کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


كوردینه‌ با ڕاپه‌رین چی ده‌سه‌ڵات و یاساو هێزی بنه‌ماڵه‌یی هه‌موو‌ی نه‌فره‌ت باران كه‌ین

Wednesday, 01/06/2011, 12:00


هاوڵاتیانی د ڵ سوتاو جگه‌رسوتاوی به‌شمه‌ینه‌تی كوردستان،ئه‌ی ئه‌و كوردانه‌ی تا ئێستاش وه‌ك ساده‌ترین ه‌اوڵاتی رۆژ ئاوایی مافتان نییه‌ و كارتان نییه‌،له‌م سه‌ده‌ی بیست و یه‌ك و جیه‌انگیرییه‌ چ خه‌به‌ره‌ به‌شه‌و رۆژێك 10كاتژمێركاره‌باتان نییه‌ ،ئه‌ی ئه‌و لاو رۆڵه‌دونیا نه‌دیوانه‌ی كوردستان كه‌تا ئێسته‌ش گه‌شت و دونیابینین و سواری فڕۆكه‌و شه‌مه‌نده‌فه‌رو زۆرداه‌ێنانی كۆنی تری ژیان ه‌ێشتا لاتان ه‌ه‌ر خه‌وه‌و نه‌گه‌یشتووه‌به‌ئێوه‌ ، تاكه‌ی دانیشتوون به‌دیار ئه‌م ده‌سه‌لاتداره‌علوج و به‌ڵته‌جیانه‌وه‌چاوه‌رێن به‌و عیلم و مه‌نتق و پرۆژه‌فیكریی و زانستیانه‌ی كه‌ه‌ه‌یانه‌پێشتان بخه‌ن بۆ ئه‌مانه‌ی لای ئێوه‌ره‌خنه‌له‌پێشكه‌وتن و داه‌ینانه‌كانی سه‌رده‌م ئه‌گرن ه‌ێنده‌بیرتیژو زاناو دانان به‌راستی عه‌جه‌با سه‌یرم لێدیت به‌خۆیان و سه‌رو سیمایه‌كی دێزو بزیو به‌بینه‌قاقا تاقم و مه‌خزه‌ن هینده‌ واعی و لێزان بن،ئێوه‌تاكه‌ی چاوه‌رێی جیبه‌جێ كردنی ماده‌ی 140 و گه‌رانه‌وه‌ی ناوچه‌دابڕاوه‌كان ئه‌كه‌ن یان ده‌بیت بڵێن ئه‌وه‌جارێك ه‌ه‌ستی توره‌یی و رق و قینه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی نه‌یگرتوون ده‌نا چی دوژمنی كورد ه‌ه‌یه‌به‌یه‌ك پاروو لوشی ئه‌كه‌ن والله‌برام عه‌جه‌با،بۆ ئێوه‌چاوه‌رێین ده‌سه‌لاتداره‌كانی لای ئێوه‌به‌خه‌ونی جادوگه‌رییان سه‌رده‌می فیرعه‌ونیه‌كان به‌یه‌ك جادوو ئه‌م وڵاته‌تان بۆ بكه‌ن به‌سوید و پاریس چه‌ندین ولاتی رۆژئاوای تر بڵێن فه‌رموو پشوو بده‌ن ڕۆڵه‌چاوگه‌شه‌كانی میلله‌تی كورد ئێمه‌ شۆرشمان بۆ خۆشگوزه‌رانی باشكردنی خۆشگوزه‌رانی ئێوه‌ كرد، یان ئێوه‌ به‌غاندی و جیڤارای كوردی ناویان ده‌به‌ن ه‌ه‌ر له‌ ئێسته‌وه‌ سوژده‌ بۆ ره‌سم و په‌یكه‌ریان ده‌به‌ن خۆتان به‌موریدو سه‌گی به‌رمالیان ئه‌زانن والله‌ ئه‌مجاریش ئه‌ڵیم عه‌جه‌با له‌عقلیان ئه‌گه‌ر وا له‌ من و له‌ئێوه‌ش تێگه‌یشتبن،یاخود به‌ته‌ما ه‌ه‌ن به‌یه‌ك مانۆری سه‌ربازی به‌و هه‌موو‌ فڕۆكه‌و موشه‌ك و دوره‌اوێژه‌ی كه‌ه‌ه‌یانه‌ه‌ه‌ر چوارپارچه‌ی كوردستان یه‌كخه‌ن والله‌عه‌جه‌با،یان دانیشن به‌ بریاریكی سیاسی ئه‌م ئه‌رستۆو ئه‌فلاتونه‌كوردییانه‌ كه‌ له‌ تاو گه‌رده‌ی ملیان ناتوانن ه‌ه‌ناسه‌ ه‌ه‌ڵكێشن له‌گه‌ڵ تشریعی دیوه‌خانه‌كه‌یانا كه‌ناویان ناوه‌ په‌رڵه‌مان و پره‌ له‌بیریاری سیاسی و رۆشنبیر و سه‌ربازی و زانستی سه‌رده‌م ه‌ه‌ر به‌فوویه‌ك وه‌ك دێوه‌كه‌ی عه‌لادین كه‌ركوكتان بۆ بخه‌نه‌سه‌ر كوردستان،ئه‌ی قوڕ به‌سه‌ر خۆتان خه‌یالی خاوی باوباپیرتان كه‌به‌و ئاواته‌وه‌ سه‌ریان نایه‌وه‌،كه‌سیاسیه‌كانی كۆن پێیان ئه‌وتن ه‌ا ئه‌مرۆ نا به‌یانی هه‌موو‌ مافه‌كان وه‌ده‌گرینه‌وه‌وه‌ك ئێستا ئه‌م زڕیه‌ته‌ی ئه‌وان به‌ئێوه‌ش هه‌ر ده‌یڵێنه‌وه‌،ئه‌زیزانم تاكه‌ی زیڕه‌و نوزه‌ی منداڵه‌نه‌خۆشه‌كانی ئه‌و ه‌ه‌رێمه‌به‌ده‌م ئێش و نه‌خۆشی بێچاره‌سه‌رێكی ته‌ندروست ده‌تڵێنه‌وه‌،تاكه‌ی گڕو گه‌رمای ه‌اوین و سه‌رمای زستان به‌رۆژو به‌شه‌و بتانتڵێنێته‌وه‌ و ئاگرو ئاره‌ق له‌جه‌سته‌تان به‌ربدات و سه‌رما ده‌ست مه‌چه‌كتان بوه‌رێنیت، ئه‌وانیش بێ ئێوه‌خۆش خۆیان و منداڵیان له‌ماڵ و ڤێلای به‌رزو كۆشكه‌گرانبه‌ه‌اكانی كوردستان و ئه‌وروپا بژین و ه‌ه‌رشه‌وه‌و له‌تیاترۆیه‌ك و باڕو مه‌یخانه‌یك به‌ده‌یان ده‌فته‌ر بدۆرێنن ،ئاخر ئه‌م هه‌موو‌ پرسیارانه‌و چه‌ندینی تر ڕه‌وا نییه‌میلله‌تێكی جه‌سته‌سوتاو به‌كیمیاوی وبێكفن وته‌ڵقین كراو به‌ئه‌نفال و ماڵ و گوند وێران كراو به‌تۆپ و تانك له‌خۆی بپرسێت وبیری لێبكاته‌وه‌ تا وه‌لامیكی دروستو لۆژیكی ده‌ستكه‌وێت، دلنیابن نه‌ئه‌م رۆشتنه‌كیسه‌ڵییه‌و ونه‌ئه‌مخه‌ونه‌حوشتریه‌ی دووبنه‌ماڵه‌یه‌ده‌بێته‌ڕاستی نه‌ئه‌م بێخه‌می و ده‌ست خستنه‌ژێر سه‌ره‌ی ئێوه‌ده‌كاته‌عاقلی ،ئه‌وان بۆ ئه‌وه‌نه‌هاتن ئێمه‌ بیانكه‌ییه‌ شۆرشگێرو وه‌ك غاندی و جیفارا ناویان ببه‌ین ،ئه‌وان بۆ ئه‌وه‌نه‌ه‌اتن تا ببنه‌حامورابی و میكافیلی یاسای بنچینه‌یی ژیان و سیاسه‌تی ستراتیژی هه‌رێم و نیوده‌وڵه‌تی و ده‌ستكه‌وتی كورد و ده‌ستور دابنێین ،ئه‌وان دوو بنه‌ماڵه‌ی بازرگان و سوخۆرن خاوه‌ن كۆمپانیاو پرۆژه‌ی ملیاره‌ها دۆلارین ،چیان داوه‌ له‌و كه‌ركوك و ه‌ه‌ستی نه‌ته‌ویی و نیشتمانی كه‌ی باكیانه‌ چ كوردیك زله‌ی سته‌می خواردوه‌ ئه‌بێ بۆی وه‌رگیرێته‌وه‌ چ حه‌قیان هه‌یه ‌كئ به‌به‌پێی یاسا له‌سه‌ر كورد سزا ئه‌درێت یان بۆ دادگای لاه‌ای ئه‌برێت،نه‌خێر ئێمه‌و باو باپیرمان به‌ه‌ه‌ڵه‌ له‌م معاده‌ڵه‌ سیاسیی و نه‌ته‌وه‌ییه‌ی ئه‌م فس فس پاڵه‌وانانه‌گه‌یشتووین پێویسته‌زوو له‌خه‌وو خه‌یاڵه‌ به‌ئاگا بێینه‌وه‌ و واز له‌خوێندنه‌وه‌ی ئه‌و مه‌لحه‌مه‌ پر خه‌یاڵیه‌ سیاسیانه‌ی ئه‌مانه‌ به‌ێنین،ئه‌م به‌ناو سیاسیانه‌ ته‌نه‌ا ده‌یانه‌وێت به‌خوینی رۆڵه‌ی ئه‌م میلله‌ته‌واژۆ له‌سه‌ر چێكی بانقه‌كانیان زیاد بكه‌ن و به‌س كوردینه‌ با هه‌موو پێكه‌وه‌ ڕاپه‌رێن و چی ده‌سه‌لات و یاساو هێزی بنه‌ماڵه‌یی هه‌یه‌ هه‌موو‌ی نه‌فره‌ت باران كه‌ین ...

ئه‌ندامی بزووتنه‌وه‌ی لاوانی 17 شوبات


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە