تكایە با پەنجەكەم نەبڕم ..
Friday, 26/03/2010, 12:00
بەڵێنەكانی هەڵبژاردن و هەڵوێستی دوای ئاشكرابوونی دەرەنجامەكانی هەڵبژاردن لە زۆربەی لایەنەكان دا جیاوازی یەكی ئێجگار زۆری پێوە دیارە كە ئەگەر لە وڵاتێكی پێشكەوتوو بوایە لەوانەیە خەڵك لێپرسینەوەی لە گەڵ دا بكردنایە و بانگهێشتی كردبان بۆ بەردەم دادگا،هەرچەندە من ئەو بێ هەڵوێستی یەی ئەو لایەنە كوردیانەم بەلاوە سەیر نی یە چونكە هەر ئەمە بووە كە لە كۆنەوە تا كو ئێستا نەیهێشتووە كورد خەیاڵەكانی خۆی بە واقیع بكات.
من لێرەدا ئەمەوێت قسە لە سەر ئەو وتەیەی ڕاگەیاندنەكانی گۆڕان بكەم كە دەلێت (دەنگی گۆڕان دەنگی شكاندنی بتەكانە) من و چەندانی وەك من كە كارمان بۆ لیستی گۆڕان كردووە بەو ئامانجە كارمان كردوە ،جا ئەگەر بێت و لیستی گۆڕان لەو هەڵوێستەی خۆی پاش گەز بێتەوە نەك هەر جارێكی تر دەنگ نادەم بە گۆڕان و كاری بۆ ناكەم بەلك و ئەو پەنجەیەشم دەبڕم كە دەنگم بۆ گۆڕان پێ داوە،
من هەڵبژاردنەوەی جەلال لە لایەن لیستی گۆڕان لەو پەڕی بێ هەڵوێستی و بێ ڕەحمی ئەبینمەوە بەرامبەر بە هەموو ئەو كەسانەی دەنگیان بەو لیستە داوە هەرچەندە پێم وانی یە كاری وا بكەن بەڵام ئەگەر كردیان ئەبێت چ وەڵامێك بە هەموو ئەو كەسانە بدەنەوە كە لەبری ئەوەی دەنگیان بە ئەوان داوە توشی كۆمەلێك ئازار و ئەشكەنجە بوون. وە ئەبێت بیرێك لەوە بكەنەوە كە بۆچی كۆمەلێك لیستی تر هەن كە خۆیان بە ئۆپۆزیسیۆن دەزانن و بە هەموشیان بە قەد گۆڕان دەنگیان نەهێناون .من دژی ئەوە نیم كە پۆستی سەرەكی بەكورد بدرێت بەڵام دژی ئەوەم كە كەسێك جارێك چو بۆ سەر كورسی دوبارەی نەكاتەوە، وە كورد تەنها ئەوەی نی یە كە كاندیدی بكات، من دڵنیام كە زۆربەی عەرەبەكان پشتیوانی لێ دەكەن چونكە ئەو نهفهره ئەوەندەی عەرەبیانە بیری كردۆتەوە كوردانە بیری نەكردۆتەوە، وە ئامانجیشی تەنها پشتیوانی كردنی عەرەبەكان بووە بۆ دوبارە كاندید كردنەوەی .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست