دکتۆر که‌مال به ته‌نیا> دکتۆر که‌مال میراوده‌لی
Saturday, 11/07/2009, 12:00
سه‌ره‌تا گه‌ره‌کمه که بڵێم من نه میراوده‌لیم و نه مه‌به‌ستیشمه پێنوسه‌که‌م به ئاڕاسته‌ی پێداهه‌ڵدان ڕوه‌و دکتۆر که‌مال تاودانێکی ڕێک وه‌ربگرێت. به‌ڵکو زیاتر ئه‌وه‌ی که ده‌مه‌وێت ئاماژه‌ی پێ بکه‌م شیکردنه‌وه‌یه‌کی بچوکه له سه‌ر چۆنیه‌تی به‌کارهێنانی پێوه‌ره‌کانی بڕیاردانی هاوڵاتیانی هه‌رێمی کوردستان له مه‌ڕ ده‌ستنیشانکردنی کاندیدێکی شیاو له بۆ پۆستی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم.
وه‌کو زۆر ئاشکرایه که به درێژایی سه‌ده‌کان و ده‌یه‌کانی ڕابردو شۆڕشی ڕزگاریخوازانه‌ی کورد له هه‌ر چوار پارچه‌که‌ی کوردستان، به ته‌وژمی جیا جیا له سه‌رهه‌ڵدان و په‌ره‌سه‌ندن و ده‌سه‌ڵات گرتنه ده‌ست دا بوه له مه‌ودایه‌کی دیاریکراو دا . پاشان که وای هه‌ست پێ کراوه ببێته جێگای مه‌ترسی ، ئه‌و کات دوژمنانی سه‌رسه‌ختی ئه‌م به‌دبه‌ختترین گه‌له چه‌وساوه‌یه‌ی ئێمه له هه‌وڵی پیلان دانان دا بون و زۆربه‌ی کاتیش هاونیشتیمانیه کورده ناپهسندهکانمایان وه‌کو که‌ره‌سه‌ی ئه‌و گه‌مه خیانه‌ت ئامێزانه به‌کار هێناوه بۆ دامرکاندنه‌وه‌و لێکدانی سفر کردنه‌وه‌ی. له زیندوترین به‌ڵگه‌کان، وه‌کو ئه‌وه‌ی که عیسا پژمان له نوسینه‌وه‌ی یادداشته‌کانی دا ئاماژه‌ی پی ده‌کات چۆن چۆنی مامۆستا مه‌لا مێگهفا بارزانی مه‌شقی سه‌ره‌تایی سیخوڕیی و به‌کرێگیراویه‌تی له سه‌ر شۆڕشه‌که‌ی کۆماری مه‌هه‌باد ده‌ستی پێ‌کرد..... یان نمونه‌یه‌کی زیندوی که، کاک نه‌وشیروان مسته‌فا له کتێبه میژوییه‌کانی له که‌ناری دانوبه‌وه بۆ خڕی ناوزه‌نگ و په‌نجه‌کان یه‌کتری ده‌شکێنن دا زۆر به ڕونی باس له ته‌سلیم بونه‌وه‌ی پارتی نادیموکراتی دژه کوردستانی ده‌کات به هێزه‌کانی ساواک و ئیگلاعات و پێکهێنانی قیاده موقته به ڕیبه‌رایه‌تی ئیدریسی گۆڕبه‌گۆڕ، بۆ نه‌هێشتنی ئه‌و نوزهیهی که تازه له کۆرپه‌له ساواکه‌ی شوڕشی نوێوه خه‌ریک ده‌بو ببێته‌وه به ده‌نگ و ئومێدێک به ئایینده‌ی گه‌لێکی بێ خاوه‌ن ببه‌خشێته‌وه.......
هه‌رچۆنێک بێت، باس کردن له سه‌ر بابه‌تی خیانهتپیشهیی بنه‌ماڵه ئه‌نتی کورده ڕوزهردهکهی بارزانی مه‌گه‌ر هه‌ر له سه‌ر لاپه‌ڕه‌ی په‌رتوکه‌کانی مێژونوسان تۆمار کرابێت! هیوادارم که له دوای هه‌ڵکردنی گه‌رده‌لولی گۆڕان و به‌تاڵبونه‌وه‌ی حوکمی بنه‌ماڵه‌کانیش به شێوه‌ی کتێبی گه‌وره بێنه بڵاو کرن و بکه‌ونه به‌ر دیده‌ی خوێنه‌ران.
بێگومان هه‌ر تاکێک به لایه‌نی که‌مه‌وه کاتژمیرێک پێش به‌ڕێکه‌وتنی به‌ره‌و بنکه‌ی ده‌نگدان بڕیاری یه‌کلاکه‌ره‌وه‌ی داوه که ده‌خوازێت ده‌نگه‌که‌ی بۆ کێ و بۆ چ لیستێک بێت، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش کاری له سه‌ر یاسای متمانه به‌خشین کردوه. به‌ڵام ئایا ئه‌و پێوه‌رانه‌ی که بۆ متمانه به‌خشین به‌کاری هێناون شیاون؟ و له فه‌رهه‌نگی پێوانه‌ی کۆمه‌ڵگا شارستانی و خاوه‌ن ته‌کنه‌لۆجیه گه‌وره‌کان دا، ده‌توانن جێ ی خۆیان بکه‌نه‌وه؟ بێ گومان نا. هۆی ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ نزمی ئاستی خوێنده‌واری و کۆمه‌ڵایه‌تی و هوشیاری و گه‌له هۆکارێکی تر. یان هه‌ر له بنه‌ڕه‌ت دا ده‌گونجێ که تاک وه‌کو چۆن نوسه‌ره سوکه‌کان پێنوسه‌کانیان له هه‌فته‌بازاڕی ڕۆژنامه‌ی چاوگێڕ و ڕۆژنامه‌کانی زمانحاڵی هه‌ردو بنه‌ماڵه نێره‌که‌ره‌که به‌سه‌ر ر شه‌قامی کوردیه‌وه له وێنده‌رێ، دا هه‌ڕاج ده‌که‌ن، ده‌نگه‌که‌ی بفرۆشێت. یانیش به هۆی هه‌ڕه‌شه‌ی نانبڕین و موچه‌بڕینی مهسینهههڵگرهکانی سه‌رانی مافیای ی.ن..ک و پ.د.ک که ده‌رونی مرۆڤ دێنێته کوڵاندن، ده‌گونجێ که کار به پێوه‌ر نه‌کرێت!
هه‌روه‌کو که به‌رزی یان نزمی ئاستی هۆشیاری یه‌کێکه له بنه‌ما سه‌ره‌کیه‌کانی چۆنیه‌تی مامه‌ڵه به پێوه‌ره‌که‌وه، له هه‌مان کات دا پێویسته باسی ڕادده‌ی ئاستی ڕۆشنبیری ناوچه‌ییش که‌مێک هه‌ڵوه‌سته‌ی له سه‌ر بکرێت. به‌ش به حاڵی خۆم که مافی په‌نابه‌ریم هه‌بوایه، به‌دڵنیاییه‌وه ئاماده‌گی ئه‌وه‌م تێدا ده‌بو که بتوانم له کامپه‌ینی هه‌ڵبژاردنی دکتۆر که‌مال دا بۆ ته‌پڵ پێ لێدانی بنه‌ماڵه ئاشبهتاڵپیشهکه به‌شداری بکه‌م!! دکتۆر که‌مال که که‌سێکی له دایک بوی مه‌رگه‌و گه‌وره‌بوی قه‌ڵادزێ و پشده‌ر ه به‌تێکڕایی و خزمه‌تێکی بێئهندازی له بواری په‌روه‌رده‌یی و ئه‌ده‌بی و فه‌رهه‌نگی دا له سه‌ر ئاستی هه‌مو پارێزگای سلێمانی پێشکه‌ش کردوه، و خاوه‌نی ده‌وڵه‌مه‌ندترین پڕۆفاییلیشه له نێوان کاندیده‌کانی سه‌رۆکایه‌تی دا. بێگومان ئهزمونهکانیشی له بواری خزمه‌ت کردن به مه‌ڵبه‌ندی ڕۆشنبیری کوردی له له‌نده‌ن و هه‌وڵدان بۆ به جیهان ناساندنی کێشه ڕه‌واکه‌ی گه‌له‌که‌مان و ئاگادارکردنه‌وه‌ی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره دیموکراسیخوازه‌کانی بلۆکی ڕۆژئاوا له مه‌ڕ هه‌ڵسوکه‌وتی چه‌ته‌ئاسا و مافیاییانه‌ی ده‌سه‌ڵاتی کوردی به درێژایی 18 ساڵی ڕابردو له گه‌ڵ گه‌له سته‌مدیده‌که‌مان دا، و خزمه‌تێکی زۆری کوردیش کمیونیتی له به‌ریتانیا...... هتد. ئه‌مانه هه‌مو ده‌بوایه که ببونایه به خاڵی به‌هێزی سه‌رنجڕاکێشان له لای ده‌نگده‌ری کورد له هه‌رێمی کوردستان دا. به‌ڵام به داخه‌وه به هۆی نازناوی میراوده‌لیه‌وه به ناوی دکتۆر که‌مال ه‌وه، خه‌ڵک له پێوه‌ره‌کانی بڕیار دان دا هۆشیارییان له ده‌ست ده‌ده‌ن .ئه‌م شێوازی بیرکردنه‌وه‌یه‌ش بێگومان هه‌ر له زادگاو شوێنی په‌روه‌رده‌ی سه‌ره‌تاییه‌که‌ی خۆی دا ڕه‌نگدانه‌وه‌یه‌کی به‌رچاوی پێوه دیاره. له سه‌رده‌مه کۆنه‌کان دا که خه‌ڵکی به سه‌ر چه‌ند چینێکی جیاوازی کۆمه‌ڵایه‌تی دا دابه‌ش بون، به شێوازێکی خێڵه‌کیانه‌و دور له زاڵبونی باڵی یاسا به سه‌ر کۆمه‌ڵگا دا، با کۆمه‌ڵه خه‌ڵکێک یان زۆرینه‌ی خه‌ڵکیش له لایه‌ن میراوده‌لیه‌کان یان گشتگیرتر بلێین (ئاغا) وه چهوسێنرابنهوه و زه‌وی و موڵک و ماڵیان داگیر کرابێت و ژیانیان پڕ بوبێت له ڕۆژگاری ره‌ش . به‌ڵام ئایا دکتۆر که‌مال به‌شێک بوه لێی؟ ئایا هه‌ر به بیرلێکردنهوهشی نیگه‌رانی ئه‌و بازاڕی دواکه‌وتویی یه بهچههرهیهوه دیار نابێت؟ئه‌ی هه‌ر ئه‌و نه‌بو که له جه‌رگی نه‌خوێنده‌واری ساڵی شه‌سته‌کان و حه‌فتاکان و سه‌رده‌مێک که خه‌ڵکی کورتبین له کۆنهپهرستایهتی دا پێڵاویان بۆ مه‌لا و بارزانیه‌کان داده‌نا و وه‌کو سه‌رکرده‌یه‌کی شۆڕش و ڕابه‌ری ڕوحی ته‌ماشایان ده‌کرد...خه‌ریکی خوێندن و زانکۆ ته‌واو کردن بو له پێناوی گه‌وره‌ترین زۆره‌بانی له گه‌ڵ دواکه‌وتویی و کۆنه‌په‌رستی دا.
که کاتی خۆی خه‌ڵکی به سه‌ر چینه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان دا دابه‌ش بوبن، شێوه‌یه‌کی خێڵه‌کیانه‌و دور له ده‌ستی یاسا بوه. خۆ له ڕۆژگارێکی وه‌ک ئه‌مڕۆش دا ئه‌و دابه‌شبونه هه‌یه له وڵاته پێشکه‌وتوه‌کان دا به‌ڵام به شیوه‌یه‌کی مۆدێرن نه‌ک له لای خۆمان(خواتان بێ، شه‌هیدان له ناو گۆڕه‌کانیشیان دا به سه‌ر پله‌ی جیاواز دا دابه‌ش کراون!!!). ئێ که‌واته هه‌وڵی دکتۆر که‌مال یش هه‌ر به‌ره‌و به‌شارستانیکردنی کۆمه‌ڵگا بوه. من پێم وابێ خزمه‌تی دکتۆر له بواری په‌روه‌رده له قه‌ڵادزێ به تایبه‌ت و دواتریش له سڵێمانی، ده‌بوایه ته‌واوی ئه‌و خه‌ڵکانه که له‌سه‌ر ده‌ستی ئه‌و په‌روه‌رده بون یان هه‌ر له دوریشه‌وه ئاشنای بون، هیواداریشم که توانیبێتیان ئه‌و جۆره لێڵ بونه له بیری هاوشاری و هاو گوندیهکانیان دا بڕه‌وێننه‌وه و به هۆی نازناوی میراوده‌لیه‌وه گه‌وره‌ترین بڕیاری هه‌ڵه له سه‌ر ده‌نگ پێ دانی نه‌که‌ن. نمونه‌یه‌کی به‌رچاوی تر هه‌ر له ناوچه‌ی پشدهرهکهی خۆمان دا: بنه‌ماڵه‌ی حوسیناغای گه‌ناو ناوبانگی باشی یان زۆر به‌ربڵاوه. کوڕه‌کانی ، به‌ڕێزان م.قادر، م.عومه‌ری زینده‌وه‌رزانی، م.مه‌حمودی فیزیا. م.دڵشادی کۆمه‌ڵایه‌تی .....هتد، که‌س نیه له‌هه‌مو ده‌ڤه‌ری پشده‌ر دا وبگره ڕانیه‌شی له گه‌ڵ دا بێت که ئاشنایه‌تی له گه‌ڵیان دا نه‌بێت و له لایه‌ن ئه‌وانه‌وه به باشترین کوالیتی فێری وانه‌کانیان نه‌کرابن. له کاتێک دا هه‌مومان ده‌زانین که موچه‌ی مامۆستایان چه‌ند به نزمی و به منه‌ته‌وه ده‌درا له نێوان ساڵانی دوای ڕاپه‌ڕین تا ڕوخانی ڕژێم له به‌غدا. له وه‌سفی ئه‌و کومه‌ڵه مامۆستا به‌ڕێزه دا ده‌توانرێت بگوترێ: هاوکێشه‌ی سیسته‌می په‌روه‌رده له پانتایی ده‌ڤه‌ره‌که دا بێ ئه‌وان هاوسه‌نگ کردنی هه‌میشه کارێکی ئه‌سته‌م بوه. پرسیاره‌که ئه‌وه‌یه: ئایا ده‌کرێت ئه‌و مامۆستا ناوبراوانه به چاوێکی جیاواز و مه‌ترسی داره‌وه ته‌ماشایان بکرێت؟ ته‌نها له به‌ر ئه‌وه‌ی له بنه‌ماڵه‌یه‌کی میراودهلین!!! له کاتێک دا که هه‌مو خه‌ڵکی ده‌ڤه‌ره‌که‌مان، هه‌ر له ساڵی 1991 ه‌وه تا ئێستاشی له گه‌ڵ دا بێت له ڕوی په‌روه‌رده‌ییه‌وه قهرزدارباریانن....
ئه‌گه‌ر بێینه سه‌ر بڕیار دان به گوێره‌ی باکگراوندی کۆمه‌ڵایه‌تی، گومانی تێدا نیه که بنه‌ماڵه شێخه‌کان چ ئه‌وانه‌ی نێو ده‌سه‌ڵات وه‌کۆ بنه‌ماڵه شوم و ڤایرۆساویهکهی سه‌رۆک کۆماره سوکهکهی ئێراق وشێخ ێدرالدین ه ئه‌نفالچیه مه‌سینه هه‌ڵگره‌که‌ی مامه که دانیشتوی بوسکێنی ته‌نیشت شاری ڕانیه یه و چه‌نده‌های تر به بیانوی خزمه‌تی نه‌ته‌وایه‌تی، یان ئه‌وانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات وه‌کو شێخ جه‌لالی گاپیڵۆن و شێخ عپمانی بیاره و .....هتد،به بیانوی خزمه‌تی ئایینه‌وه زۆرترین خوێنی کوردیان مژیوه‌و گه‌ل ێکیان له کۆیله‌ی عه‌یار 24 له نێو کۆمه‌ڵگا دا قوت کردۆته‌وه، به‌وه‌شه‌وه هه‌ر ڕا نه‌وه‌ستاون، به‌ڵکو لایه‌نه ئایینیه‌که‌ی کومهڵگاکهی ئێمه‌ی به‌شێوه‌یه‌ک چه‌قبه‌ستو کردوه که هاوتای ئه‌فگانستان به 200 ساڵ له دوای شارستانیه‌تی جیهانه‌وه بین!
یان که سه‌رنجێک بده‌ینه چۆنیه‌تی په‌ره‌سه‌ندن له ده‌سه‌ڵاتی مه‌لاییه‌وه بۆ به بنه‌ماڵه بون و به سه‌رۆکی شۆڕش بون و به سه‌رۆکی نه‌ته‌وه‌یی بونی سه‌رده‌می شاخی مه‌لا مێگفا ی بارزان و به میرات به‌جێمانی ئه‌و قۆناغی په‌ره‌سه‌ندنانه له شوینی ته‌واو بونیه‌وه بۆ کوڕ‌و نه‌وه‌کانی و به‌ره‌و سه‌رۆکی حکومه‌ت و سه‌رۆکی کوردستان ڕۆیشتن له‌و قۆناغه‌ی ئه‌وڕۆکه دا، هه‌موی به‌ڵگه‌ی زیندون که چۆن به‌کارهێنانی جیاوازی ئاستی کۆمه‌ڵایه‌تی له لایه‌ن ئه‌و دو سه‌رۆک مافیایه‌وه قۆستراوه‌ته‌وه له هه‌رێمی کوردستان دا و بۆته هۆی:
(1) هه‌ڵگیرساندنی شه‌ڕی براکوژی و به‌شه‌هید دانی چه‌نده‌ها هه‌زار خه‌ڵکی بێ‌تاوان له پێناو پاراستنی کیانی خێله‌کییان.
(2) دروستکردنی کۆیلهگهلێک له عه‌یاری 24 و قه‌ره‌سو هه‌ڵگری حیزبی که بونه سه‌ره‌کیترین بنه‌مای دروستبونی گه‌نده‌ڵی .
(3) به تاڵان بردنی سامانی سروشتی کوردستان و دزینی به لایه‌نی که‌مه‌وه‌ی %90 ی بودجه‌ی هه‌رێمی کوردستان که ده‌بوایه له خزمه‌تی ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی کوردستان دا به‌کاربهێنرایه.
(4) هه‌ڕاجکردنی ناوچه دابڕاوه‌کانی باشوری کوردستان و ئازادکردنی گه‌وره کریمیناڵ، فڕۆکه‌وانه‌که‌ی قڕکه‌ری 5000 خه‌ڵکی بێتاوانی هه‌ڵه‌بجه و ماچ‌و موچی دوژمنانی کورد و به خه‌ونی شاعیرانه هه‌ژمارکردنی ده‌وڵه‌تی کوردی ، ته‌نها بۆ مسۆگه‌رکردنی ئافه‌رین یان چه‌ند ئافه‌رینێک و هێشتنه‌وه‌ی قه‌باره‌ی بنه‌ماڵه سهرشۆڕهکانیان یان پان و پۆڕتر کردنیان.
(5) نه‌بون یان %100 ئیفلیج کردنی سیسته‌می زانکۆ و دادگایه‌کی سه‌ربه‌خۆ، که تێیاندا خه‌ڵک به گوێره‌ی شیاویانه‌وه مامه‌ڵه‌یان له گه‌ڵدا بکرێت.
(6) به‌کارهێنانی پارله‌مانی کارتۆنی و حکومه‌ته پلاستیکیهکهی هه‌رێم له پێناو خزمه‌تی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی خۆیان.
(7) مۆنۆپۆلکردنی بازرگانی و بازاڕ که بۆته بنه‌مای ترسناکترین نه‌خۆشی کۆمه‌ڵایه‌تی که بێ ئیشی یه. چه‌نده‌ها دیاریده‌ی تری ترسناک که گه‌وره‌ترین مه‌ترسی له سه‌ر جه‌سته‌ی نه‌ته‌وه‌ییمان به‌جێ دێڵن....
که‌واته دیاره ئه‌وه‌ی که کاک دکتۆر وه‌کۆ له کامپه‌ینی هه‌ڵبژاردنه‌که‌ی دا که له کوردستانپۆست دا په‌یجێکی تایبه‌تی بۆ ته‌رخان کراوه، ده‌یه‌وێت به ڕاستی توانای خۆی له خزمه‌تی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک دا به‌کار بێنێت و ئه‌و ئه‌زمونی شارستانیه‌ته‌ی که پێ ی دا تێ په‌ریوه به لایه‌نی که‌مه‌وه هه‌ندێکی لێ بپچڕێ و کرێدیبیڵیتی هه‌رێمی کوردستانی پێ به‌رز کاته‌وه و له کۆت و زنجیری بنه‌ماڵه‌کان ڕزگارمان بکا. کاتێکێش که له له‌یه‌ن حوسێن گهرمانیهوه پێی ده‌گوترێت له ناو ئازاری نه‌ته‌وه‌که‌ی دا نه‌ژیاوه!! کاک حوسێن ئه‌وه هه‌ر باس نیه و سه‌ربه‌خۆیی ئاخافتنیشت به‌وه له ده‌ست داوه مه‌سعود ت هێناوه‌ته ڕیزی ئه‌وانه‌ی که هه‌ست به ژانی گه‌ل ده‌که‌ن، زۆر هه‌ڵه‌ی ، جونکه مه‌سعود و پارته‌که‌ی بۆ ساتێکێش بێشکه‌ی ئازاری نه‌ته‌وه‌یان ڕانهژاندوه، به‌ڵکو بونه‌ته هه‌وێنی ژانی گه‌ل....کاک حوسێن ئه‌وه هه‌ر بابه‌ت نیه که کاتی خۆت و بینه‌ری پێوه بکوژی! چونکه هه‌ر له سه‌رده‌می به‌عسه‌وه تا ئێستاش که 18 ساله دسه‌ڵاتی کوردیمان هه‌یه، ده‌بێت به شێوه‌یه‌ک له شێوه‌کان سه‌رشۆڕیت به‌رامبه‌ر ده‌سه‌ڵاته یه‌ک له دوای یه‌که‌کان قبوڵ کردبێت.ده‌نا ههناسهههڵکێشانێش بڤه ده‌بو! و ڕه‌خنه‌ش به قه‌ولی کوردستانپۆست ده‌ڵیت هه‌ر به چه‌کوش سه‌ری پانکراوه‌ته‌وه!! سه‌ره‌ڕای ئه‌م هۆکارانه‌ش ، جیهان به شێوه‌یه‌کی خێرا له گۆڕان دایه. ئه‌وه‌تا له ئه‌مریکا که‌سێکی ڕه‌ش پێست که به ڕه‌چه‌ڵه‌کیش خه‌ڵکی وێنده‌ری نیه، ئێستا سه‌رۆکایه‌تی گه‌وره‌ترین زلهێزی جیهان و ده‌وله‌ت ده‌کات. ئێمه‌ش به دڵنیاییه‌وه کاره‌کته‌رێکی ئه‌کادیمی های پڕۆفایلمان گه‌ره‌که که باوه‌ڕی به ئازادی ڕۆژنامه‌گه‌ری و میدیای سه‌ربه‌خۆش هه‌بێت نه‌ک وه‌کو کاک ههڵۆئی ئیبراهیم ئه‌حمه‌د که به ئاوی که‌نیسه‌ش بشۆردرێته‌وه ئه‌وا هه‌ر کوڕێکه له چوارچێوه‌ی بازنه‌ی بنه‌ماڵه‌که‌ی تاله‌بانی، سکاڵا له سه‌ر سایتێکی به‌دبه‌ختی وه‌کو کوردستانپۆست تۆمار بکات، که بێگومان یه‌کێکه له سایته چاو نهترسهکان له به‌رامبه‌ر ده‌سه‌ڵاتی مافیا دا، و باشترین سه‌کۆی هۆشیاری نوسه‌ر و خوێنه‌ری کورده.
له‌هاوکێشه‌ی ڕوداوه‌کانه‌وه ده‌گه‌ینه ئه‌و ده‌ره‌نجامه‌ی که ده‌نگ دان به مه‌سعوت بارزانی ده‌نگدانه به 31 ی ئاب و ده‌بابه‌کانی به‌عس، ده‌نگدان به هێنانه‌وه سه‌ر خاکی هه‌رێمی فڕۆکه‌کانی تورکیایه، ده‌نگدانه به ڕزاندنی ڕۆله‌ی بێ‌تاوان له ناو زیندانه نهێنیه‌کانی پاراستن دا به سه‌رپه‌ره‌شتی جوجکه جاشی قوتهوهبوی ناو هێلکه‌ی پیس(مهسرووووور)، ده‌نگدانه به ڕازی بوون به هه‌مو ئه‌و نه‌هامه‌تیانه‌ی که به سه‌ر من و تۆ و ئێمه و ئێوه و ئه‌و و ئه‌وان دا هاتون.
ده‌نگ دانت به دکتۆر هه‌ڵۆ، هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی تاکێکی ناو چوارچێوه‌ی بازنه‌که‌ی بنه‌ماڵه‌ی سه‌رۆکه زۆڵه سوکه‌ڵه‌که‌ی ئێراقه که ده‌ڵێن کورده!؟
له گه‌ڵ ڕێزم دا بۆ دو کاندیده‌که‌ی تر، به‌ڵام به پێی ئه‌و پێوه‌رانه‌ی که له فه‌رهه‌نگی کۆمه‌لگا پێشکه‌وتوه‌کان دا جێی ده‌بێته‌وه، ئاستی کارامه‌یی و به‌هره‌مه‌ندی، دکتۆر که‌مال وا لێده‌کات که شیاوترین بێت. و هیوادارم که خه‌ڵکی کوردستان به گشتی و که‌س و کار و خزمان و براده‌ران هاوشاریهکان و هاوگوندیهکانمان له ده‌ڤه‌ری پشده‌ر هۆشیاری %100 یان به کاربێنن و پرۆتستۆی حوکمی بنه‌ماڵه سه‌رشۆڕ و ڕۆزهردهکهی بارزانی بکه‌ن له 25 ی ته‌موز دا و ده‌نگ بده‌نه دکتۆر که‌مال میراوده‌لی پاڵێوراوی ژماره 15 بۆ سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم و لیستی گۆڕانی ژماره 57 به سه‌رپه‌ره‌شتی به‌ڕێز کاک نه‌وشیروان مسته‌فا، ئه‌وکات که خه‌ڵک هۆشمه‌ند بن و شوێن که‌وتنی ڕوناکی مۆمێک هه‌ڵبژێرن به سه‌ر ماکه‌رێکی دێز دا که له‌وانه‌یه لوشکه بوه‌شێنێت، ئه‌و کات بێگومان به‌ڕیزی ده‌بێته فریادڕه‌س و ماندێلا سپی پێسته‌که‌ی گه‌لی کورد.
تێبینی 1- له کۆتایی شدا ده‌مه‌ویت دوباره‌ی بکه‌مه‌وه که من نه میراوده‌لی م و نه به مه‌به‌ستی پێدا ههڵگوتنیش خیانه‌ت به پێنوسه‌که‌م ده‌که‌م ، به‌ڵکو ته‌نها شیکردنه‌وه‌ی ڕاستیه‌کانم به نمونه‌وه مه‌به‌ست بو. 2-نیشانه‌ی > واتای گه‌وره‌تر ده‌به‌خشێت له ماتماتیک دا.
[email protected] به‌ریتانیا
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست