کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بانگه‌وازێك بۆ كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن له‌ كه‌لار

Sunday, 05/08/2012, 12:00




ئاگاداری كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندنی قه‌زای كه‌لار ده‌كه‌ین ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ٧/٨/٢٠١٢كاتژمێر ٩ سه‌رله‌به‌یانی له‌شارۆچكه‌ی كه‌لار ڕێپێوانێك ئه‌نجامده‌ده‌ین، له‌ژێر دروشمی:"حكومه‌ت، تا كه‌ی بێده‌ربه‌ستی له‌ ئاست كوشتنی ژناندا!؟"

ئه‌م رێپێوانه‌ زیاتر بۆده‌ربرینی ناڕه‌زایه‌تییه‌ له‌دژی ڕاده‌ستكردنه‌وه‌ی نیگار ره‌حیم، له‌لایه‌ن به‌ڕێوبه‌رایه‌تی به‌دواداچوونی توندوتیژی دژی ژنان له‌گه‌رمیان به‌خێزانه‌كه‌ی‌و دواتر كوشتن‌و به‌رچه‌قۆدانی له‌لایه‌ن كه‌سوكاریه‌وه‌. داواكارین كه‌هه‌مومان پێكه‌وه‌ له‌دژی ئه‌م تاوانه‌ قێزه‌ونه‌ ده‌نگهه‌ڵبڕین‌و له‌ شوێنی رێپێوانه‌كه‌ ئاماده‌بین.

تێبینی
به‌رنامه‌ی رێپێوانه‌كه‌ به‌مجۆره‌یه‌:
ـ بۆئه‌وكه‌سانه‌ی كه‌له‌سلێمانیه‌وه‌ دێن، كاتژمێر 6سه‌رله‌به‌یانی رۆژی سێشه‌ممه‌ 7 ئاب له‌له‌ به‌رده‌م ئۆفیسیكۆمه‌ڵه‌یخه‌لك بۆ گه‌شه‌پێدان(PDA)ئاماده‌ده‌بن تاپێكه‌وه‌ به‌ره‌و شاری كه‌لار به‌رێبكه‌وین.ناونیشانی ئۆفیسی (P.D.A): سلێمانی ، جادەی زەرگەتە‌، تەنیشت شیرینی سنە

كاتژمێر 9ی به‌یانی كۆبونه‌وه‌ له‌كتێبخانه‌ی گشتی كه‌لار ‌و ده‌سكردن به‌رێپێوان
كاتژمێر ١٠ گه‌یشتنی ڕێپێوان بۆ به‌رده‌م به‌ڕێوبه‌رایه‌تی دژی توندوتیژی گه‌رمیان

بۆ زانیاری‌و لێدوان وه‌رگرتن، په‌یوه‌ندی به‌م ژماره‌ته‌له‌فونانه‌وه‌ بكه‌ن:
به‌هار مونزیز : 07709102237
فلاح مرادخان :07701588173
گروپی ژیان
٧/٨/٢٠١٢

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە