کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


دوو به‌رپرسی پارتی له‌ كه‌ركوك خزمه‌تی داعش ده‌كه‌ن

Tuesday, 28/07/2015, 22:33


محه‌مه‌د كه‌ماڵ، به‌رپرسی لقی سێی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ كه‌ركوك، ده‌ستیكردووه‌ به‌ ته‌عه‌داكردن و داگیركردنی زه‌وی هۆزی (البوشاهر) له‌ گوندی قزلیار و چه‌ندین كه‌سی له‌و هۆزه‌ له‌ زیندانه‌ نهینیه‌كانی باره‌گای حیزبه‌كه‌ی له‌ ناوچه‌ی ئینزباتیه‌ی كۆن زیندانی كردوه‌.
ئه‌م رفتاره‌ی محه‌مه‌د كه‌ماڵ، هۆزی (البوشاهری) تۆڕه‌ كردوه‌ و هه‌ڕه‌شه‌ی هه‌ڵوێست وه‌رگرتن له‌ به‌رانبه‌ر كورد ده‌كه‌ن.. ئه‌مه‌ش مه‌ترسی زۆر گه‌وره‌ی بۆ سه‌ر وه‌زعی كه‌ركوك ده‌بێت، چونكه‌ خه‌لافه‌تی ئیسلامی داعش لێره‌ و له‌وێ‌ له‌ رێگه‌ی شانه‌ نوستۆكانی هه‌وڵی دروستكردنی شه‌ڕی قه‌ومی نیوان عه‌ره‌ب و كورد له‌لایه‌ك و كورد و توركمان له‌لایه‌كی تر ده‌كات، ئه‌م هه‌ڵسوكه‌وته‌ی محه‌مه‌د كه‌ماڵی به‌رپرسی لقی سێی پارتیش له‌ كه‌ركوك راسته‌وخۆ خزمه‌تی به‌ به‌رنامه‌كه‌ی داعش ده‌كات و پیده‌چێت، ناوبراو (محه‌مه‌د كه‌ماڵ) له‌سه‌ر راسپارده‌ی توركیا و ده‌زگای میتی توركی هه‌ستابێت به‌ هێرشكردنه‌ سه‌ر عه‌ره‌به‌كانی گوندی قزلیار و ده‌ستگیركردنی دانیشتوانه‌كه‌ی و داگیركردنی زه‌وییه‌كانیان.
ئه‌و ره‌فتاری محه‌مه‌د كه‌ماڵ به‌رانبه‌ر به‌و عه‌ره‌بانه‌ی هۆزی (البوشاهر) له‌ گوندی قزلیار لای زۆربه‌ی عه‌ره‌به‌كانی بۆته‌ جێی سه‌رسوڕمان، چونكه‌ ئه‌م هۆزه‌ له‌گه‌ڵ جێبه‌جێكردنی ماده‌ی (140) بونه‌ و له‌سه‌ر ئه‌م هه‌ڵویسته‌شیان له‌لایه‌ن هۆزه‌كانی تر به‌ خائین دراون له‌ قه‌له‌م..
هاوكات له‌گه‌ڵ ئه‌م ره‌فتاره‌ی محه‌مه‌د كه‌ماڵی به‌رپرسی لقی سێی پارتی له‌ كه‌ركوك، كه‌ فه‌رمانی گرتنی له‌سه‌ر ته‌قه‌كردن له‌ خۆپیشانده‌ران له‌ روداوه‌كانی 17 شوبات له‌ چه‌مچه‌ماڵ و كوشتنی چه‌ن خۆپیشانده‌رێك هه‌یه‌.. به‌رپرسێكی تری پارتی كه‌ كراو به‌ به‌رپرسی میحوه‌ری پێشمه‌رگه‌ له‌ قه‌زای دوبز، به‌ ناو كه‌ماڵ كه‌ركوكی، كه‌ لای كه‌ركوكیه‌كان به‌ مامزه‌كه‌ی كه‌ركوك ناسراوه‌، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌ دوای هه‌ر هێرشێكی خه‌لافی داعش بۆ سه‌ر كه‌ركوك یه‌كسه‌ر به‌ره‌كانی جه‌نگ جێده‌هێلێت.. هه‌ستاوه‌ به‌ تاڵانكردنی هه‌شت گوندی عه‌ره‌بی لای قه‌زای دوبز و داگیركردنی به‌روبومه‌ كشتوكالیه‌كانیان له‌ گه‌نم و جۆ و فرۆشتنی بۆ خۆی و خه‌لكه‌ عه‌ره‌به‌كه‌ی بۆ ناو جه‌رگه‌ی كه‌ركوك ناردوه‌.. ئه‌مه‌ش مه‌ترسی له‌سه‌ر ئارامی شار دروستكرده‌ و ئه‌م به‌ ناو دكتۆر كه‌ماڵ كه‌ركوكیه‌ له‌ جیاتی ئه‌وه‌ی بیانیریته‌ قه‌زای حه‌ویجه‌ خه‌لكه‌كه‌ی هیناوه‌ته‌ ناو شاره‌كه‌ و ماله‌كانی تالانكردووه‌.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە