سه‌رکه‌وتنی شۆرشی گه‌لی میسر پیرۆز ده‌که‌ین
Friday, 11/02/2011, 12:00
کۆمه‌ڵانی هه‌راوی خه‌ڵکی کوردستان
ئازادیخواز‌و سه‌ربه‌خۆخوازان..
سه‌ره‌نجام شۆرشی گه‌لی میسر به‌سه‌ر دیکتاتۆریه‌ت و ملهوڕی دا سه‌رکه‌وت، به‌وبۆنه‌وه‌یه‌وه به‌ناوی خۆمان و له جیاتی سه‌ربه‌خۆخوازانی گه‌لی کوردستانه‌وه پڕ به‌دڵ پیرۆزبایی له‌گه‌لی میسر ده‌که‌ین، پشتیوانیان لێده‌که‌ین و ڕاشکاوانه ده‌ڵێن به سه‌رکه‌وتنیان به‌خته‌وره‌و خۆشحاڵ بووین.
داڕمانی دیکتاتۆریه‌ت له میسر خواستێکی له‌مێژینه‌ی گه‌لی میسر‌و ئازادیخوازانی جیهان بوو، چونکه به درێژایی سی ساڵی رابردوو، دیکتاتۆریه‌ت و ملهوڕی بینه‌قاقای گه‌لی میسری گرتبوو، ئێستا له کاتێکدا که ده‌ستپێکی ساڵی 2011 به سه‌رکه‌وتنی شۆڕشی نه‌وه‌ی نوێ به‌سه‌ر تاكره‌وی و دیکتاتۆریه‌ت هه‌موو ئازادیخوازانی جیهانی خۆشحاڵ کردوه، له‌هه‌مان کاتدا باهۆزی ترس و نیگه‌رانی ته‌واوی دیکتاتۆرانی وه‌له‌رزه خستووه، زه‌نگێکی ترسناکه دڵی کورسی په‌رستان ده‌ده‌خورپێنی و هه‌موو ئه‌و حزب و ده‌سته‌ڵاتدارانه‌ش به‌چۆکدادێنێ که گوێ له ویست و داخوازی گه‌له‌کانیان ناگرن و پێوانه بۆ رای دیتران ناکه‌ن.
گه‌لی کوردستان که به‌درێژایی سه‌د ساڵی رابردوو به‌ده‌ست سه‌رکرده دیکتاتۆرو حزبه خۆسه‌پێنه‌ره‌کانه‌وه ناڵاندویه‌تی، ئه‌مڕۆ به رووخانی دیکتاتۆران و هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی حزبه خۆبه‌زلزانه‌کان ئاهه‌نگی شادی ده‌گێڕێ. ئه‌مڕۆ نه‌ک هه‌ر گه‌لی کوردستان به‌ڵکو ته‌واوی ئازادیخوازانی جیهان به رووخانی حوسنی موباره‌ک و رژێمه‌که‌ی و حزبه‌که‌ی نیگه‌ران و داخبار نابن، به شادمانیه‌وه ده‌ستی شۆڕشگێرانی گه‌لی میسر ده‌گوشن و به گه‌رمیه‌وه پیرۆزباییان لێده‌که‌ن. هه‌ربه‌و بۆنه‌وه‌یه‌وه ئێمه له حزبی رزگاریی کوردستاندا هیواخوازین که ساڵی 2011 ببێته ساڵی داڕمانی بته‌کان، ببێته ساڵی له‌نێوچوونی ئه‌و رژێمانه‌ی که به‌سووک سه‌یری خواستی گه‌له‌کانیان ده‌که‌ن، ببێته گێڕانه‌وه‌ی سه‌روه‌ری مرۆڤه‌کان و گه‌یشتن به خواست و ئاواته‌کانیان.
سه‌رکه‌وێ ویستی ئازادیخواز و سه‌ربه‌خۆخوازان..
نه‌مان و رووخان بۆ دیکتاتۆر و ملهوڕان..
مه‌کته‌بی سیاسی
حزبی رزگاریی کوردستان
11-2-2011
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست