کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


له‌شاره‌زور لیستى كوردستانى به‌ماڵاندا ده‌گه‌ڕێن و وپرسیاریان كردووه‌ له‌ هاوڵاتیان كه‌ ده‌نگ به‌ چ لیستێك ده‌ده‌ن .

Tuesday, 07/07/2009, 12:00


دیوارى مزگه‌وت و نه‌خۆشخانه‌و قوتابخانه‌كان بۆبانگه‌شه‌ى لیسته‌كه‌یان به‌كاردێنن .
له‌هه‌ردوو قه‌زاى شاره‌زور وسه‌یدسادق له‌لایه‌ن هه‌وادارانى لیستى كوردستانیه‌وه‌ یاساو ڕێنماییه‌كانى كۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كان پێشێل ده‌كرێت وپێش نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ له‌ چه‌ند گه‌ڕه‌كێكى قه‌زاى شاره‌زور دووكه‌س به‌ ماڵاندا گه‌ڕاون وپرسیارى ئه‌و لیسته‌یان له‌ هاوڵاتیان كردوه‌ كه‌ ده‌نگى پێ ده‌ده‌ن .به‌وته‌ى هاوڵاتیه‌كى دانیشتوى گه‌ڕه‌كى هه‌ڵه‌بجه‌ییه‌كان كه‌ پێى ڕاگه‌یاندین:ئه‌و دوو كه‌سه‌ دووگه‌نج بون وئه‌و ماڵانه‌ى كه‌ زانیویانه‌ هه‌وادارى لیستى خزمه‌تگوزارى وچاكسازیان له‌ده‌رگایان نه‌داون وله‌ گه‌ڵ پرسیاركردنیشدا ناوى خاوه‌ن ماڵ وئه‌و لیسته‌ى كه‌ ده‌نگى پێ ده‌ده‌ن نوسیویانه‌ ،وناوى خۆشیان له‌گه‌ڵ ئه‌و ده‌زگاى ئه‌و كاره‌ى بۆده‌كه‌ن به‌كه‌سیان نه‌وتوه‌ وگومانى تێدانیه‌ كه‌ كه‌سى سه‌ربه‌ ده‌سه‌ڵات ولیستى كوردستانین .

له‌لایه‌كى تره‌وه‌ له‌قه‌زاى سه‌یدسادق ،جگه‌له‌ دڕاندنى ژماره‌یه‌ك پۆسته‌رى لیستى خزمه‌تگوزارى وچاكسازى له‌ چه‌ند ڕۆژى ڕابردودا ،لیستى كوردستانى به‌رده‌وامه‌له‌ پێشێل كردنى یاساو ڕێنماییه‌كانى كۆمسیۆن و به‌بۆیه‌ ژماره‌ لیسته‌كه‌یان به‌ دیوارى نه‌خۆشخانه‌ومزگه‌وت وزوربه‌ى قوتابخانه‌كان نوسیوه‌و بۆبانگه‌شه‌ى لیسته‌كه‌یان به‌كارى دێنن وپۆسته‌رو لافیته‌كانیان به‌ هێماكانى هاتوچۆوزانیارى وله‌وحه‌كانى شاره‌وانى هه‌ڵواسیوه‌.

به‌وته‌ى سه‌رچاوه‌یه‌ك ئه‌گه‌ر بێتو لیستى كوردستانى له‌سه‌ر ئه‌و جۆره‌ خروقاتانه‌ به‌رده‌وام بێت ئه‌و لیسته‌كانى تر له‌ سنوره‌كه‌ هاوشَیوه‌ى ناوچه‌كانى تر داواى یاساى وسكاڵا له‌ دژى لیستى كوردستانى تۆمارده‌كه‌ن.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە