قه‌ندیل، ئیمراڵی و ده‌وڵه‌ت له وتوێژێکدا له گه‌ڵ زوبه‌یر ئایدار
Tuesday, 30/11/2010, 12:00
له تورکیه‌وه: سه‌لاحه‌دین بایه‌زیدی
چه‌ند مانگێکه ده‌مه‌وێ له گه‌ڵ زوبه‌یر ئایدار دا چاوپێکه‌وتنێک ئه‌نجام بده‌م. ده‌ڵێن بۆچی؟ زوبه‌یر ئایدار نوێنه‌ری پێشووی شاری سیرت دوابه‌دوای دۆزی DEP له ساڵی 1994 دا، په‌رته‌وازه‌ی هه‌نده‌ران بووه و 16 ساڵه نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه و ئێستا به‌رێوه‌به‌ری هه‌ره سه‌ره‌کیی په‌که‌که‌یه له ئه‌وروپا. به‌ڵام من وه‌ک رۆژنامه‌نووسێک سیفه‌تی لێپرسراوی هه‌ره گه‌وره‌ی په‌که‌که له ئه‌وروپام بۆ گرنگ نییه، ئایدار له ساڵی 2006ه‌وه بۆته ناوه‌ندێک له نێوان په‌که‌که و ده‌وڵه‌ت و ئه‌مدواییانه ناوی کلیلی پێشخستنی گفتوگۆکان له ئیمرالی بوو. دوای ئیمرالی و قه‌ندیل، سێهه‌م ناوه‌ندی بڕیاردان به ده‌ست زوبه‌یر ئایدارهوهیه. له‌مانه‌ش زیاتر، له‌نێوان سێکوچکه‌ی ده‌وڵه‌ت، قه‌ندیل و ئیمرالی میکانیزمێکی هاوئاهه‌نگی هه‌یه. له‌ساڵی 2006ه‌وه له گه‌ڵ کاربه‌ده‌سته ئه‌منیه هه‌ره پایه‌به‌رزه‌کان دانیشتوه، هه‌ر مانگی رابردوو، له لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه داوا له ئۆجه‌لان کرا نامه‌یه‌ک ئاڕاسته‌ی موراد قه‌ره‌یڵان له قه‌ندیل بکا. عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان متمانه‌ی پێده‌کا و هه‌روه‌ها به‌رده‌نگه‌کانی ده‌وڵه‌تیش وه‌ک ناوبژیوانێکی گرنگ لێی ده‌ڕوانن. بۆیه له شاری بروکسێل، له‌بینایه‌کی چوار نهۆمی کۆن و دڵڕفێن وتوێژێکمان له گه‌ڵ زوبه‌یر ئایدار پێکهێنا و تیشکمان خسته سه‌ر ئه‌و وتوێژانه‌ی له‌م ساڵانه‌ی دواییدا ده‌ستیان پێکردوه....
هێشتا ده‌وڵه‌ت نه‌خشه‌ڕێیه‌کی نیه
وه‌ک ده‌بینین له لایه‌که‌وه وتوێژه‌کانی ئیمرالی به‌رده‌وامن و له لایه‌کی دیکه‌شه‌وه نامه ئاڵوگۆڕ ده‌کرێن بۆ به‌رده‌وامبوونی قۆناغی بێ چالاکی. چ روو ده‌دا؟ئه‌وه‌ی راستی بێ دوای ساڵانێکی درێژ له کێشمه‌کێشم و پێکدادان، ئاریشه‌یه‌کی جیاواز له ناو تاقمێکی ده‌وڵه‌تدا سه‌ری هه‌ڵداوه. ئه‌م قۆناغه ساڵی 2005 ده‌ستی پێ‌کرد و ساڵی 2006 که‌وته جموجوڵ. له‌ناو ده‌وڵه‌تدا بۆچوونێک دروست بوه که ده‌ڵێ کاروباره‌کان به‌مجۆره ناڕۆنه پێش و پێویسته چاره‌سه‌رییه‌کی جیاواز بدۆزینه‌وه. به‌ر له ئه‌نجامدانی ریفراندۆم ئاستی دیالۆگه‌کان له گه‌ڵ ئیمراڵیدا په‌ره‌یان سه‌ند و قۆناغی بێ چالاکی درێژ کرایه‌وه.
سه‌رجه‌م ئه‌مانه له روانگه‌ی ئێمه‌وه هه‌وڵدانێکه بۆ چه‌سپاندنی ئاشتی. ئێمه وه‌ک رێکخستن له گه‌ڵ چاره‌سه‌رییه‌کی ئاشتیانه و سیاسی داین. رێکخراوه‌که‌مان خۆی ئاماده ده‌کا، به‌ڵام گرنگ لێره‌دا، بۆچوون و گۆڕانی ده‌وڵه‌ته. له‌بری ئه‌وه‌ی به‌ره‌کانی شه‌ڕ خورت بکا، ده‌بێ شێوازی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی بگۆڕێ و بڵێ ئاخۆ به رێگایه‌کی جیا ده‌توانم ئه‌نجامێک ده‌سته‌به‌ر بکه‌م.
ئایا ده‌توانین ئه‌مه ته‌نیا به گرتنه‌به‌ری شێوازی دیکه جیا له شێوازی سه‌ربازی له لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه کورت بکه‌ینه‌وه؟به‌ڕای ئێمه ئه‌و کێشانه‌ی که له ئارا دان، پێویسته له رێگای دانوستانه‌وه چاره‌سه‌ر بکرێن. له ناو ده‌وڵه‌تیش دا هه‌ن ئه‌وانه‌ی لایه‌نگری له گۆڕانی شێوازه‌که ده‌که‌ن. به‌ڵام هێشتا، مه‌سه‌له‌که وه‌ک خه‌بات دژی تیرۆر لێکده‌ده‌نه‌وه.
به‌ڵام ئێوه‌ش هێشتا وازتان له خه‌باتی چه‌کداری نه‌هێناوه....ئێمه له ره‌وشی خۆپاراستنی ره‌وا داین. به‌ڵام بڕوانن ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی به‌رزمان کردونه‌ته‌وه. به ته‌واوی چه‌که‌کانمان بێده‌نگ کردوه. له‌م چوارچێوه‌یه‌دا، جه‌ماوه‌ر و کادیرانمان په‌روه‌رده ده‌که‌ین. نه‌خشه‌ڕێمان ئاماده کرد و پێشکه‌ش به ده‌وڵه‌تمان کرد، به‌ڵام هێشتا نه‌خشه‌ڕێی ده‌وڵه‌تمان نه‌بینیوه. خۆزگه ببوایه. بێگومان ئه‌و پێشهاتانه‌ش به که‌م نابینین که تا ئێستا روویان داوه. زاڵبوونی که‌شوهه‌وای دیالۆگ و چاوپێکه‌وتنی وه‌فده‌کان له گه‌ڵ سه‌رۆکمان له ئیمرالی زۆر به گرنگ ده‌بینین و به شتێکی که‌م سه‌یری ناکه‌ین. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هێشتاکه نه‌چووینه‌ته ناو قۆناغێکی دیالۆگه‌وه که به دڵنیاییه‌وه بڵێین ئیتر ناگه‌ڕێینه‌وه بۆ دواوه.
ئه‌گه‌ر واز له چه‌ک بێنین، که‌س گوێمان پێ نادا
ئیمرالی و عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان په‌رچه‌کردارێکی توندیان له به‌رامبه‌ر ئه‌و قسه‌یه‌ی عوسمان بایده‌میر نیشاندا که گوتبووی چه‌که‌کان بێده‌نگ بکه‌ن. بۆ؟لایه‌نی کوردی بۆ چاره‌سه‌رییه‌کی سیاسیانه ئاماده‌یه. به‌ڵام تورکیا هه‌وڵ ده‌دا که‌شوهه‌وایه‌ک بخوڵقێنێ که قۆناغی چه‌کداری تێپه‌ڕ بووه.
ئایا بایده‌میر ناهه‌قه؟ پێڤاژۆی خه‌باتی چه‌کداری به سه‌ر نه‌چووه؟نه‌خێر، قۆناغی خه‌باتی چه‌کداری به سه‌ر نه‌چووه. چه‌ک به لای ئێمه‌وه ئامرازێکی به‌رگرییه. شتێکه له پێناو چاره‌سه‌ریی دا وه‌ک دوایین رێگه په‌نای بۆ ده‌به‌ین.
ئه‌گه‌ر چه‌که‌کان بێده‌نگ بکرێن، ئایا ئه‌و کوتله‌یه‌ی پشتگیری له په‌که‌که ده‌کا، دڵخۆش نابێ؟ئه‌گه‌ر بمانه‌وێ ویسته سه‌ره‌کیه‌کان بگرینه به‌ر چاو، نه‌خێر. ناتوانین مرۆڤه‌کان قایل بکه‌ین. ئه‌گه‌ر هه‌موومان وه‌ک به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی بڵێین ئێمه واز له‌و خه‌باته دێنین و چه‌که‌کان فڕێ ده‌ده‌ین، ئه‌گه‌ر له به‌رامبه‌ر ئه‌مه دا شتێک نه‌بێ، ئه‌وا که‌س گوێمان لێناگرێ. ئه‌وانه‌ی چیا له وه‌ها ره‌وشێکدا ده‌ڵێن ئه‌ی باشه ئێمه بۆ هاتینه شاخ؟ ئه‌وانه‌ی ناو گرتووخانه‌کانیش ده‌ڵێن ئه‌ی باشه من بۆ ئه‌و هه‌موو ساڵه زیندانیم چێشت؟ گه‌لیش ده‌ڵێ ئه‌ی ئێمه بۆ ئه‌م هه‌موو ئازاره‌مان کێشا، ئایا ئه‌مه پاداشی ئێمه‌یه؟ ئێمه ته‌نیا له هه‌لومه‌رجی پاشه‌کشه‌نه‌کردن له پرسه سه‌ره‌کییه‌کان، ده‌توانین ئاشتی بۆ جه‌ماوه‌ره‌که‌مان شی بکه‌ینه‌وه. به‌ڵام ده‌وڵه‌ت ده‌ڵێ ئاگربه‌ست رابگه‌یه‌نن، هێزه چهکدارییهکانتان ره‌وانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی سنوور بکه‌ن، واز له چه‌که‌کانتان بێنن و وه‌رنه‌وه، متمانه‌مان پێ بکه‌ن. ئه‌مانه‌ش له هه‌موو شوێنێ مه‌حاڵن.
ئایا له نه‌خشه‌ڕێ دا ئاماژه به ورده‌کارییه‌کانی چه‌کدانان کراوه؟به‌ڵێ. چه‌ک و لێبوردن قۆناغی هه‌ره دوایین. به پێچه‌وانه‌وه تورکیا هه‌وڵ ده‌دا ئه‌مه بێنێته قۆناغی یه‌که‌مه‌وه و به‌ر له هه‌موو شتێکه‌وه گفتوگۆی له سه‌ر بکا. ئه‌مه دێته واتای ئاسته‌نگ کردنی کاروان. له نه‌خشه رێگاکه‌دا، هه‌موو ورده‌کارییه‌ک هه‌یه سه‌باره‌ت به‌وه‌ی هێزه چه‌کدارییه‌کان که‌نگێ و چۆن و به چ قۆناغێکدا تێپه‌ڕ بن و چه‌که‌کان دواجار چی‌یان لێ بێ. جا پێویسته ده‌وڵه‌ت گفتوگۆ له سه‌ر ئه‌مانه بکا و هه‌وڵ بدا بۆ هێنانه‌ئارای نه‌خشه‌ڕێیه‌کی هاوبه‌ش یاخود ده‌بوایه خاڵ به خاڵ هه‌ڵوه‌سته‌یان له سه‌ر نه‌خشه رێیه‌که‌ی ئێمه کردبا و خستبایانه به‌ر باس و گفتوگۆ.
له سنووره‌کان نه‌کشاوینه‌ته‌وه
رۆژنامه‌کان نووسیان هێزه‌کانتان کشاندۆته‌وه بۆ باکووری عێراق...وا نییه. پێشنیارێکی ئه‌وتۆمان له به‌رده‌مدا نییه. دیاره ده‌وڵه‌ت به‌رده‌وام ده‌یه‌وێ پاشه‌کشه به هێزه‌کانمان بکه‌ین، به‌ڵام له‌م روه‌وه ئۆجه‌لانیش هیچ پێشنیارێکی نه‌کردوه. زۆر راشکاوانه ده‌یڵێم و ده‌توانن بینووسن. ئه‌وانه کۆمه‌ڵێک بابه‌تن که له گه‌ڵ ده‌وڵه‌ت ده‌بێ وتوێژیان له سه‌ر بکرێ.
ئه‌و وتوێژانه چۆن ده‌بن؟که باس دێته سه‌ر مه‌سه‌له‌ی هێزی چه‌کداریمان، پێویسته له نێوان ئێمه و ده‌وڵه‌تدا هاوئاهه‌نگیه‌کی دوو لایه‌نه هه‌بێ. به چ شێوه‌یه‌ک ده‌بێ گرنگ نییه. واته ئایا هێزه چه‌کداره‌کان له شوێنێک جێگیر ده‌کرێن یاخود ره‌وانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی سنوور بکرێن، زۆر گرنگ نییه. ئه‌وه خاڵێکه که پێویسته له چوارچێوه‌ی رێککه‌وتنێکدا له گه‌ڵ ده‌وڵه‌ت قسه‌ی له سه‌ر بکرێ. ده‌بێ هه‌م ده‌وڵه‌ت و هه‌م رێکخستن له‌سه‌ری کۆک بن. بڕیارێکی هه‌ره‌مه‌کی نییه که له لایه‌ن که‌سێک یاخود چه‌ند که‌سێکه‌وه بدرێ.
به‌ڕێوه‌به‌رانی حزبه‌که‌مان له‌سه‌ر بنه‌مایه‌کی دروست بڕیار ده‌ده‌ن، ئێمه ده جار بیر ده‌که‌ینه‌وه و جارێک بڕیار ده‌ده‌ین. له به‌رامبه‌ر گه‌له‌که‌مان و تورکیا ده‌زانین چ بهرپرسیاریهکمان له ئه‌ستۆیه. ده‌مانه‌وێ سیاسه‌تێکی به‌رپرسیارانه به‌ڕێوه به‌رین.
بۆچوونی هه‌موو لایه‌کمان وه‌رگرتوه
چ شتێک له نه‌خشه رێ دا نووسراوه؟سه‌رۆکمان راسته‌وخۆ نه‌یگووت من نه‌خشه رێیه‌ک ئاماده ده‌که‌م. خودی ده‌وڵه‌ت داوای لێکرد. ده‌وڵه‌ت پرسی چیتان ده‌وێ؟. ئێمه‌ش له‌و چوارچێوه‌یه‌دا له هه‌موو شوێنێ کۆبوونه‌وه‌مان ئه‌نجامدا. بۆچوونی هه‌موو لایه‌کمان وه‌رگرت، بۆچوونی رۆشنبیرانی تورکیا و چین و توێژه جیاجیاکان، ته‌نانه‌ت بۆچوونی تاڵه‌بانی و بارزانیشمان وه‌رگرت و دواجار نێرینی خۆمان پێشکه‌ش کرد. ئه‌مانه له رێگای پارێزه‌رانه‌وه پێشکه‌ش به سه‌رۆکمان کران. ئۆجه‌لان سه‌نتێزێکی 156 لاپه‌ڕه‌یی ئاماده کرد و 20ی ئاگۆستی 2009 دایه ده‌ستی ده‌وڵه‌ت. ئێمه چاوه‌ڕێ بووین مانگی سێپته‌مبه‌ر به ده‌ستمان بگا، به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی به‌ڵێنیان پێدابووین، به‌داخه‌وه راده‌ستیان نه‌کردین.
به‌ڵام له ناوه‌ڕۆکه‌که‌ی ئاگادارن.
به‌شێوه‌ی جۆراوجۆر باسی ناوه‌ڕۆکه‌که‌ی بۆ کردین. ئه‌مه به‌ڵگه‌یه‌ک نییه ده‌وڵه‌ت زۆر بخاته ژێر گوشاره‌وه.
که‌واته با لێره‌دا بپرسین، داخوازییه سه‌ره‌کییه سیاسیه‌کانتان چین؟داخوازییه سه‌ره‌کییه‌کانمان، خاڵێک که پێویسته دانی پێدا بنرێ، ئه‌وه‌یه که له‌م وڵاته گه‌لێک به‌ناوی کورد بوونی هه‌یه و نه‌ته‌وه‌یه‌کی جیاوازه. ده‌بێ ئه‌مه په‌سند بکرێ و ده‌ستووری بنه‌ڕه‌تی له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌تنیکی دانه‌ڕێژرێ. هه‌روه‌ها کۆمه‌ڵێک داخوازی دیکه وه‌ک په‌روه‌رده به زمانی زگماکی، خزمه‌تگوزاری زیاتر و گۆڕێنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی (ئۆتۆنۆمی دیموکراتیک)...
ده‌تانه‌وێ له‌ده‌ستووری بنه‌ڕه‌تی دا ئاماژه به‌ناوی تورک و کورد بکرێ؟نه‌خێر. ئه‌گه‌ر بڕیار بێ ده‌ستووری بنه‌ڕه‌تی له سه‌ر بنه‌مای ئه‌تنیکی بێ، با هی هه‌موویان بێ. ده‌نا ده‌ستورێک بێ سه‌رجه‌م ناسنامه‌کان خۆی تێدا بدۆزنه‌وه. ده‌ستور ده‌بێ مافه سه‌ره‌کییه‌کان بگرێته خۆ. ده‌قێکی کورت، پێشکه‌وتوو، ساده و دیموکراتیانه بێ. واته ده‌قێک بێ که کاروباره‌کانی ده‌وڵه‌ت هاسان بکاته‌وه و ئاسته‌نگیه‌کانی به‌رده‌می هه‌موار بکا. نابێ ده‌ستووری بنه‌ڕه‌تی پاڵپشت به ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌ک ئاماده بکرێ.
له گه‌ڵ ده‌وڵه‌تدا باسمان له شێوازی چاره‌سه‌ری کرد
له وتوێژه‌کاندا له گه‌ڵ ده‌وڵه‌ت باستان له ئۆتۆنۆمی دیموکراتیانه یاخود به‌شێوه‌یه‌کی زه‌قتر باستان له مودێلێکی وه‌ک باسک کرد؟بێگومان له وتوێژهکانمان دا قسه‌مان له سه‌ر ئه‌وانه کردوه.
ئه‌مدواییانه؟
له‌سه‌ره‌تای ده‌سپێکردنی دیالۆگه‌کان تا ئێستا به‌رده‌وام قسه‌مان له سه‌ر کردوون.
ئایا له ئاستی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیدا، بڕیارێک شانسی جێبه‌جێکردنی هه‌بوه که به ته‌واوی راسپارده‌ی ئیمڕاڵی په‌سند نه‌کردبێ؟تا ئێستا شتێکی وا رووی نه‌داوه. با له سه‌ر ئه‌گه‌ره‌کانیش هه‌ڵوه‌سته نه‌که‌ین.
ئایا ده‌توانن باسی ئه‌و وتوێژانه بکه‌ن که له‌گه‌ڵ ئۆجه‌لان له ئارا دان؟
سه‌رۆکمان ده‌ڵێ جۆرێک له دانوستانمان ئه‌نجامداوه، به‌ڵام هێشتا ناتوانین ناوی دانوستانی لێ بنێین. ئامانجمان ئه‌وه‌یه له ئاستی دانوستاندا قسه له سه‌ر یه‌که یه‌که‌ی کێشه‌کان بکه‌ین و به ئه‌نجامێک بگه‌ین. له‌م چوارچێوه‌یه‌دا، ئێمه شه‌فافین، سه‌رۆک، کادیرانی شاخ، کادیرانی ده‌شت، کادیرانی ئه‌وروپا له پێناو چه‌سپاندنی ئاشتی چی له‌ده‌ستمان بێ درێغی ناکه‌ین.
به‌ڵام حکومه‌تی ئێستا نابێ بڵێ هه‌رچی بێ تا هه‌ڵبژاردنه‌کان به‌ڵێنی بێ چالاکیم پێدراوه، کات له به‌رژه‌وه‌ندی من دایه، پاشان خوا گه‌وره‌یه. چاوه‌ڕوانیمان له لایه‌نی به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌یه به‌هه‌ند هه‌ڵوه‌سته بکا. پێشنیاره‌کانمان تورکیا بچووک ناکه‌نه‌وه، به‌ڵکه گه‌وره‌ی ده‌که‌نه‌وه. هیچ شتێک له سه‌ر سفره‌ی که‌س هه‌ڵناگرێ، به پێچه‌وانه‌وه جێگه به‌تاڵه‌کان پڕ ده‌کاته‌وه. به‌مشێوه‌یه له‌و وڵاته‌دا، هه‌موو که‌س ئاسانتر باوه‌ش بۆ یه‌ک ده‌گرنه‌وه.
ئۆجه‌لان چی به قه‌ره‌یڵان گوتوه؟
له‌میانه‌ی چاوپێکه‌وتنه‌کانیدا، ئۆجه‌لان رایگه‌یاند که نامه‌یه‌کی بۆ موراد قه‌ره‌یڵان نووسیوه. ئایا نامه‌که سه‌ره‌تا به ده‌ست ئێوه گه‌یشت؟با بڵێین نامه‌که گه‌یشته ده‌ستی حزب. (راده‌وه‌ستێ) ته‌نیا ده‌توانم ئه‌مه بڵێم: ئه‌مانه کۆمه‌ڵێک ئه‌رکی گه‌وره‌ن و به ته‌نها کاری پارێزه‌ران نییه. مه‌سه‌له‌ی چاره‌نووس سازن. بۆیه ده‌بێ له کاتی قسه‌کردن له‌سه‌ر ئه‌مانه، به پارێزه‌وه بدوێین. منیش ئه‌م خاڵه ده‌گرمه به‌ر چاو.
نامه‌که داتای زۆری تێدا نییه. سه‌رۆک به‌تایبه‌ت ئاماژه به دامه‌زراندنی دوو کۆمیسیۆن ده‌کا: یه‌که‌میان کۆمیسۆنی راستیه‌کان و پێکهاتن. دوهه‌میان کۆمیسۆنی ده‌ستوری بنه‌ڕه‌تی بۆ تاوتوێکردنی مژاره سیاسیه‌کان. ده‌ڵێ له گه‌ڵ ئه‌و وه‌فده‌ی چاوپێکه‌وتنیان ئه‌نجامداوه، باسی ئه‌م شتانه‌یان کردوه. هه‌روه‌ها ده‌ڵێ دوابه‌دوای چاوپێکه‌وتنی دوور و درێژ، زۆر باش له یه‌کتری تێده‌گه‌ین. له‌نامه‌که‌دا رێنوێنی ئاراسته‌ی ئێمه و حکومه‌تیش کراوه. پێویسته چاوپێکه‌وتنه‌کان تا 2011 به‌رده‌وام بن، چاوه‌ڕوانی نابێ. هه‌تا واده‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کان پێویسته له پشت په‌رده‌وه ژێرخانی کاره‌که ئاماده بکرێ و پاش هه‌ڵبژاردنه‌کانیش بخرێته واری کردارییه‌وه.
به‌ڵام ئه‌گه‌ر راستبین بین، له که‌ش و هه‌وای هه‌ڵبژاردنه‌کانی 2011، به‌رزکردنه‌وه‌ی هه‌ر چه‌شنه هه‌نگاوێک ئه‌سته‌مه.
ئه‌وه‌ی راستی بێ هه‌ندێک به هه‌ڵه رای گشتی ده‌خوێننه‌وه. هه‌موو که‌سێ بانگه‌شه ده‌کا که رای گشتی تورکیا زۆر نه‌ته‌وه‌په‌رسته. ئه‌مه شیکردنه‌وه‌یه‌کی هه‌ڵه‌یه. له‌ڕاستیدا، رای گشتی له گه‌ڵ ئاشتی دایه. به‌ر له ریفراندۆم مه‌هه‌په خه‌ڵکی ده‌ترساند و ده‌یگوت ئاکه‌په له گه‌ڵ په‌که‌که چاوپێکه‌وتن ئه‌نجام ده‌دا، ئه‌مانه وڵات پارچه پارچه ده‌که‌ن، له گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا سه‌یری ئه‌نجامه‌کان بکه‌ن. به پێچه‌وانه‌وه ئاکه‌په زیانی به‌ر نه‌که‌وت و مه‌هه‌په زه‌ره‌رمه‌ند بوو.
که‌وابێ جێگه‌ی دڵخۆشیه، که‌واته ئێوه‌ش له ماوه‌یه‌کی نزیکدا ده‌ستی یه‌کتر ده‌گوشن و ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ ناوخۆی وڵات. باشه ئاسته‌نگیه‌کان چین؟نه‌خێر. دیالۆگ له ئارا دایه، به‌ڵام به‌رده‌وام ده‌ڵێن متمانه‌مان پێ بکه‌ن، ئێمه جێبه‌جێی ده‌که‌ین. ئه‌مه نابێ. یانی به ئه‌ده‌بیاتی غه‌مت نه‌بێ هیچ شتێک به‌ڕێوه ناچێ. رای گشتی متمانه به حکومه‌ت ده‌کا و حکومه‌ت ده‌توانێ کاریگه‌ری ئه‌رێنی یاخود نه‌رێنی له سه‌ر رای گشتی دابنێ. ئاکه‌په زۆر به سانایی ده‌توانێ له گه‌ڵ جه‌هه‌په دابنیشێ و ئه‌م پڕۆژه‌یه‌یان له گه‌ڵ دابه‌ش بکا، ده‌توانێ له گه‌ڵ مه‌هه‌په دابنیشێ و قسه‌ی له سه‌ر بکا، هه‌روه‌ها ده‌توانێ له گه‌ڵ داموده‌زگا مه‌ده‌نیه‌کان دابنیشێ. رای گشتی به‌مجۆره ئاماده ده‌کرێ. ئه‌مه ده‌که‌وێته سه‌ر شانی حکومه‌ت.
با رای گشتی بخه‌ینه لایه‌که‌وه، باشه له روانگه‌ی سایکۆلۆژییه‌وه لایه‌نی ده‌وڵه‌ت ئاماده‌یه ده‌ستی ئه‌و هێزه بگوشێ که به ساڵانه شه‌ڕی له گه‌ڵ ده‌کا؟کێشه‌که لێره دایه. سه‌رۆکمان له دوایین شیکردنه‌وه‌یدا، ده‌ڵێ بۆرۆکراسی ده‌وڵه‌ت له کاروباره سیاسیه‌کاندا به‌گوێره‌ی حکومه‌ت باشتر هه‌ڵسوکه‌وت ده‌کا. ده‌وڵه‌ت زیاتر ئاماده‌یه تا حکومه‌ت.
که ده‌ڵێ ده‌وڵه‌ت مه‌به‌ستی عهسکهرهکانه؟به ته‌نها عه‌سکه‌ر نا. مه‌به‌ست بۆرۆکراسی ئه‌منیه. ئه‌و که‌سانه‌ی چاویان پێی ده‌که‌وێ. ئه‌میان راستیه‌کان ده‌بینێ، ئه‌وی تریان تیۆری نزیک ده‌بێته‌وه.
په‌که‌که پێکهاته‌یه‌کی مارکسی لینینی نه‌ماوه
چه‌ندین ساڵه په‌که‌که به توندی به‌ڕێوه براوه، له‌به‌رامبه‌ر نه‌یارانی بێ ره‌حم بووه و که‌سێک له سه‌رووی هه‌مویانه‌وه دێ. گه‌لۆ پێکهاته‌یه‌کی ستالینیستی هه‌یه که وه‌ک دۆز، گوشار و زه‌ختی ناوخۆ به ره‌وا ده‌بینن؟راست نییه. په‌که‌که له سه‌ره‌تادا رێکخراوێکی مارکسی لنینی بوو. شێوازی رێکخستنی مارکسی لنینی له حزبێکدا، هه‌موو شتێک سه‌نتراڵیزه ده‌کا و پشت به یه‌ک شێواز ده‌به‌ستێ. به‌ڵام په‌که‌که له مێژه ئه‌م سیسته‌مه‌ی تێپه‌ڕاندوه.
به‌ڵام له ناوه‌وه هیچ بۆچونێکی جیاواز و ده‌نگی دژبه‌ر به‌دی ناکرێ. بگره عوسمان بایده‌میر بێده‌نگ بوو. بینیمان نه‌یارانی حزبه‌که وه‌ک حیکمه‌ت فیدان کوژران...
نه‌خێر، له ناو سیسته‌می که‌جه‌که‌دا، به توندی له گه‌ڵ دژبه‌ران هه‌ڵسوکه‌وت ناکرێ. بێگومان له پێکهاته‌ی سه‌ربازی هه‌په‌گه‌دا، دیسپلینێکی دیاریکراو هه‌یه، به‌ڵام پێکهاته‌کانی دیکه سڤیلن و به‌گوێره‌ی ئه‌مه‌ش کاروباره‌کان به‌ڕێوه ده‌برێن. له داموده‌زگاکانی دیکه‌دا چۆن هه‌ڵسوکه‌وت ده‌کرێ، لێره‌ش هه‌ر وایه.
ئه‌ی باشه بۆ سه‌رجه‌م قۆناغی دیالۆگ یاخود نه‌خشه‌ڕێ له ئۆجه‌لاندا کۆتایی دێ؟ ماده‌م له ناوه‌وه پێکهاته‌یه‌کی دیموکراتیک هه‌یه، بۆ به ته‌نیا ئه‌و بڕیار ده‌دا؟
سه‌رۆک و دامه‌زرێنه‌ری ئه‌م رێکخراوه به‌ڕێز ئۆجه‌لانه. مه‌جلیسێکی هه‌ڵبژارده‌مان هه‌یه، به‌ڵام له په‌یماننامه‌ی کۆنگره‌ی گه‌ل سه‌رۆکایه‌تی ئۆجه‌لان په‌سند کراوه. مافی ده‌نگدان هه‌یه. ته‌نانه‌ت له رووی ئه‌خلاقیشه‌وه ناکرێ که‌سایه‌تیه‌کی وا بخرێته ده‌ره‌وه که باجێکی زۆری داوه. ئه‌و په‌یوه‌ندییه هه‌م له‌ڕوی حقوقیه‌وه، هه‌م له رووی ئه‌خلاقیه‌وه هه‌یه. با ئۆجه‌لان زیندانی بێ، به‌ڵام له‌ناو ئه‌م رێکخراوه دا، خودان پێش بینیه‌کی زیاتره. دیاره له بواری پراکتیکیدا مه‌جالی ئه‌وه نییه موداخه‌له بکا. حزب رۆژانه بڕیار ده‌دا و کۆبوونه‌وه ده‌به‌ستێ.
ئه‌وه‌ی پێی خۆش بێ، ده‌توانێ له حزب جیا ببێته‌وه؟له ئه‌وروپا کۆمه‌ڵێک که‌س هه‌ن که له حزب جیا بوونه‌ته‌وه.
گۆیا خه‌ڵک له سه‌ر دابڕان و ژن هێنان کوژراون؟وا نییه.
به‌ده‌په سیاسه‌تێکی جیاواز له ئێوه به‌ڕێوه نابا. دێت و ده‌چێ، به‌ڵام دواجار له هه‌ر چوارچێوه‌ی رێبازی په‌که‌که دا ده‌سوڕێته‌وه.
به‌ده‌په خۆی ئۆرگان و داموده‌زگای هه‌یه. پێویسته ئه‌و بڕیارانه جێبه‌جێ بکا که له لایه‌ن ئۆرگانه‌کانه‌وه ده‌درێن. بێگومان که‌سایه‌تی جیا جیا ده‌توانن بۆچونی خۆیان ده‌رببڕن، به‌ڵام ئه‌و بڕیارانه جێبه‌جێ ده‌کرێن که ئۆرگانه ده‌سه‌ڵاتداره‌کان په‌سندیان کردوه. بۆ نمونه بڕیاری بایکۆت له لایه‌ن ئه‌وانه‌وه درا.
یانی بایکۆت ده‌سپێشخه‌ری په‌که‌که نه‌بوو...بڕیاری بایکۆت کردنی ریفراندۆم بڕیاری خودی به‌ده‌په بوو. ئێمه‌ش پشگیریمان لێکرد.
سه‌رچاوه: رۆژنامه‌ی میللیه‌ت
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست