کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


لەسایەیى عەدالەتى دكتۆر بەرهەمدا هەر ئەمڕۆ : فاروق رەفیق زینداكراو عەمید ئاسۆى كارەبا كلیلى ئوتومبیلى [2011]ى وەرگرت

Monday, 02/05/2011, 12:00










لەمەملەكەتى گەندەڵستان و بەهاى رەوشتى مردارەوەبوودا .. لەوڵاتى هات و نەهات و بەتاڵانبردن و بەهەدەردانى سامانى گشتیدا .. لەو كوردستانەى شێخ جەعفەر و مەحمود سەنگاوى ئاییندەى رۆڵەكانمانى تیابڕیاردەدەن ، هەرئەوە چاوەڕێى دەكرێ لەم تاقم و دەستە مافیایانە كەئیستا روودەدات ، پەرلەمانتارە خەواڵووەكانى دەسەڵات بەدەم باوێشكلێدانەوە بەدەیان یاساى نەخوازراویان بەزۆرینەى دەنگ پەسەند كرد لەوانە یاساى خۆپیشاننەدان ، لەهەولێر قوات خاسە و تەوارییەكانى مەسعود بونەتە دێوەزمەى تۆقاندن و بەربوونەتە گیانى خەڵكى ، لەسلێمانیش كلیلى چارەنووس و رەوتى ئاییندەى میللەتێك تەسلیم بەكۆمەڵە جاهیلێكى دەستپیس كراوە كەپێیان وایە خەڵكى نۆكەرى ماڵى بابیانە و بودجەى گشتیش بۆ باڵەخانە و شەهوەتە حەرامەكانیانە .

ئێرە سلێمانیە ئەو شارەى كەبەهەڵمەت و قوربانى رژێمى بەعسى خستبووە لەرزە .. ئێرە سلێمانیە ئەو شارەى دانیشتوانەكەى لەبەهارى 1991 دا زەماوەندى راپەڕین و سەربەخۆییان گێڕا و مشەخۆرەكانیش هاتنە سەر حازرى ، ئەمڕۆ سلێمانى بۆجارێكى تر لەلایەن حەرەس جمهورییەكانى نوێى سەردەمى بەعسیە نوێكاندا هەوڵدەدرێت بەشێوازێكى جیاواز ئابرووى ئەتكبكرێت و ئازادى زگماكى بابانیەكانى لێ زەوتبكرێت ، لەلایەن ئەو خائین و كاسەلێسانەوە كەخۆیان بەخەڵكى ئەم شارە ئەزانن و وەك باخێكى موڵكى خۆیان تەماشاى ئەكەن ، ئەوانەى باڵاترین بەرپرسى حكومین و وایانكردووە خەڵكەكە بەهەولێر بڵێن دوبەى و بەسلێمانى قەندەهار .

ئەمڕۆ پاش ئەوەى چەكدارەكانى حكومەتە ئفلیجەكەى دكتۆر بەرهەم سەریان بۆ یەكێتى قوتابیانى پارتى شۆڕكرد و رێوى هەولێربوون كەچى لەسلێمانى لێمانبوونە شێرەبەفرینە و لوولەى تفەنگەكانیان كردە سنگى رۆڵە بوێرەكانى ، شێخ جەعفەر بە تانك و تۆپەكانى شەقامەكانمان دەڕازێنێتەوە و زێڕەڤانى دەكاتە میوانى رەزاقورسى شارەكەمان و سەراى ئازادى ئەسوتێنێت و لەگەڵ جەنابى دكتۆر بەرهەمدا یاساى لاستیكى ئەكەنە سەروەر بەسەر ئەو رۆشنبیرانەوە كە شیعر و شانامەى ساختە بەباڵا كوڵەى دەسەڵاتدا ناهۆننەوە ، هەربۆیە لەبەروارى ئەمڕۆدا واتە 2/5 فاروق رەفیق راپێچى زیندانكراو هەرەلەهەمان رۆژدا عەمید ئاسۆى شێخ تەهاى بكوژى شەهید سوركێو و شەهید شێرزاد لەلایەن سەرۆكى لیژنەى كڕینەوە ئوتومبیلێكى وەنەوشەى مۆدیل 2011 ى رادەستكرا و خەڵاتى شاباشەكەى شوباتى خوێناوى سلێمانى پێگەیشت لەگەڵ سێ ئەفسەرى گەندەڵى تر كەهەمان ئوتومبیلیان بۆكڕدرابوو بەفەرمانى خودى دكتۆر بەرهەم لەگەڵ ئەوەى دكتۆر بەرهەم تەواو ئاشنا بوو بەوەى كە ئەم جەللادە كامە تاوانى ئەنجامداوە و چۆن فەرمانى گرتنیشى هەیە لەپاى كوشتنى لاوە خوێنگەرمەكانى شارى سلێمانى .

ئەمە عەدالەتى دكتۆر نابەرهەمە .. ئەمە رووى راستەقینەى ناشرینى بەرهەمە لەودیو ماسكى چەواشەكارییەوە ، بۆیە ئەگەر دكتۆر بەرهەم رۆژێ لەرۆژان بۆنێكى ناخۆش هات بەلووتیا ئەبێ لاى سەیر نەبێت چونكە ئەو زۆر دەمێكە لەلوتكەى زبڵدانى مێژوودا گوزەردەكات .
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە