ڕووداوەكانى سەر سنوور و پاڵپشتى كردن لە رژێمەكەى ئەسەد دەسەڵاتى كوردى بە لاواز نیشان دەدات
Monday, 05/09/2011, 12:00
لەم دوواییانە دا كۆمەڵێك ڕووداوى سیاسى كە تا ئێستاش درێژەیان هەیە پێویستى بە وەڵام دانەوەو كاردانەوە هەبوو لە لایەن دەسەلاتى هەرێم و سەركردە سیاسیەكانى كە لەم كاردانەوەشیان دا كۆمەڵێك شتى سەیر بە دى دەكرێ كە جێگاى تێ ڕووانیین و سەر سوورمانە !! یەكێك لەمانە تۆپ بارانەكانى ئێرانە بۆ سەر ناوچە سنووریەكانى كووردستان كە جگە لەوەى دەسەڵات زۆر درەنگ وەڵامى هەبوو بۆ ئەو ڕووداوە بەڵام كارەكانیشى هیچ سوودو ئاكامێكى نەبوو چوونكە تاوەكوو ئێستا تۆپبارانەكان بەردەوامە كە ئەمە سەرەڕاى ئەوەى نێچیروان بارزانى دەربارەى ئەم بابەتە چوو بۆ ئێران كە ئەمەش یەكێكە لە سەیروو سەمەرەكانى حكومەتى هەرێم كە كەسێكى حزبى بێ ئەوەى هیچ پۆستێكى لە ناو حكوومەت دا هەبێ دەربارەى وا ڕووداوێكى گرنگ كۆبوونەوە لە گەڵ بەرپرسانى ئێرانى بكات بۆ حكوومەتەكەمان هیچ كەسێكى شیاوى تێدانیە بۆ ئەم كارە ئەى سەرۆكى هەرێم كارى چییە؟ وە ئەگەر كارى زۆرە با جێگر بۆ خۆى دانێ، ئەوە جگە لەو ئەنجامەى كە لەم سەردانە دا پێیگەیشتوون كە خۆى لە خۆیدا خیانە تێكە ئەگەر هەڵسن بە دەركردنى پژاك یان پەكەكە لە خاكى كووردستاندا بێ ئەوەى هیچ چارەسەرێكیان بۆ بدۆزنەوە چوونكە ئەوان تەنها بەرگرى لە خۆیان دەكەن ئەگەر لێرەش بە دەریان نێن بێ َگوومان هیچ شوێنێكیان نیە بۆى بچن بۆیە بێ گوومان جێ بە جێ كردنى ئەم پلانە ئەستەمە وە سەردانەكەش هیچ سوودێكى نەبوو چوونكە نە چارەسەر دۆزرایەوە نە تۆپەكان بۆ سەر خاكمان وەستا .وە یەكێكى تر لە كارە سەیرەكانى دەسەڵات پاڵپشتى كردنە لە رژێمەكەى سووریا كە دەستى بە خوێنى گەلەكەى سوور كردووە بە هەموو شێوەیەك كەوتۆتە گیانیان بێ جیاوازى كردن لە نێوان بچووك و گەورەیان كە هەر كەسێكى خاوەن ویژدان ئەگەر بە ووشەیەكیش بێت دەبێ بۆیان بێتە وەڵام ئەوە جگە لەوەى كە بەشێك لە هاونیشتمانانمان بەر ئەو چەوسانەوەیە ى ڕژێمى بەعس كەوتوون وە بە تایبەت لە لایەن مام جەلال لە رێگەى پۆستەكەى كە سەرۆ ك كۆمارە چەند جارێك پشتیوانى خۆى بۆ ئەسەد دووپات كردتەوە كە ئەمەش لە بڕى ئەوەى پۆستەكەى بۆ كارى چاك بە كار بهێنى ناوى كوردى پێ جوانتر بكات پەڵەى ڕەش دەهێنێتە سەر خوى و وە گەلەكەى بۆیە ئەگەر نەتوانێ یارمەتیشیان بدات یاخوود كاردانەوەى بۆیان هەبێ ئەوە هەر بێدەنگى بۆیان باشتر بوو هەر چەندە لەو دواییانە دا بێدەنگیان هەڵبژاردووە كە ئەوە باشترە بۆیان.وە دووایین ڕووداو دووبارە بۆردوومانكردنەوەى تەیارەكانى تووركیایە كە ئەمەشیان ماوەیەكى زۆرە نەتوانراوە چارەسەرى بۆ بكرێ سەرەراى ئەوەى كە كووردستان بۆتە گەنجینەیەك بۆ كۆمپانیاو بازرگانە تووركەكان حكوومەتى هەرێم هەر نەیتوانیوە وەكوو كارتێك لە بەرامبەر تووركیا بە كارى بهێنن وە كاردانەوەیان زۆر لاوازبوو بەرامبەر توركیا بە تایبەت دواى ئەو ڕووداوە دڵتەزێنەى كە لە بنارى قەندیل روویدا تیایدا حەوت كەس لە یەك بناماڵە شەهیدبوون كە دەسەڵات نەیتوانى تووركیا تاوانبار بكات و لێپێچینەوەى لە گەڵ بكات كە زۆر بەساردى رووداوەكەى محكوم كرد .بۆیە لێرەدا ئەو پرسیارەى درووست دەبێ ئەوەیە كە بۆ چى دەسەڵاتى هەرێم ئەوەندە نەرمى دەنوێنى بەرامبەر بە دراوسێكانى یان بەرامبەر بە دەسەڵاتى بەغدا كەچى لە ناوەوەدا بەرامبەر بە میللەتەكەى زۆر بە ئاسانى فەلاقە خانە درووست دەكاو تانك و هێز بڵاوە پێ دەكات بەڵام بەرامبەر بە دەروە هیچ هەیبەتێكى نیە بۆ پارێزگارى كردن لە گەلەكەى .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست