میدیاى عەرەبى وشوین و بەریوەچوونى كۆبونەوەكان خالە باسكراوەكان دەبینین كە ئەم وەفدە(نە كوردیە و نە یاساییە و نە بۆ داكۆكى لە مافەكانى كوردە) بەلكو ئەم وەفدە وەفدیكى سولحى عەشایەرى زیاتر پیوە یە كە لە دیوەخانى پارتى دەست نیشان كراوە بۆ ئاسایی كردنەوەى بارودۆخەكە پاش ئابروو چوونى بارزانى كە خۆى جاریكى تر وا بەئاسانى ناتوانیت بەرامبەر مالیكى بوەستیتەوە.

.با ئیستا بیینە سەر شیوازى وەفدەكەو سێ خالەكەى سەرەوە شی بكەینەوە.یەكەمیان ئەو كەسایەتیانەى كە لە وەفدەكەدان سەرۆكەكەیان هیچ پۆستیكى حكومى نیە بیجگە لە حیزبى كەواتە بیجگە لە حیزبەكانى بەشداربوو كەسی ترى تیا نیە,
خالى دووەم كە نایاسییە ئەویش لەبەر ئەوەى ئەم وەفدە نەچۆتە پەرلەمانى بەغدا بەلكو چۆتە مالى(جەعفەرى)كە بەدوژمنى كورد ناسراوەو بە هەزار حال تا لەسەرۆك وەزیران لادرا و بە مالیكى گۆردرایەوە!
 جا ئیستا وەفدەكەمان چۆتە بەغدا مافەكانى كورد لەم زاتە داوابكات!

با ئیستا بگەریینەوە بۆ خالەكانى ریكەوتنەكان كە بریتیە لە راگرتنی شەرى لیدوانەكان كە بە تایبەتى دژى مەسعود بارزانیەو كەسى تر نیە وە هیچ باسی ماددەى 141 یا ناوچە دابراوەكانى تیا نەبوو تەنانەت یەكیك لە ئەندام پەرلەمانەكانى دەولەتى یاسا رایگەیاندبوو كە نابیت تەنانەت كورەكەى مەسعودى سەرۆكى ئەنجوومەنى بەناو ئاسایش جاریكى تر بلیت ناوچە دابراوەكان!
 وە هاوكاتیش ئاشتى هەورامى بە سەریكى شۆرەوە پاش ئەم هەرەشەو گورەشانەى كە دەیكرد نەوتى كوردستانى تەسیلمى شەهرەستانى كردەوە!

بەلى ئەمە كەسایەتى و كات و شوین و ئەجینداى وەفدەكەمان بوو لە بەغدا!ئەم وەفدە تەنیا مەبەستى ئەوە بووە كە هیرشەكانى سەر مەسعود رابگریت چونكە ئەم كەسایەتیە كەسیكى نەخۆشەو هەست بە زلى دەكات(داْ العزمە)ى هەیەو كە كەسیك جوینیان پیدەدات یا سوكایەتیان پیدەكات بەرگەى ناگرن وئەگەر كورد بوو ئەوا بیر لە كوشتنى دەكەنەوە وە ئەگەر بیگانەش بوو ئەوا كاسە لیسى بۆ دەكەن و كلكیان بۆ دەتەقیننەوە,
كات و شوین و ئەجینداى كۆبونەوەكان بە تەواوەتى سەلماندیان كە كورد تا ئیستا نە هیچ ریكەوتنیكى فەرمى یا یاسایی لەگەل بەغدا نیە و هەركاتیك بیانەویت تەنیا بە هیزەكانى ئۆپەراسیونى دیجلە لە كەركوكیش دەریان دەكەن و شاربەدەریان دەكەن پاش ئەوەى چەندین هەرەشەو گورەشە كرا كە نابیت ئەم هیزانە بینە كەركوك بەلام بە پیچەوانەوە هاتن و گەورەترین كاردانەوەشمان بایكوت گردنى ئاهەنگى نمایشى هیزەكەبوو!ئافەرین سەرانى خیانەت و خۆفرۆشی و جاشایەتى و میژووى پر شەرمەزارى و هەزار نەفرەت لە پیكهینەرو بەشدار بووانى وەفدى سولحى عەشایەرى و وولات فرۆشى.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە