بۆ كوڕی تاقانه‌ی شه‌هیدم
Thursday, 03/03/2011, 12:00
خوێنی گه‌شی تۆ ڕژا بۆ خاكت
بۆ گه‌لت به‌خشیت جه‌سته‌ی پاكت
خه‌م مه‌خۆ (شێرزاد) دڵ ئارامبه تۆ
...خوێنی گه‌شی تۆ ناڕوات به فیڕۆ
بویته سنبولی سه‌ربه‌رزی وڵات
تا ڕۆڵه‌ی شارت بگه‌ن به ئاوات
تێر بن‌و له‌نێو ئارامگای خامۆش
شه‌هیدی و یادت ناكرێ فه‌رامۆش
ڕۆڵه تۆ كوڕی تاقانه‌ی من بوی
به‌رگی شه‌هیدیت پۆشی و لێم ون بوی
له‌پێناو ماف و دژی گه‌نده‌ڵكار
گیانت به‌خت كرد به ده‌ست سته‌مكار
ئه‌ی تاقانه‌كه‌ی ته‌نیای بێ برا
بانگی سه‌ربه‌رزی بۆتۆ هه‌ڵدرا
بویته قوربانی ڕێگه‌ی گه‌ل و خاك
هه‌زار سڵاو له‌تۆ و ڕۆحی پاك
سڵاو له ڕێژوان له سوركێوی لاو
له كاكه ئومێد.پڕ عه‌ترو گوڵاو
باوكی شه‌هید شێرزاد
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست