کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


خۆزگە مەلا مستەفای بارزانی وەجاخ کوێربوایە

Tuesday, 29/05/2012, 12:00


هیوادارم خوێنەرانی بەڕێز بە هەڵە لە ناونیشانی بابەتەکە تێنەگەن. مێژووی مەلا مستەفا بۆ کەسانی هۆشیار،خاوەن کەسایەتی، دوورلەقەڵەمفرۆشی و مەسینەهەڵگرتن ڕوون وئاشکرایە.
مێژووی ڕاستەقینەی ئەم کابرایە تا چەندین ساڵیش دوای مردنی وسەرەتای نەوەدەکان جگە لە ئاشبەتاڵەکەی ١٩٧٥ بەو شێوەیەی ئەمڕۆ بۆ زووربەی خەڵکی کورد روون نەبوویەوە، بەڵام لەدوای ڕاپەڕینی ١٩٩١ وپێش کەوتنی تەکنۆلۆجیا ی ڕاگەیاندن وەک (ئینتەرنێت، سەتەلایت،مۆبایل و فیس بووک) هەروەها چاوکرانەوەی خەڵکی کوردستان لەم ڕێگەیەوە وهەڵدانەوەی ئەرشیف ولاپەڕەکانی
مێژووی بەناو شۆڕشەکەی ئەیلوول بۆمان دەرکەوت کە مەلامستەفا جگە لە سەرۆک خێڵێکی چەتە ئاسا وبەکرێگیراوێکی موخابەراتی ئیقلیمی لە بەرگی بەناوکوردایەتیدا هیچی تر نەبووە.
بەڵگەکان:
قۆناغی شاخ وشەڕی براکوژێ کان
هەڵسووکەوتی بنەماڵەی مەلامستەفا و حیزبەکەی هەر لە چلەکان و پەنجاکەنەوە لە بەرامبەر هۆزو خێڵەکانی دەڤەری بادینان وەک هەرکی،سورچی، لۆلانی،زێباری وئەوانی ترو دوورخستنەوەیان لە بزوتنەوی ڕزگاری خوازی گەلی کورد.
دژایەتی کردنی کەسانی تری لێهاتو و ڕۆشنبیرانی کورد لە دەرەوە وناوەوەی حیزبەکەی بنەماڵە واتە پارتی.
ئاشبەتاڵی ١٩٧٥ راکردنی بۆ لای شا وشابان ومانەوەیان لە ئێران بۆ دژایەتیکردنی کوردانی ڕۆژهەڵات وبزوتنەوە کوردییەکان لە ڕۆژهەڵات و باشوور و باکوری کوردستان ، وەک بەکرێگیراوێکی ساواکی شاهنشاهی وئیتلاعاتی ئەمڕۆی ئیرانی ومیتی تورکی. قۆناغ بە قۆناغیش دەبوونەی سوورەی بەر لەشکری ووڵاتانی داگیرکەری کوردستان تاکوو ٣١ ئابی ١٩٩٦ وبەگەراجکردنی یەکەمین پەرلەمانی کوردستان بۆ دەبابەکانی بەعس وئەنفالچێ کان بە سەرکردایەتی مەسعودی کورێ مەلامستەفا ودزینی پارەی گومرگەکان. واتە مەلا مستەفا ،ئیدریس ومەسعودی کوڕی لە باوەشی ئێران وتورکیا. عبیدڵڵە، لوقمان وسابیریش لە باوەشی بەعس و ئەنفالچی کان.
دوای مردنی مەلامستەفا و ئیدریس مەسعودیش کەوتە پەیوەندی ئەو بەعسەی کە هەرسێ براکەی تری کوشت وەک لوقمان،سابیرو عبیدڵلە.
بروانە بیرەوەرێ کانی عیسا پژمان وەک تەتەری نیوان مەلا مستەفا وساواکی شاهنشاهی ئەو سەردەمە.
لیکۆڵینەوەو بەدواچونەکانی قانعی فەرد لە ناسیۆناڵ ئەرشیفی بەریتانی وئەمریکی، هەروەها ووت ووێژی لەگەڵ کەسایەتی کوردییەکان کە لەنزیکەوە ئاگاداری هەڵسووکەوتی مەلامستەفا وبنەماڵەکەی بوون.
قۆناغی دوای ٣١ ئاب و رووخانی ڕژێمی بەعس لە ساڵی ٢٠٠٣ وبەدواوە
لەم قۆناغەدا مەسعودی کوڕی وکوڕەزاکانی مەلامستەفا بە راست و بەچەپ بێ ئەوەی یەک تۆزقاڵێک شەرم بیانگرێ کەوتنە دزینی بودجە و گومرگ وسەروەت وسامان ونەوتی کوردستان . دەستیان جارێکی ترلەگەڵ تورکیا وئێران تێکەڵکردەوە بە شێوەی بازرگانیکردن و هەرێمە بەناو فیدراڵییەکەیان کردە کۆڵۆنێکی ئابووریانەی ئێران وتورکیا ، ئابوری داتەپیوەکەی تورکیان پێ ڕاست کردەوە بۆ زیاتر لیدانی بزوتنەوەی کوردانی باکوور. ئەمە جگە لە هەڵسوکەوتی شەلاتیانە و سەرسەریانە لە هەولێر وبادینان کە هەر باس ناکرێت .لە قۆناغەکانی پیشوو و لەم قۆناغەشدا بەتایبەتی مەسعودی کوڕی و برازاکانی کەوتنە بازرگانیکردن بە وێنە و پۆستەرەکانی مەلامستافا بۆ مەرامی خۆیان، ماهییەتیان زیاتر بۆ خەڵکی دەرکەوت و بە دەستی خۆیان و لە ڕێگەی خۆیانەوە مەلامستەفای باوک وباپیریان ئەوەندەی ترسووک کرد.
بەڵی ئەمانە هەموویان کوڕی باوکی خۆیانن ، بۆیە کورد دەڵێن: (بێچووی مشکی هەمبانەی دەدڕن).
بەم کورتە مێژوویی سەرەوە بۆمان دەردەکەوێ ،هەتا ئەم بنەماڵەیەش مابن کورد نەک هەر بەئاواتەکانیشی ناگاتن ،بەڵکو نزیکیش نابێتەوە لێیان.
بۆیەش دەڵێم خۆزگە مەلامستەفای بارزان وەجاغ کوێر بووایە وئەم بنەماڵەیە زووتر لە کۆڵ میللەتی کورد دەبوونەوە.

ئازاد مام وەسمان /هەولێر

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە