ئۆپراسیونه‌کانی رژیمی ئێران به مه‌به‌ستی راکێش کردنی تورکیه بۆ ناوشه‌ڕ و چاره‌سه‌ر نه‌کردنی کێشه‌ی کورد پێک دێت
Sunday, 03/07/2011, 12:00
ماوێکه شۆرشی گه‌لان به تایبه‌ت له رۆژهه‌ڵاتی ناوین ده‌ستی پێ کردوه. ئه‌م شۆڕشه له پێناو بێ چاره‌سه‌ر مانه‌وه‌ی ده‌وڵه‌ت- نه‌ته‌وه و سیسته‌می ده‌سه‌ڵاتداره‌کان له سه‌ر گه‌لان هاتووه‌ته ئاراوه. نه‌بوونی گۆڕانکاری و هه‌وڵدان بۆ چاره‌سه‌ری پرسی گه‌لان و به‌شدار کردنی گه‌لان له چاره‌نووسی خۆیان بووه‌ته هۆکاری سه‌رهه‌ڵدان له هه‌رێمه‌که. له رۆژهه‌ڵاتی ناوین پرسی کورد یه‌کێک له‌و بابه‌ته گرینگانه‌ی هه‌رێمه‌که‌یه که هه‌تا ئێستا له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانه‌وه بێ وڵام ماوه‌ته‌وه. سوریه وه‌ک یه‌کێک له‌و وڵاتانی که کاریگه‌ری له سه‌ر هاوسه‌نگی سیاسی هه‌رێمه‌که‌دا هه‌بووه، رۆڵی تایبه‌تی گرتووه‌ته ئه‌ستۆ که ئیستا له ئاڵۆزی، سه‌رهه‌ڵدان و ناره‌زایتیێکی جدی دا به سه‌ر ده‌بات، که ئه‌نجامه‌که‌ی به بۆنه‌ی نه‌بوونی گۆڕانکاری و چاره‌سه‌ری شۆرشی گه‌لان و ناڕه‌زایه‌تی هێناوه‌ته ئاراوه. له ره‌وشێکی وه‌هادا وڵاتانی ده‌راوسێ و هێزه ده‌ره‌کیه‌کان ده‌یانه‌وێت گۆڕانکاریه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی ناوین و هه‌رێمه‌که له گۆڕ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان پێک بێنن و له‌م پێناوه‌دا به هه‌موو شێوازێک له هه‌وڵداندان. ده‌ستێوه‌ردانی تورکیه و هاوکاری دژبه‌رانی سوریه وه‌کوو ئه‌خوان والموسلێمین و هاوکات ناردنی هێزی سپای پاسداران له لایه‌ن رژێمی ئێرانه‌وه بۆ سوریه بۆ سه‌رکوتکردنی ناڕه‌زایه‌تی و سه‌رهه‌ڵدانه‌کان به‌و واتایه دێت که ده‌یانه‌وێت ده‌سه‌ڵاتداری خۆیان بپارێزن و هاوکات نایانه‌وێت که پرسی کورد چاره‌سه‌ر ببێت و کورد له‌م گۆڕانکاریانه‌دا به‌شدار ببێت و چاره‌نوسی خۆی دیار بکات. له سه‌ر ئه‌م ئه‌ساسه‌ش نایانه‌وێت که به شێوازی ئاشتیانه چاره‌سه‌ری بێته ئاراوه.
دوای هه‌ڵبژاردنه‌کان له تورکیه و باکووری کوردستان و سه‌رکه‌وتنی گه‌لی کورد له هه‌ڵبژاردنه‌کاندا چاره‌سه‌ری کێشه‌ی کورد به پێشه‌نگایه‌تی حه‌ره‌که‌تی ئازادی تێپه‌ڕی قۆناخێکی نوێ بووه. ئاسته‌نگی و ته‌گه‌ره‌نانه‌وه له پێش پارلمانتارانی کورد و هاوکات گه‌لی کورد له لایه‌ن رژیمی تورکیه وه ، نیشانده‌ری گه‌یشتنی گه‌لی کورد به هێزی چاره‌سه‌ریه که ده‌سه‌ڵاتداران نایانه‌وێت له‌م پێناوه‌دا هه‌نگاوێک بۆ چاره‌سه‌ری هه‌ڵگرن و پێداگری ده‌که‌ن کێشه‌ی گه‌لی کورد به شێوازی خۆیان چاره‌سه‌ر بکه‌ن.
لێره‌دا گه‌یشتنی گه‌لی کورد به قۆناخێکی وه‌ها له پارچه‌کانی کوردستان و هاوکات پێشکه‌وتنه‌کان له پێش چاوی ئێرانه. به بۆنه‌ی ئه‌وه‌ی که چاره‌سه‌ری له هه‌ر پارچه‌یێکی کوردستان کاریگه‌ری راست و راستی له سه‌ر پارجه‌کانی دیکه‌ی کوردستان ده‌بێت، ئێرانیش وه‌ک یه‌ک له‌و وڵاتانه‌ی که هه‌تا ئێستا نه‌یویستوه کێشه‌ی گه‌لان و به تایبه‌ت گه‌لی کورد چاره‌سه‌ر بکات، که‌وتوه‌ته ناو ته‌ڤگه‌ره‌وه. له‌م چوارچێوه‌دا رژیمی ئێران بۆ ته‌حریک کردنی تورکیه که ئێستا گه‌یشتوه‌ته قۆناخی موزاکره له گه‌ل رێبه‌ری گه‌لی کورد، سه‌ره‌ڕای کێشه ناوخۆیه‌کانی ئێران ده‌ستی داوه‌ته به‌رفراوان کردنی ئۆپراسیون له هه‌رێمه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان و به تایبه‌ت ناوچه سنووریه‌کانی باشووری کوردستان.
له‌م ماوه‌یه‌دا له هه‌رێمه جیاوازه‌کانی رۆژهه‌ڵات وه‌کوو شاهۆ، هه‌ورامان، هه‌تاکوو ماکۆ و سه‌ڵماس ئۆپراسیونی ده‌سپێکردوه و له سنووره‌کانی باشووری کوردستان له هه‌وڵدانی ده‌ربازکردنی سنووره‌کان دایه. به ئۆپراسیون و تۆپباران کردنی ناوچه سنوریه‌کان و باشووری کوردستان ده‌یه‌وێت که ئه‌م قۆناخه که له تورکیه و باکووری کوردستان ده‌ستی پێکردوه به دوا بخات و به‌م شێوازه تورکیه وه‌ک هه جار ڕاکێشی شه‌ڕێکی به‌رفراوان له به‌رانبه‌ر به گه‌لی کورد بکات. که به‌م شێوازه ده‌یه‌وێت گۆڕانکاری و مه‌ترسی له سه‌ر ئێران که‌م بکاته‌وه و خۆی له چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی کورد دوور بگرێت.
ئێمه وه‌کوو پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (PJAK) سه‌ره‌ڕای به له به‌رچاو گرتنی حه‌ساسیه‌تێک که له هه‌رێمه‌که هه‌یه، هه‌روه‌ها که پێشتر ڕامانگه‌یندبوو نه‌مانویستووه ببین به هۆکاری ئاوابوونی شه‌ڕێک که خزمه‌تی به‌رژه‌وه‌ندی گه‌لانی هه‌رێمه‌که و به تایبه‌ت گه‌لی کورد ناکات. به‌ڵام به‌ردوام کردنی ئۆپراسیون و هه‌وڵدان بۆ تێپه‌ڕاندنی سنووره‌کان له لایه‌ن رژیمی ئێرانه‌وه و پێداگری له سه‌ر چاره‌سه‌ر نه‌کردنی کێشه‌ی کورد نیشانده‌ری پێداگری له سه‌ر سیاسه‌تی ئینکاری خۆی ده‌کات.
له چوارچێوه‌ی به‌رفران کردن و هێرش کردن بۆ سه‌ر باشووری کوردستان و هه‌رێمه‌کانی پاراستنی مه‌دیا گه‌ریلاکانی پارتیمان له چوارچێوه‌ی پاراستنی ره‌وادا له به‌رخۆدانێکی به واتادا رووبه‌رووی هێزه‌کانی رژیم له هه‌رێمه‌کانی دۆڵی شێخ عایشی، کۆدۆ، به‌رده‌نازێ بونه‌ته‌وه و هێزه‌کانی رژێم گورزی گرانیان به‌ر که‌وتوه. هاوکات هێزه‌کانی رژیم له‌م هه‌رێمانه و هه‌رێمه‌کانی حاجی عومران هه‌تا خواکورک به‌رده‌وامه له ئۆپراسیون و تۆپباران کردنی ناوچه سنوریه‌کان و باشووری کوردستان. له ئه‌نجامی ئه‌و رووبه‌روو بونه‌وه‌دا که له هه‌رێمه جیاوازه‌کان رویداوه، له دۆڵی شێخ عایشێ هه‌ڤاڵێکمان به ناوی گیڤارا خه‌لکی که‌رکوکی باشووری کوردستان له دوای به‌رخۆدان و خۆڕاگریێکی مه‌زن شه‌هید بوو به‌شداری رێزی شه‌هیدان بوو. ئه‌م به‌رخۆدانه به واتایه له لایه‌ن هه‌ڤاڵانمانه‌وه به تایبه‌ت له لایه‌ن هه‌ڤاڵی شه‌هید گیڤارا له پێناو ئیزن نه‌دان به ده‌ستێوه‌ردان و ده‌ستدرێژی به خاکی باشووری کوردستان خاوه‌ن گرینگیێکی تایبه‌ته که پێویسته گه‌له‌که‌مان به تایبه‌ت له باشووری کوردستان و هه‌ر لایه‌نێک به باشی هه‌ڵی سه‌نگێنن. به بۆنه‌ی به‌رخۆدانی هه‌ڤاڵانمانه‌وه هه‌تا ئێستا له‌و هه‌رێمانه‌ی که گه‌ریلاکانی پارتیمانی تێدا ئاماده‌ن، هێزه‌کانی رژێمی ئێران نه‌یانتوانیوه سنووری باشووری کوردستان تێپه‌ڕێنن.
له قۆناخێکی وه‌ها هه‌ه‌ستیاردا و له ئه‌گه‌ری به‌رده‌وام کردنی ئۆپراسیون و تۆپبارانی هه‌رێمه‌که له ناۆخۆی رۆژهه‌ڵات و باشووری کوردستان، ئێمه وه‌کوو پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (PJAK) به له به‌رچاو گرتی هه‌موو حه‌ساسیه‌تێک له چوارچێوه‌ی پاراستنی ره‌وادا مافی خۆمان و گه‌له‌که‌مان به کار دێنین.
هاوکات پێویسته ئاماژه به ئه‌وه‌بکه‌ین که رژیمی ئێران راستیه‌کانی ناوخۆیی و قه‌یرانه سیاسی، کۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووریه‌کانی که رۆژ به رۆژ له زیاد بوونه، به‌رچاو بگرێت و بۆ چاره‌سه‌ری کێشه‌ی گه‌لان به تایبه‌ت گه‌لی کورد هه‌نگاو هه‌ڵگرێت و هه‌وڵدانه‌کانی بۆ قۆڵتر کردنی کێشه‌کان راوه‌ستێنێت.
لێره‌دا وێڕای سه‌ره‌خۆشی خۆمان له سه‌رجه‌م گه‌لی کورد و گه‌له‌که‌مان له باشووری کوردستان و به تایبه‌ت بنه‌ماڵه‌ی هه‌ڤاڵی شه‌هیدمان، خاوه‌ن ده‌رکه‌وتن له شه‌هیدان و ئامانجه و بیر و رامانیان داوا له گه‌له‌که‌مان ده‌که‌ین له‌م پێناوه‌دا خاوه‌نداریه‌تی له چاره‌سه‌ری کێشه‌ی گه‌لی کورد خاوه‌ن هه‌ڵوێست بن.
کۆردیناسیونی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان PJAK3.7.2011
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست