کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


پۆلیسى فریاكەوتنى سلێمانى دژى تەپڵ ومۆسیقایە!؟

Tuesday, 18/09/2012, 12:00





پێش كەشە بەپۆلیسى فریاكەوتن وحاكم سیروان احمد

ئەگێرنەوە لەیەكێك لە گوندەكانى كوردستان ، رۆژێكیان دواى ئەوەى خۆر ئاوا بوو گاڕانى گوند كە لە چەند سەر مانگاو جوانەگا و گوێرەكەو گاوانەكە پێـك هاتبوون ،
هیچ ئاسەوارێكیان نەبوو نەگەڕانەوە بۆ ناو گوند، كەچى لە نێوهەموویاندا پیرەژنێك زۆر پەرێشان بوو هاوارى ئەكرد گوێرەكە سورەكەم كوا.پیاوێكى ماقوڵ و قسە نەستەقیش كەخەڵكى هەمان گوند بووهەڵدایەو ووتى :
"گاڕان بەخڕى نەئەهاتەوە پیرە ژن لە گوێرەكە سورى ئەپرسیەوە "!؟؟
خوێنەر خۆشەویست مەفرەزەیەك لەپۆلیسى فریاكەوتنى سلێمانى وەك ئەم بەسەرهاتەى
سەرەوەى لێ بەسەرهاتوە بابزانین چۆن؟
رۆژى دووشەممە رێكەوتى 3/9/2012سەعات (5) ئێوارە شەش خوێندكارى ئامادەیى بە بۆنەى گواستنەوەى هاورێ یەكیان لەقوتابخانەیەكەوە بۆ قوتابخانەیەكى تر ، ئەیانەوێت ئاهەنگێكى خنجیلانەى بۆ سازبكەن،بۆ ئەم مەبەستەش پاركێكى گەڕەكى خۆیان لەنزیك شوققەكانى پاك سیتى دەستنیشان ئەكەن دووئامێرى میوزیكیش لەگەڵ خۆیان ئەبەن، بەڵام لەناكاو مەفرەزەیەكى پۆلیسى (104) ئەیانگرێت وپاش سوكایەتى و قسەى ناشرین ئەیانبەن بۆ مەخفەرى سەرچنار، بەڵام چونكە هەموویان لەخوار تەمەنى هەژدەساڵیەوەن رەوانەى پۆلیسى نەوجەوانان ئەكرێن پاشان ئەبرێنە بەردەم(حاكم سیروان احمد) كەئەو شەوە حاكم خەفەر ئەبێت ، یەكێك لەگەنجەكان ئەیەوێت راستى رووداوەكە بۆ حاكم سیروان باس بكات ، بەڵام ئەفسوس ئەمیش ئاستى رۆشنبیرى و تێگەیشتنى هەرهێندەى پۆلیسەكان ئەبێت و ئەڵى یەك ورتەبكەن سەرو یەك مانگ حوكمتان ئەیەم چونكە ئێوە تاوانبارن !؟
دواى تەنها (24) كاتژمێر بەسەر ئەم رووداوە، هەرلەناوگەڕەكى سەرچنار لەلایەن چەند
كەسێكەوە كە ئوتومبێلێكى جۆرى لاندكرۆزەریا پێ بوە كە بۆ مۆنیكا ناسراوە ،تەقەیان
لە ڕیستۆرانتێك كردوەو خەڵكیان تووشى دڵەراوكێ كردوە وتەقەكانیش ماوەیەكى زۆرى خایاندوە ، تەقەكەرانیش وەك بەرزەكى بانان بۆ دەرچوون !؟؟
لەكاتێكدا هەموان دەزانن كەئەوشوێنە زۆر قەرەباڵغەو دوو راستە شەقامەو دەرچوون هەروا
كارێكى ئاسان نیە،بەڵام یەكێك لەئەفسەرەكانى پۆلیس ئەم لوغزەى پێ ووتین و بۆى روون كردینەوە كەلە ڕاپۆرتى مانگانەى چالاكیەكاندا پاكەت فرۆشێك دەستگیر بكەیت هەر
بەچالاكى بۆت ئەنوسرێت و یەكێكیش دەستگیر بكەیت كە مرۆڤێكى كووشتوە وەك یەك وایە
مەفرەزەكانى پۆلیس ،زۆر خۆیان لەقەرەى رووداوى گەورە نایەن ،بەڵكو خاوە خاوەى
تیا ئەكەن ،زیاتر هێزەكانى ئاسایش بەدەم رووداوى گەورەو ئەچن ،پۆلیس زیاتر مژووڵى شتە بچوكەكانە !؟بۆیە كاتێك ئەزانن روداوەكە شتى بچوك وسانایە خێرا ئەگەنەسەرى و ئەگەریش كوشتن وتەقەوشەڕى گەورەش بوو ئەوا خۆیانى لێ ئەكەن بەكەڕەى شەربەت و ئەڵێن خەڵك ناوبژیان ئەكات !!
لێرەوە هەقى خۆیەتى رووى دەممان بكەینە بەرپرسانى پۆلیسى ئەم شارەو پێیان بڵێین
كەئەم سەردەمە سەردەمى مافى مرۆڤ و عەدالەتى كۆمەلایەتیە، گەنجى ئێستا نەوەى فەیس بووك وتویتەرەو من دڵنیام ئەو گەنجانە لە فلمێكەوە یان لەگرتەییەكى یوتوبەوە
بینیویانە كەماڵئاوایكردن لە هاوڕێ، پێویستى بە ئاهەنگ گێرانەوە و هەركەسێكیش
سەردانى ووڵاتانى دەرەوەى كردبێت، ئەزانێت كەئاهەنگ گێران و مۆسیقا لەسەر شەقام
لەلایەن گەنجانەوە شتێكى زۆر بەربڵاوە، تەنانەت لەووڵاتى توركیا لەشارى ئەستانبوڵ
شەقامێكى بەناوبانگ بەناوى تەقسیم دەیان گروپى میوزیك ژەن لەهەموو رەگەزو
نەتەوەیەك لەسەر رووى جیهان خەریكى ژەنینى میوزیك وگۆرانین و پۆلیس نەك هەر نایانگرێت بەڵكو پارستنیشیان لە ئەستۆى ئەوانەو خەڵكیش دواى تەواو بوونى،هەرچالاكیەكیان چەپڵەرێزان و گوڵبارانیان ئەكەن،پاشان وێنەى یادگاریان لەگەڵ ئەگرن و سوپاسیان ئەكەن .
دواجار یەكێك لە هاورێ كانم كەبەم سەرگوزشتەیەى زانى زۆر بە عێابێكى ساردەوە ووتى:
پۆلیس دژى تەپڵ ومۆسقایە هاوزەمان عاشقى تەقە مۆنیكایە!!؟















نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە