فەزیحەیەكى گەندەلى گەورە لە لقى 24 ى سەفین
Tuesday, 30/11/2010, 12:00
لقى 24ى سەفین كە مسئولەكەى (بلند اسماعیل) ەو بارەگاكەى لە قەزاى شەقلاوەیە لە گەڕەكى كاوانیان ماوەى (3) سال دەبێت پ.د.ك لقى لەو دەڤەرە كردۆتەوە كە سنورەكەى هەریەك لە قەزاى شەقلاوە و كۆیە و ناحیەكانى هەریر و باسرمە و هیران و بالیسان و شۆرش و تەق تەق و گوندى كۆرێ یە ماوەى (2) سال زیاترە بارەگاى لق لە خانووە كانى مام(كمال سابیر)كاوانى دان كە (6) خانوون بەكرێ و بۆى چۆل ناكەن چونكە كرێ یەكى رەمزى دەدەنێ و بڕى (7500)دۆلار كە دەكاتە (75) گەڵا كەچى لە مەكتەبى سیاسى بڕى (10500)دۆلار كە دەكاتە (105)گەڵا وەردەگرن بەناوى كرێ ى بارەگاى لق كەواتە هەموو مانگێك مسئولى لق (3000) دۆلار كە دەكاتە (30)گەڵا لە پارتى دەدزێت و كڵا و دەكاتە سەرى مەكتەبى سیاسى و كەسیش ئەمەى نەزانیوە كە ئەم فەزیحەیە هەیە تاكو ئێسا كەواتە ئەم (3) سالە مسئولى لق بڕى (108000) دۆلار كە دەكاتە (1080) گەڵاى تەنیا لە كرێ ى بارەگاى لقەكەى دزیوە تاكو ئێستاش هەر خەریكى دزى و كۆكردنەوەى پارەیە لە هەلبژاردنەكانیشدا كە نەسریە تەرخان دەكرێت كەس نازانێت چى لێ دێت و چۆن لووشى دەكات و دەیدزێت و لە هەلبژاردنى 25/7 بڕێكى زۆرى پارەى دزى بەلام بە دروست كردنى سیناریۆێك كارگێرێكى پێ تۆمەت باركردوو دواى ئەوەى كە كارگێرەكەى سزادرا بە دابەزاندنى پلەكەى بۆ ئەندامى لق و دورخستنەوەى لە مەكتەبى دارایى تاكو رۆژى عەشر بەلام بەبێ ئەوەى سزاكەى تەواو بێت گەرایەوە سەر پلەكەى پێشتر كە كارگێر بوو ئێستاش دەیەوێت چەند كارگێرێكى ترى لق بكات بە مسئول ناوچە بۆ دزینى نەسریە و گەیشتن بە مەرامەكانى بەنیازى ئەوەى كە لە كۆنگرەش ببێتە ئەندامى سەركردایەتى خەریكە چەند سیناریۆیەك دابنێت بگات بە مەرامەكەى ئەوەى مایەى هەلوەستە لە سەر كردنە ئەوەیە كە سەركردایەتى پارتى ڕێگا نەدات كەوا كەسانى بەرژەوەند خوازى وەك(بلند اسماعیل) بۆ هەتا هەتایە نەگەن بە سەركردایەتى چەنكە پاتى خاوەنى دەیان و سەدان كادیرى لێهاتوو و دەست پاك و داوێن پاك و بە شەخێیەت و خاوەن خەبات و قورباندان و بەهەلوێست بۆیە هەوادار و كادرانى پارتى چاوەرووانى ئیجرائاتن لەگەل ئەو بەرپرسە چونكە ئەو دەڤەرەى كە ئەو تێیدا مسئول دەیایەك خۆینیان ڕشتووە بۆ ئەوەى رۆژێك بێت و حكومەت و حزب خزمەتیان بكات نەك دزو جەردەى وا پارە بدزێت و خەلیكیش بە كولە مەرگى بژیت .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست