گه‌نجانی ئۆپۆزسیۆن پیرۆزبایی له‌ گه‌لی لیبیا و ئازادیخوازانی جیهان ده‌كات

Thursday, 20/10/2011, 12:00





دوای سه‌ر هه‌ڵدانی خۆپیشاندانه‌ جه‌ماوه‌ریه‌كانی به‌هاری عه‌ره‌بی و هه‌رێمی كوردستان دژ به‌ زوڵم و ناعه‌داله‌تی و تاك ڕه‌وایه‌تی له‌
ده‌سته‌ڵات, سه‌رئه‌نجام كه‌وتنی چه‌ند دكتاتۆرێكی لێكه‌وته‌وه‌ و بونه‌ ئه‌كته‌ری ناو فیلمه‌ دۆكیومێنتاره‌كان و خرانه‌ ناوپه‌ڕه‌ ڕه‌شه‌كانی مێژوو, ته‌نانه‌ت هه‌ندێك له‌و دیكتاتۆرانه‌ خرانه‌ قه‌فه‌زی دادگاكان و كران به‌ په‌یكه‌رێك و له‌ مۆزه‌خانه‌ی دكتاتۆره‌كان دانران نمونه‌ی ئه‌و دكتاتۆرانه‌ش بن علی و مبارك و قه‌زافی بوون كه‌ ئه‌مانه‌ كۆتای به‌ ده‌سته‌ڵاتیان هات و گه‌لانی ئه‌و وڵاته‌ له‌ژێر كۆت و زنجیری ئه‌م خوێن مژانه‌ ئازادبوون

دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ هه‌واڵی ده‌ستگیركردن و كوشتنی قه‌زافیمان پێگه‌یشت ئێمه‌ تا ئه‌وپه‌ڕی مانای خۆشحاڵی شادمان بووین به‌م ده‌ستكه‌وته‌ی شۆڕشگێڕانی لیبیا چونكه‌ كرده‌وه‌یه‌كی وه‌ها كامڵ بوونی شۆڕشه‌كه‌ ده‌سه‌لمێنێت ئه‌گه‌رچی ئێمه‌ ئاواته‌ خوازبووین دوای دادگای كردن و لێپێچینه‌وه‌ ئینجا بچوكترین سزای له‌ سێداره‌ دان بێت به‌ڵام سه‌رئه‌نجام بڕیاره‌كه‌ لای گه‌لی لیبیایه‌

ئێمه‌ ئاواته‌ خوازین به‌هاری شۆڕشی دژ به‌ دكتاتۆریه‌ت كۆتایی به‌ده‌سته‌ڵاته‌كه‌ی علی عبالله‌ سالح و بشار ئه‌سه‌د بێنێت و دوا مژده‌ی ئه‌و به‌هاره‌ش ڕووخانی ده‌سته‌ڵاتی حیزبی بێت له‌ كوردستاندا له‌ پێناو خۆش ژیان و پێشكه‌وتن و گه‌شه‌سه‌ندن و ئازاد بوونی دادگاكان و سه‌ربه‌خۆ بوونی هێزی چه‌كدار و بڕینی ده‌ستی حیزب بێت له‌ ناوه‌نده‌كانی بڕیاردانی گه‌لدا

سه‌ركه‌وتنی گه‌لی لیبیا به‌سه‌ر وه‌ها دكتاتۆرێكدا ئه‌وه‌ ده‌سه‌لمێنێت بوونی سوپایه‌كی به‌هێزوو چه‌كی پێشكه‌وتوو هێزی ئاسمانی ناتوانێت ڕێگه‌ له‌ كڵپه‌ی شۆڕشی ئازادی گه‌لانی تینوو به‌ ئازادی بگرێت
ئه‌گه‌ر چی له‌كاتی سه‌رهه‌ڵدانی خۆپیشاندانه‌كانی به‌هاری عه‌ره‌بی له‌ كوردستانیشدا بۆ ماوه‌ی زیاتر له‌ 2 مانگ خۆپیشاندان له‌ سلێمانی و ده‌وروبه‌ری ئه‌نجامدرا به‌ڵام سه‌رئه‌نجام ده‌سته‌ڵاته‌ حیزبیه‌كه‌ی یه‌كێتی و پارتی له‌ جیاتی گوێگرتن و به‌ده‌نگه‌وه‌ چوون به‌زه‌بری هێز توانیان خه‌ڵكه‌كه‌ په‌رش و بڵاو بكه‌ن به‌ڵام كه‌وتنی قه‌زافی ئه‌وه‌مان پێده‌ڵێت كه‌ هێشتاش سه‌ركه‌وتن لای ئازادیخوازانه‌ نه‌ك دكتاتۆره‌كان بۆیه‌ ئێمه‌ وه‌كو گه‌نجانی ئۆپۆزسیۆن داوای خۆپیشاندانی جه‌ماوه‌ری ده‌كه‌ین له‌ پێناو چه‌سپاندنی عه‌داله‌ت و كۆتاییی هێنان به‌ ده‌سته‌ڵاتی حیزبی له‌ دام و ده‌زگا حكومیه‌كان له‌ پێناو بنبڕكردنی گه‌نده‌ڵی.





نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە