کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


سەردەشت عوسمان و نەمانى فیرعەونەكان

Tuesday, 01/06/2010, 12:00


ئەگەر ئیمە ئاوڕیًك لە مێژوو بەینەوە دە بینین كە هەركاتێك دەسەڵاتدارێك بەزۆر خۆى بسەپێنێ بەسەر ووڵاتێكدا وە وا لە خەڵك بكات لە فەرمانى ئەودەر نە رچن بەبێ ڕەزامەندى ئەو نەبێ ،دواتر كەسێك یان چەن كەسانێك لە دژى وەستاونەتەوە چەندین قوربانیان داوە بۆ گەیشتن بە ئازادى من لێرەدا ئەمەوێ بڵێم كە زەردەشت عوسمان وەك پەیامبەرێك توانى ئەو ڕۆڵە ببینێ بۆ تێكشانى سیماى بە فیرعەونى بون لە كوردستان بە تایبەتى لە لایەن حیزبى دەسەڵاتدارەوە بەتایبەتى پارتى و یەكێتى كە ئێمە مەبەستمان زیاتر پارتى یە كە هەر ئەوەندە ماوە بە ئاشكرا خوایەتى خۆیان بە ئاشكرا بە خەڵكى كوردستان ڕابگەیەنن . وە ئەگر ئێمە بێن جیاوازى بكەین لە نێوان فیرعەونەكانى میسرو پارتى دەبینین جیاوازى یەكى ئەوتۆ نابینین تەنها هەندێ شتى لاوەكى نەبێ ئەویش لە ڕوو خساردا ,وەك سیستەمى پشتاوپشت و بنەماڵەو تاڵانكردنى ئابوورى وڵات و دەسەڵاتى تاكەكەسى وخزم خزمێنەو زۆر شتى تریش كە ئەم دەسەڵاتەى ئیستاى پارتى لە فیرعەونەكان جیاناكاتەوە كەسیتەمێكى كۆن و بێ بایەخە .سەرەتاى ئەم ڕووبەڕووبوونەوەش شەهیدى قەڵەم سەردەشت دەستى پێكرد وە پێویستە لەسەر جەماوەرى كوردستان ئیتر ووشیار ببنەوە و دژى ئەو جۆرە سیستەمە بوەستنەوە
ئیتر قبوڵى نەكەن هیچ كەسێك خوایەتى خۆى بەسەریانەوە بكات .


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە