کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


شیكردنەوەیەك بۆ لیدوانەكانى نیوشیروان و وەلامەكەى پارتى

Saturday, 04/08/2012, 12:00



بۆ شیكردنەوەى هەردوو لیدوان پیویستە یەكەم جار لیدوانەكەى نیوشیروان شی بكەینەوە كە بە راى من و شارەزایانى كورد هیچ شتیكى نویى تیا نیە بیجگە لە وەبیرهینانەوەى كارە قیزنەوەكانى پارتى و داپۆشینى ئەم شكستەى بەم دواییەى مەسعود كە تەلەكەیان لە دژى مالیكى بە كلكى ئەو تەقاندەوە,كۆى لیدوانەكەى نیوشیروان دووبارە بریتى بوو لە چۆنیەتى قۆرخكردنى دەسەلات ودزین وبەهەدەردانى سامانی ئەم میللەتەوتاكرەوى پارتى و خولقاندنى كیشەیەك بۆ لەبیر برنەوەى كیشەیەكى تركە بە داخەوە پارتى وا بیر دەكاتەوە كە خەلك باوەرى پى دەكەن و لە بیرى دەكەن بەم جۆرە سیناریویانە,وابزانم تەنیا هەلەكەى نیوشیروان ئەوە بوو كە نەدەبوایە لەم كات و ساتەدا ئەم چاوپیكەوتنە بكات و ئەم دەرفەتە بداتە پارتى بۆ خول كردنە چاوى خەلك و لەبیر بردنەوەى شكستەكانى مەسعودى پى داپوشریت,ئینجا با بیینە سەر وەلامەكانى پارتی,یەكەم پارتى وەك بلى ى چاوەریى دەرفەتیكى واى دەكرد وەك باسمكرد لە ماوەى 2كاتژمیر كۆبونەوەى مەكتەبى سیاسى كردو وەلامیشى دایەوە وەك ئەوەى دنیا بەسەریاندا رووخابیت(سەرۆكیان سوكایەتى پیكرابوو)!دووەمیان كەس نایزانیت وەلامدەرەوەكە كییە و پلەى چیە,بەلام ئەوە زۆر گرنگ نیە چونكە لە شیوازى وەلامەكە یەكیكە لە قوتابیانى قوتابخانەى بنەمالە و بەخشیشەكەى خۆى وەرگرتووە پیشوەخت(سەرقەلەمانە),دووەمیان زمانیكى هەرەشەى بازار ئاساى تیادا بەدى دەكرا كە ئەمەش لە رژیمە شمولیەكەندا بەبى رەزامەندى(سید الرئیس) نەبیت بەكارناهینریت,هەروەها لە برگەى(هەورازیكى ترسناكیان هەلبژاردووە) وە 0زۆر كەسى تر ویستیان بەم هەورازەدا برون و سەركەوتوو نەبوون!هەورازە ترسناكەكە باوى نەماوە وا بزانم كاكى نووسەرى ئەم ووتارە زەمانى ئەم جۆرە هەرەشانە بە سەرچوو وە جەنابیشت باش دەزانیت هەورازەكەى ئیوە لە هەورازى سەدام وقەزافى و موبارەك و............................ تا دوایی هەورازتر نیە و ئەم جارەشیان شەرتان لەگەل حیزبیك نابیت بەلكو شەرتان لەگەل بەرەى گەلە,مەبەستى جەنابیشت نازانم كین ئەوانەى پیشتر بەم هەورازەدا رۆیشتوون؟وابزانم ناتەویت بیلیت بەلام ئەوە ئاماژەیەكى راستەوخۆیە بۆ یەكیتى,ئەى جەنابى ووتەبیژ چیت نووسی بۆ مالیكى كە لەسەر شاشەى تیفیەكان سەرۆكتى بە دز و قاچاخچى ناوبرد؟یان وەك پەندە كوردیەكە (هین بە خالى خۆى فیرە)؟جاریكى تر با بگەرینەوە بۆ وەلامەكەت كە گۆران بەوە تۆمەتبار دەكەیت كە بایكۆتى دانیشتنى دیوەخانەى پەرلەمانەكەتان دەكەن,باشە كامە دانیشتنە بایكۆتیان كردووە؟ئەوەى پەسەند كردنى بودجە؟یان دەزگای ئاسایشى بەناو نیشتمانى؟ یان لیپرسینەوە لە بۆندو گریبەستیەكانى نەوت؟كاكە كەى تیدەگەیت ئەگەر گۆرانیش ئەم سیاسەتە گلاوانەى ئیوە پەسەند بكات ئەوا وەك حیزبە پاشكۆكانى ئیوەى لیدیت وجەماوەر و متمانەكەى هەیەتى لەدەستى دەدات!!ئایا دەتوانن ئاوا لە بەغدا دیفاع لە سەرۆكەكەتان بكەنەوە ؟تەنانەت رۆژیكیان كە مالكى ووتبوى مەسعود نەوتى كوردستان دەدزیت لە كۆبوونەوەى ئەنجومەنى وەزیران (دكتۆر رۆژ) زۆر ئیحراج ببو نەیزانیبوو چى بلیت تەنیا ئەوە نەبیت ووتبوى ئەمە دزى نیە ئەمە قاچاخە!!من دلنیام ئیستا هەموو ووزەیەكتان خستۆتەگەر بۆ دارشتنى پلانیكى گلاوى كە نازانین چیە بەلام منیش پیتان دەلیم لەجیاتى ووتە بیژى گۆران(ئەگەر بە ووتە بیژم قبوول بفەرموون)ئیوەش زۆرتان ئاگا لە خۆبیت ئەم جارە شەرى خۆ ترینە,شەرى بەرەى گەلە دژى دزو جەردەو گەندەل و دەست و داوین پیسان وە ئەگەر دەتانەویت خۆتان تاقى بكەنەوە فەرموو ئەمە گەزو ئەمە مەیدان و بریاریشمان داوە چیتر لە پلانە گلاویەكانى رفاندن وكوشتن و هەرەشەكانتان نەترسین,ئیوە چین و كین؟ئیوە دەستەیەكى مافیاو خۆفرۆشى لەوەتەى دروست بوون هەر جاش بوون لیرەدا دەمەویت شتیكى (میكیافیلى)تان وەیر بهینمەوە كە دەلیت (جاشەكان یەكەم كەسن لە بەرەى جەنگ دەبینرین لە سەركەوتندا و یەكەم كەسن لە هەلاتنیش لە تەنگاویدا).

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە