پێش ئه‌وه‌ی ده‌نگ به تاڵه‌بانی بده‌ی بزانه ده‌سته‌که‌وته‌کانی چی بوون!
Wednesday, 20/05/2009, 12:00
سه‌ره‌تا حه‌زه‌که‌م به‌وه ده‌ست پێبکه‌م که جه‌لال تاڵه‌بانی له ساڵی 1966 دا بناغه‌ی جاشێتی دامه‌زراند و ئه‌و وشه‌یه‌ی هێنایه ناو زمانی کوردیه‌وه، واته زمانی کوردی به‌م وشه‌یه (جاش) ده‌وڵه‌مه‌ند کرد.
وا بۆ چه‌ند ساڵێک ئه‌بێت ئه‌م که‌سه نه‌فس نزمه بۆته سه‌رۆک کۆماری عێراق و گه‌ڵێک ده‌ستکه‌وتی گرنگی بۆ کورد و کوردستان به ده‌ست هێناوه، که به‌بێ بوونی ئه‌و بێگومان هه‌رگیز به‌ده‌ست نه‌ئه‌هات، فه‌رموون با ده‌ستکه‌وته‌کانیتان بۆ ببژێرم، به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی ده‌ستکه‌وته‌کانتان خوێنده‌وه ئه‌وا ویژدانتان بکه‌ن به بڵنگۆ و له‌سه‌ر ئه‌و ده‌ستکه‌وتا نه ده‌نگی پێبده‌ن یان ده‌نگی پێمه‌ده‌ن:
1. له سه‌ردانی یه‌که‌میدا بۆ ئیتاڵیا، لێیان پرسی ئایا ئێستاش تۆ پێشمه‌رگه‌ی کوردستانی، وه‌ڵامی تاڵه‌بانی به‌م جۆره بوو:
- نه‌خێر کورده‌کان مافه‌کانیان هه‌موو به‌ده‌ست هێناوه و مافمان چه‌سپیوه له‌به‌ر ئه‌وه ئێستا من پێشمه‌رگه‌ی عێراقم، به‌ڵام جه‌لال له بیری چوو ئه‌و که‌رکوکه‌ی که هه‌موو شۆڕشی کوردی له‌سه‌ر بوو، هێ‌شتا ئازاد نه‌کراوه، به‌ڵام خۆ جه‌لال گوێی له‌م شتانه نیه گرنگ ئه‌وه‌یه، له فشه‌و خۆ ده‌رخستنه‌کانی خۆی به‌رده‌وام بێت، ئه‌و به‌س گیرفانه زۆره‌کانی لێی بڕژێ مێش میوانی نییه.
2. به‌ڕێزیان له سه‌ردانێکیدا بۆ که‌رکوک له‌گه‌ڵ به‌ره‌ی تورکمانی و گردبونه‌وه‌ی عه‌ره‌بی کۆبوه‌و و پێشتریش له‌گه‌ڵ تورکیا ڕێککه‌وتبوو که که‌رکوک و پۆسته‌کانی ناو که‌رکوک دابه‌ش بکرێت به‌ڕێژه‌ی له32% بۆ تورکومانه‌کان و 32% بۆ برا عه‌ره‌به‌کانی جه‌لال و له32%ش بۆ کورد که کورد له‌و شاره‌یا زۆربه‌ی زۆری دانیشتوانی که‌رکوک پێک ئه‌هێنن، و به‌ڕێژه‌ی 2% بۆ هه‌ریه‌ک له‌کلدان و ئاشور و ئه‌رمه‌نیه‌کان، به‌ڵام، دوای ئه‌وه تاڵه‌بانی که به‌ڵێنی به‌جه‌بهه‌ی تورکمانی سه‌ر به‌میتی تورکی و عه‌ره‌به‌کانیا که ئه‌م بڕیاره جێبه‌جێ بکرێ، ئه‌وه‌بوو له په‌رله‌مانی عێراقا له به‌غداد به‌شێوه‌ی ده‌نگدانی نهێنی بڕیار له‌سه‌ر بڕیاره‌که‌درا، به‌ڵام په‌رله‌مانتاره‌کورده‌کانی به‌غداد به‌مه‌دڵخۆش نه‌بوون له‌ڕواڵه‌تدا، بۆیه‌خۆیان تۆران له‌په‌رله‌مان و پڕیاره‌که‌چوه‌وه‌لای تاڵه‌بانی، ئه‌وه‌شیان کرد به‌ده‌ستکه‌وت بۆخۆی، وتیان جه‌لال تاڵه‌بانی بڕیاره‌که‌ی قبوڵ نه‌کردوه، به‌ڵام له‌بیریان چوو که هه‌ر جه‌نابی تاڵه‌بانی بوو که ئه‌م بڕیاره‌ی دا، به‌هه‌ر حاڵ کێشه‌که‌یان گه‌وره‌کرد ئه‌وه‌بوو له که‌رکوک خۆپیشاندانی کورده‌کانی لێکه‌وته‌وه دژێ ئه‌م بڕیاره، یه‌کێتی و پارت خه‌ڵکیان هاندا به‌شداری له خۆپشانداندا بکه‌ن و به‌ڵێنیان دانێ که ئاسایش و ژیانیان پارێزراو بێت له‌کاتی خۆپیشاندانه‌که‌یا.
به‌هه‌رحاڵ خۆپیشاندان کرا له‌لایه‌ن کورده‌کانی که‌رکوکه‌وه، به‌ڵام پارتی و یه‌کێتی به‌ڵێنه‌کانی خۆیان نه‌هێنایه‌دی و پارێزگاری خۆپیشاندانه‌که‌یان پێ نه‌کرا، ئه‌وه‌بوو چه‌ندین که‌سی بێ‌تاوان له‌هاوڵاتیان کوردی که‌رکوک شه‌هید بوون و ژماره‌یه‌کی زۆریشیان لێبریندار بوو، چونکه له باره‌گای به‌ره‌ی تورکمانی سه‌ر به‌میتی تورکه‌وه، ده‌ستڕێژ و گوله‌بارانی جه‌ماوه‌ره خۆپیشاندانه‌که‌یان کرد، به‌ڵام سه‌یره‌که له‌وه‌دایه، که بڕیاره هه‌روه‌ک تاڵه‌بانی بڕیاری له‌سه‌ر دابه‌شکردنی پۆسته‌کان کردبووه‌وه، بڕیاری له‌سه‌ر درا و ئێستا له‌حاڵه‌تی جێبه‌جێ کردندایه، ئه‌مه خاک فرۆشتنه‌نه‌ک ڕزگارکردنی و شیعار و قسه‌ی زل وه‌ک (که‌رکوک قودسی کوردستانه) گه‌ر قودس بێت ئاوا هه‌رزان فرۆش ناکرێت به‌تورکه‌کان، جه‌لال ئه‌مه‌شی به‌س له‌پێناوی خۆ‌یا کرد بۆ مانه‌وه‌ی له‌ده‌سه‌ڵاتدا و به‌رده‌وام بوونی له تاڵانێکانی و دزینی داهاتی خه‌ڵکی خێر له‌خۆ نه‌دیوی کوردستان، ئه‌وه‌شتان له‌بیر نه‌چێت هه‌موو ئه‌و تاوانکارانه‌ی که کورده‌کانیان شه‌هید و بریندار کرد له ڕۆژی هه‌ڵبژاردنه‌کاندا، هه‌ر هه‌موویان به فه‌رمانی جه‌لال تاڵه‌بانی ئازاد کران، ئێستاش گه‌ر له که‌رکوک سه‌یرکه‌ی بۆت ده‌رئه‌که‌وێ که ڕێژه‌ی کورد ته‌نها له11% یه له دام‌و ده‌زگاگانی حکومه‌تدا و کورده‌کان شوێن و جێگه‌یان نیه و بێکارن و ته‌نانه‌ت ژیانیشیان له ڕووی ئاسایشه‌وه پارێزراو نیه.
3. مامه‌ی مه‌لا به‌ختیار مام جه‌لال هه‌ستا به‌ئازادکردنی فڕۆکه‌وان تارق محمد ره‌مه‌زان ئه‌و تاوانکاره‌ی که بۆردومانی هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هیدی کردبوو به چه‌کی کیمیاوی، گه‌ر ئه‌م که‌سه ئازاد ناکرایه ئه‌وا ئه‌سه‌لدا که سه‌دام حسین کیمیا بارانه‌که‌ی کردوه و ئه‌توانرا کۆمه‌ڵکوژی کوردستان و هه‌ڵه‌بجه وه‌ک جینۆساید بناسرایه و به‌مه‌ش کورد ئه‌یتوانی سۆزی نێو ده‌وڵه‌تی به ده‌ست بهێنێ و هه‌روه‌ها له‌لایه‌ن کۆمه‌ڵگای نێو ده‌وڵه‌تیه‌وه پارێزگاری لێبکرێت، و سه‌ره‌تایه‌کیش بێت بۆ دروست بوونی ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی کوردی، به‌ڵام چونکه جه‌لال تاڵه‌بانی دوژمنی کورده هه‌ر بۆیه دژی هه‌موو خواست و ویسته‌کانیشیایه‌تی.
4. وه‌فیق سامه‌رائی که‌سه‌ر به‌سه‌دام بوو و به‌شداربووه له کۆمه‌ڵکوژی کوردا، که‌چی جه‌لال تاڵه‌بانی کردی به‌ڕاوێژکاری خۆی، دواتر ناوه‌ندی چاک ویستی بیده‌ن به‌دادگا، بۆیه جه‌لال تاڵه‌بانی ئه‌میشی زوو ڕزگارکرد و به‌ئێکسپرێس ناردی بۆ له‌نده‌ن، ئێستاش وه‌فیق سامه‌رائی له که‌ناڵی ئه‌لموسته‌قیله له له‌نده‌نه‌وه دژی فیدراڵی و خواسته‌کانی کورده، بۆیه با ئه‌مه‌ش بچێته سه‌ر ئه‌و ده‌ستکه‌وتانه‌ی که میلله‌تی کورد له سایه‌ی تاڵه‌بانیه‌وه به ده‌ستی هێناوه.
5. ئه‌م بلیمه‌ته و شێخی سیاسه‌ت جه‌لال تاڵه‌بانی نامه‌یه‌کی پشتگیریی نوسی بۆ به‌رپرسانی هۆڵه‌ندا که نزار خه‌زره‌جی ئه‌و که‌سه‌ی که به‌شدار بووه له کۆمه‌ڵکوژی کوردا، هیچ تاوانێکی نیه و کابرا بێتاوانه، ئه‌مه‌ش هه‌ر به‌فیتی تاڵه‌بانی.
6. سه‌باره‌ت به سوڵتان هاشمیش که به‌شدار و پیلانداڕێژه‌ری ئه‌نفاله‌کان بووه، جه‌لال تاڵه‌بانی به که‌سێکی نیشتیمانپه‌روه‌ر و پاڵه‌وانی میژوویی له قه‌ڵه‌م ئه‌دا و نه‌ی هێشت بڕیاری دادگای به‌سه‌ردا جێبه‌جێ ببێت، بۆیه ئه‌م کاره‌شی هه‌ر له‌به‌رژه‌وه‌ندی خودی خۆی و ماستاو چێکانی ده‌وروبه‌ری خۆی و دوژمنانی گه‌له‌که‌ماندا کرد.
7. تاڵه‌بانی داوای له‌کورده‌کانی تورکیا کرد که ده‌نگ به‌پارت ئاکه‌په‌ی ئه‌ردۆگان به‌ن که سه‌رۆکی پارتی داد و گه‌شه‌پێدانه، به‌ڵام تاڵه‌بانی مردنی باشتره، چونکه گه‌لی کوردمان له باکور ده‌نگی خۆیان بۆ نیشتیمانپه‌روه‌رانی ده‌ته‌په و پارته‌که‌ی به‌ڕێز ئه‌حمه‌د تورک و له‌یلا زانای قاره‌مان دا، بۆیه گه‌ر جه‌لال تۆزێ غیره‌تی هه‌بوایه یان ده‌ماری مرۆڤایه‌تی تیا بوایه ئه‌بوایه یه‌ک فیشه‌کی بنایه به‌و ته‌پڵی سه‌ره خیانه‌تکاره‌که‌یه‌وه، به‌ڵام به‌و ده‌مانچانه‌ی که له ئۆکرانیا کڕیویانه بۆ به‌شینیان له‌پێناو ده‌نگدان و تیرۆرکردنی ڕۆژنامه‌نووسان و نیشتیمان په‌روه‌ران پێی.
8. جه‌لال و مه‌سعود ته‌نها 3 پارێزگایان به‌ده‌سته‌وه ده‌وری 3 بۆ 4 ملیۆن که‌س له‌م 3 پارێزگایانه‌دا ئه‌ژین، به‌ڵام له پێناو به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان و بنه‌ماڵه‌کانیان داوا له په‌که‌که ئه‌که‌ن که چه‌ک دانێ، ئه‌ڵێن باوی چه‌ک نه‌ماوه، منیش ئه‌ڵێم باشه خۆتان 2 هێزی میلیشیاتان هه‌یه، گه‌ر باوی چه‌ک نه‌ماوه، ئێ هه‌موویان خانه‌نشین بکه‌ن بۆ به کوشتیان ئه‌ده‌ن و یه‌کێک له‌کێشه‌کانی نێوان به‌غداد و هه‌ولێر له سه‌ر بودجه‌ی پێشمه‌رگه‌یه، که‌وابوو باوه‌ی چه‌ک نه‌مابێ ئه‌وا پێشمه‌رگه خانه‌نشین بکه‌ن با ئه‌و کێشه‌یه نه‌مێنێ له‌نێوان به‌غداد و هه‌ولێردا، دوای ئه‌وه با به‌راوردێک بکه‌ین له‌نێوان کورده‌کانی باکور و مافه‌کانیان له ده‌وڵه‌تی تورکیادا و کورده‌کانی باشور و ده‌ستکه‌وته‌کانیان له‌ناو عێراقدا، جه‌لال خۆی سه‌رۆک کۆماری عێراقه، جێگری سه‌رۆک وه‌زیران کورده، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌هه‌ر کورده، سه‌رۆک ئه‌رکانی سوپا کورده، وه‌ڵحاسڵ ده‌سه‌ڵاتێکی زۆریان هه‌یه، به‌ڵام کورده‌کانی باکور له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ژماره‌یان 4 بۆ 5 ئه‌وه‌نده‌ی ژماره‌ی کورده‌کانی باشوره، که‌چی تا ئێستاش کوردێک بۆی نیه له نه‌و په‌رله‌مانی تورکیادا به‌کوردی قسه‌بکات، و به‌ده‌یه‌ها ڕادیۆ و ته‌له‌فزیۆنی تورکی هه‌یه، که‌چی یه‌ک که‌ناڵی به‌ناو کوردیان دامه‌زراند ئه‌ویش له ژێر کاریگه‌ری گه‌ریلا شۆڕشگێڕه‌کانی کوردا، که‌چی ئه‌و که‌ناڵه‌ش هه‌مان سیاسه‌تی تورکیای ڕه‌گه‌زپه‌رست بڵاو ئه‌کاته‌وه، به‌ڵام به‌زمانی کوردی، که‌چی 2 که‌ناڵه خزمه‌تکاره‌که‌ی تورکیای سه‌ر به‌تاڵه‌بانی، کورد سات و گه‌لی کوردستان که‌وتونه‌ته بانگه‌شه‌کردن بۆ ده‌وڵه‌تی تورکی.
9. خاڵێکی تر ئه‌وه‌یه که تورکیا هێرشی کرده سه‌رکوردستان و تێکشکا له‌لایه‌ن گه‌ریلاکانی سه‌ر چیاوه، که‌چی 2 که‌ناڵه‌که‌ی جه‌لال له سه‌ر زاری تورکه‌کانه‌وه زیانه‌کانی گه‌ریلاکانیان بڵاوئه‌کرده‌وه، له‌کاتێکدا ئه‌بوایه ئه‌و زانیاریانه له‌سه‌رچاوه‌ی باوه‌ڕپێکراوی نیشتیمانی و گه‌ریلا وه‌رگیرابایه، چونکه ده‌وڵه‌تی تورکیا ڕاستیه‌کانی شێواندبوو، و ژماره‌ی زیانه‌کانی خۆی به‌که‌م له قه‌ڵه‌م ئه‌دا و هی گه‌ریلاکانیش به زۆر، ئه‌مه‌ش خیانه‌تێکی تری جه‌لال و یه‌کێتی پارێزگارانی کوردستان، مه‌به‌ستم یه‌کێتیه چونکه بۆته یه‌کێتی پارێزگاری که‌ران له تاڵه‌بانی و سیسته‌می کۆن و دزی، بۆیه پێویسته له ئێستاوه ناوه‌ی یه‌کێتی پارێزگارانی کوردستانیان به‌سه‌ردا بدرێت.
10. هه‌موو ئاگادارین که جه‌لال وه‌ختی خۆی ئه‌یوت یان که‌رکوک و خانه‌قین یان تاماوین ئه‌جه‌نگین، به‌ڵام ئه‌وه بۆمان ده‌رکه‌وت که که‌رکوکی فرۆشت و دابه‌شکرد وه‌ک ماڵه هه‌تیوو! و هه‌ر جاره‌و له‌لایه‌ن سوپای عێراقه‌وه، ناوچه‌یه‌کی گه‌رمیانیان پێ چۆڵ ئه‌کرێت، ئه‌م شێخی سیاسه‌ته هه‌ر به‌مه‌وه نه‌وه‌ستا به‌ڵکو گوره‌ترین خیانه‌تی کرد له گه‌له‌که‌ی، ئه‌ویش ئه‌وه‌بوو له‌تورکیا وتی کوردستان خه‌ونێکی شاعیرانه‌یه! واته فشه‌یه و قت نایه‌ته‌دی.
بابه‌ت و ده‌ستکه‌وته‌کانی تاڵه‌بانی زۆرن باسیان که‌م، به‌ڵام ئه‌وه‌نده ئه‌ڵێم که‌سێک که باوه‌ڕی به کوردستان نه‌بێت و که‌رکوک و گه‌رمیان بفرۆشێ و کوردستان به‌خه‌ونی شاعیران ناوبه‌رێت و کورد به تیرۆریست له‌قه‌ڵه‌م بدات، ئیتر نازانم له‌سه‌ر چ بناغه‌یه‌ک خه‌ڵک ده‌نگی پێئه‌دا، ده‌نگدان به‌جه‌لال تاڵه‌بانی و لیستی ئه‌سپه تاڵانیه‌که ده‌نگدانه به‌دوژمنان و حیزبی به‌عس و ده‌نگدانه‌دژی ویژدان و ناموس و شه‌ره‌ف فرۆشتنه به پاره‌ی دزراوی خه‌ڵکی داماوی کوردستان، گه‌ر تۆ ده‌نگ بده‌ی به‌لیستی ئه‌سبه‌که‌ی تاڵه‌بانی و بارزانی ئه‌وا تۆش به‌شداری له‌و دزی و فه‌رهوودیه و به‌شداریت له‌هه‌ژارکردنی خه‌ڵکی کوردستان و فرۆشتنی کوردستانه‌به‌دوژمنان، به‌کورتی پارتی و یه‌کێتی 2 حیزبی جاش و خائینن له‌به‌ر ئه‌وه‌گه‌ر به‌رژه‌وه‌ندی خوێنی شه‌هیدان و گه‌له‌که‌ت ئه‌وێ ئه‌وا ده‌نگ به‌م 2 حیزبه‌مه‌ده، ده‌نگ به‌هه‌رلایه‌نێکی تر ئه‌یه‌یت ئازادیت، به‌ڵام ده‌نگدان به‌م 2 حیزبه‌خیانه‌ته‌له‌گه‌ل و کوردستانی پیرۆز، من لای خۆمه‌وه‌ده‌نگ ئه‌ده‌م به‌لیستی گۆڕان، ئێوه‌ش ئازادن به‌ڵام تکایه‌ده‌نگ به پارت و یه‌کێتی مه‌یه‌ن.
بژی گه‌ل! بژی کوردستان
تێبینی ئه‌م هه‌واڵانه له‌سه‌رچاوه ڕۆژنامه‌یی و ته‌له‌فزیۆنه‌کاندا وه‌رگیراوه و هه‌موو ڕاستن و به‌ڵگه‌ی بینراوی ڤیدیۆییان له‌سه‌ره.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست