دەزگایى زانیارى سلێمانى باندێكى لەشفرۆشى لە بارەگایەكى نهێنى دەزگایى پاراستنى سلێمانى دەستگیردەكا!
Saturday, 10/04/2010, 12:00
شەوى ڕابردوو 9 لەسەر 10ى 4 /2010 لە دەمژمێر 12ى شەو سەرچاوەیەكى نزیك لە ئاسایشى دەوروبەرى سلێمانى سەربە دەزگایى زانیارى یەكێتى ئەوەى ئاشكراكردووە، كە دەزگایى زانیارى زیاتر لە 20 ڕۆژە ئەو زانیاریانەیان پێگەیشتووە، كە پیاوەكانى دەزگاى پاراستنى لقى 4 پارتى لە گەڕەكى زەرگەتە ماوەى 3 مانگە خانویەكیان بە كرێ گرتووە گوایە بۆ كارى نهێنى و دەستگیركردنى نەیاران و شاردنەوەى ئەو كەسانەى دژ بە بنەماڵەى بارزانى و پارتین لە سنورى پارێزگایى سلێمانى!
بەڵام دوایى ئەوەى خانە نووستوەكانى دەزگایى زانیارى و ئاسایش و دژە تیرۆرو نەهێشتنى تاوان، ئەو بارەگایەى پاراستنیان خستۆتە ژێر چاودێرى خۆیانەوە، بۆیان دەركەوتووە كە ئەو بینایە تەنها بۆ كارى لەشفرۆشى و كارى بەدڕەوشتى و رابۆواردنى شەوانە بەكارهاتووەو، بۆ ئەو مەبەستە كات و ساتى هەڵمەتى دەستبەسەراگرتن و پشكنینى ئەو بارەگایەى پاراستنى لقى 4یان دیارى كردوەو لە نیوە شەوەى هەینى دا ، لە كاتێكدا پیاوەكانى بنەماڵەى بارزانى و پارتى خەریكى ڕابۆاردن و خواردنەوە بوون لەگەڵ 6 ئافرەتى لەشفرۆشى عەرەبى كە بە تایبەتى لە سوریاو لوبنانەوە بۆ بەرپرسانى پاراستنیان هێناون، ئەو سەرچاوەیە كە نزیكە لە وەستا حەسەنەوە ئەوەى ئاشكراكردووە، كە جگە لەو ئافرەتە بێرشەوشتە عەرەبیانە 4 گەنجى تەمەن 20 ساڵانیان لەلابوەو هەموو جۆرە خواردنەوەیەكى كحولى و بێهۆشكەریان بۆ ئامادەكراوە لەگەڵ دەستبەسەراگرتنى 3 پارچە حەبى فالێۆمى ڕێژە بەهێز!
بە پێى سەرچاوەكە بۆ ئەوەى ئابرۆبەرەكەیان بشارنەوە هەر شەو بەرپرسانى هەردوو دەزگاى هاتونەتە سەر خەت و ئەو ڕووداوە گرنگە حەیابەرەیان داپۆشیوە!
خوێنەرانەران، كوردستانیان
بڕوانن پیاوەكانى دەزگایى پاراستن لە جیاتى پاراستنى كەرامەت و شەرەڤ و ماڵو حاڵى هاوڵاتیان و پارستنى ئەمنى قەومى ، كە بنەماڵەى بارزانى و مەسعود بارزانى و مەسرۆر بەرپرسى پاراستنى بنەماڵە بانگێشەى بۆدەكەن، بە ئاشكراو بێ هیچ سڵكردنەوەیەك ئەو قوتابخانەیى كە گوایه بۆ كوردایەتیه، ئەمڕۆ بۆتە قوتابخانەى لەشفرۆشى و سێكس و دەستدرێژى كردنە سەر حورمەت و شكۆى مرۆڤایەتى لە كوردستان بەگشتى و سنورى سلێمانى بەتایبەتى!
ئەوەى دوێنى بەرپرسانى لقە یەك لە دوایەكەكانى سنورى لقەكانى 4و11 و 21 و12 19 و 15 وخانەقین بە سۆرانیەكانیان نەكردووە، ئەمڕۆ دەزگایى پاراستنى بنەماڵەى بارزانى بە رێگەى بە كرێگرتنى بیانیەو كردنەوەى دەیانبارەگایى نهێنى لەو سنورانە دەیەوێت سوكایەتى بە سۆرانیەكان بكات، و ئاشكرابوونى ئەو بارەگا سیخوڕیى و بێئەخلاقیەى بۆ پیاوە ترسنۆك و ڕوو ڕەشەكانى كردۆتەوە تا ئەوەى لە رابردوو بە سۆرانیەكانیان نەكردووە ئەمرۆ بە پیاوە گێل و بێسومعەو نەفس نزمەكانى پارستن بە خەڵكى بكەن!
ئەمڕۆ پیاوەكانى دەزگاى پاراستنى لقى 4 شوێن نەبوو خۆیانى تیا بشارنەوە و بۆ ئەوەى كەس پرسیاریان لێ نەكا، بەڵام بە ئاشكرا 3 لە كارگێڕانى لقى 4 حەسەن جەبارى و ئارى قەرەداغى و سەرەوەرى فەتاحى سەمەد لە ڕێگەى ف كە عەمیدى ئاسایشى گشتى یە لە سلێمانى هەواڵەكەیان پێگەیشتوەو ئەوەش باسكراوە كە دەزگایى زانیارى لە هەوڵێكى تردا سەرجەم مەزرەعەكانى بەرپرسانى پاراستن و پارتى لە سلێمانى خستۆتە ژێر چاودێریەوە .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست