کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


پەنجاهەزار زەرب لەوێنەى سەرۆك بدەین

Wednesday, 23/03/2011, 12:00



مەسعود بارزانى لەپەیامێكیدابەبۆنەى نەورۆزەوە،لەلایەكی پەیامەكەیدا ،بەڵێنى بەخەڵكدا كەلیژنەیەك دروست بكات لەخەڵكى پسپۆر بۆچارەسەرى قەیرانەكانى ئێستاى كوردستان.بەڵام چ لیژنەیەك ؟ وچ پسپۆرێك ؟
بەتێگەیشتنى مسعود بارزانى هیوای احمدمستەفا وفازل میرانى شارەزاترین كەسانێك دەبن كەجەنابی كاك مسعود ڕایان دەسپێرێ .
مسعودبارزانى بەلاى خۆیەوە پەیامەكەى وەكو سەرۆكى هەرێم دایە هاووڵاتیان ،بەڵام بڕگەى یەكەمى پەیامەكەى بەڵێن وراسپاردن بوو ،كەئەو بەڵێنانەى سەرۆكمان زۆر گوێ لێبوە بەلاى ئێمەوە هیچ بایەخێكى هەواڵیان نیە . وەبڕگەى دووەمى پەیامەكەى ناڕازى بوونى جەنابى سەرۆك بوو لەسوتاندنى مێزەرى سوور وەكو ئەوەى كوردستان هیچ كێشەیەكى ترى نەبێت ، تەنها سوتاندنى مێزەرى سوورنەبێ !
بەڕاى من ئەو قسەیەیەى سەرۆك ئەوپەڕى بێشەرمى سیاسیە ، نەك هەربۆجەنابی سەرۆك بەڵكو بۆخودى ئۆپۆزسیۆنیش
بۆئۆزسیۆن بێشەرمیە سیاسیەكەیان لەوەدایە كە سەرۆكەكەیان ئەو سەرۆك خێڵەیە كەلەسەر مێزەرى نیشاتەى خێڵەكەى بەدەنگ دێت ، بەڵام لەكوشتنى 8 كەس وبرینداركردنى زیاتر لە200 كەس بەدەنگ نایەت .
ئەوئۆپۆزسیۆنە ترسنۆكەى ئێمەش تائێستا لەگولأ كاڵتریان بەسەرۆك نەگوتوە ،سەرۆكێك كەمێزەرى خێلەكەى لاپیرۆزترە لەخوێنى هاوڵاتیانى دەبێ چاوەڕوانى چیت لێى هەبێت ؟!
لەمێژووى هیچ وڵاتێكدا نەبوە سەرۆكى لەو چەشنە ،بەبۆچونى من تەنها لە ڕەفتارى سەرۆكى باندە مافیاكان دەچێت ، تەنها سەرۆكى مافیاكان ئارمى مافیاكەیان لە هاوڵاتیان و ئەندامانى باندەكەیان لاپیرۆزترە. هەرلەوسۆنگەیەشەوە داوا لەخۆپیشاندەرانى هەموو سەراكانى پارێزگاى سلێمانى دەكەم لەسەر ئەو قسانەى سەرۆك ،نیشانەى () چەوت لەوێنەكەى بدەن ئینجا بەرزى بكەنەوە بابارزانى بزانێت كە خۆى سەرچاوەى پشێوى سیاسیەو ئەومان بەسەرۆك قبوڵ نیە ، ئەو باشت روایە سەرۆكى خێڵەكەى بێت .
داواكارم زەرب لە (50000)پەنجاهەزار وێنەى سەرۆك بدەین .
بەو دەسپێشخەریەمان جورئەتێك بۆ ئۆپۆزسیۆن دروست بكەین و ئاستى ناڕەزایەتیەكانمان بەو كارە مەدەنیانەمان ببەینە سەرەوە ، مسعودبارزانى وپارتى لەبشار اسدو حزبى بەعسى سورى باڵا دەستتر نین .
لەلایەك دەبێ ئاستى ناڕەزایەتیەكانمان لەپارێزگاى سلێمانى ئەوەندە ببەینە سەرەوە كەبۆ خەڵكى هەولێرى خۆڕاگر تەنها ڕاماڵین و یەكلایى كردنەوە بمێنێتەوە ، لەلایەكى تر هاوكات لەهەموو ناوچەكانى ژێردەستى پارتى بەتایبەتى تریش لەهەولێر ، لەمزگەوتێكى گــەورەدا لەنویّژى نیوەڕۆوە تانوێژى عەسر نویژخوێنان وخەڵك اعتێام بكەن ، بۆچەند ڕۆژێك تا ڕێكخەرانى اعتێامەكە بەیەكترى و هێزى جەماوەر ئاشنا دەبن و هێزو هەلومەرجەكان بەقازانجى خۆپیشاندانى سەرشەقام یەكلا دەبێتەوە . مزگەوت ڕێزێكى جەماوەرى هەیەو پارتى هیچ بیانویەكى بۆ سەركوت نابێت .
تاگۆمى هەولێریش دەشلقێ وئەوسا دەكرێت بچنە ناوشەقامەوە... پارتى بەسەروكار لەگەلأ خەباتى مەدەنى ئاشنا نیەو هەرزوو خاڵەلاوازەكانى دەردەكەوێت.بەوپێیەى منیش یەكێك لەڕێكخەرانى خۆپیشاندانەكانم بۆڕونكردنەوەى زیاتر دەتوانن پەیوەندى بكەن بەو ئیمێلەى خوارەوە.
[email protected]



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە