کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


سه‌گی ده‌سته‌ڵات به‌ گۆڕی سه‌رده‌شت ده‌وه‌ڕێ

Sunday, 23/05/2010, 12:00







 سه‌گی ده‌سته‌ڵات هه‌م بێ ئه‌قڵه هه‌م هار
ده‌شێت نووسه‌ر بێت یان چه‌قۆکێش
کاری ئه‌و وه‌ڕیین و گه‌ستنه
ناوشیاره‌ و داخ له‌دڵێکی بێهۆش،

ئه‌ی کورته‌بنه‌که‌ی ده‌سته‌ڵات
ئه‌ی گومانکه‌ر له‌ بوونی خۆت
هه‌رچی تۆپی دوورهاوێژی گه‌نجیینه‌ی به‌تاڵت هه‌یه‌‌ له ئه‌قڵ
به‌ (سه‌رده‌شت)ییه‌وه‌ بنێی
قۆپچه‌ی سه‌رسینه‌ی وشه‌یه‌ک چییه
نایترازێنی
گابه‌ردی ڕقی هه‌رچی هه‌گبه‌ی پۆخڵته‌، تێی بگری
نایشڵه‌قێنی،
 
ئه‌و،  ده‌ریایه،‌ بۆیه ورد و هێمن
یه‌ک له دووی یه‌ک،  وه‌ک به‌ردی فڕێدراوی ده‌ستی قه‌ڵه‌می پیست
تیا وون ده‌بیت
له قوڵاییدا به چرای داگیرساوی ماسی وشه‌
گڕ له‌ رق و ناخی بوغزاویت هه‌ڵئه‌سێنێ
ئه‌و به‌ جوانیی جێی هێشتین، لێ تۆ
له‌ناو قه‌بزه‌ و پۆخڵی وشه‌کانتا
شه‌رمه‌زارانه‌ ون ده‌بیت و ده‌ڕۆیت

تێبینی: ئه‌م هۆنراوه‌یه‌م پێش سێ ساڵ له‌ ماڵپه‌ڕێکدا خوێنده‌وه‌، به‌داخه‌وه‌ ناوی شاعیره‌که‌ییم له‌ یاد نه‌ماوه‌، دوایی بیستمه‌وه‌، که‌ گوایه‌ پار ساڵی 2009  ماڵئاوایی کرد و چوویه‌وه‌ پاڵ ده‌سته‌ڵات، به‌داوای لێبوردنه‌وه‌ به‌باشم زانی به‌ ده‌ستکارییه‌کی کورت بۆ ئه‌مڕۆی بگوونجێنم، تا ببێته‌ وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌ک بۆ ئه‌وانه‌ی که‌ ده‌یانه‌وێت سه‌رده‌شتی شه‌هیدی قه‌ڵه‌م له‌که‌دار بکه‌ن

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە